یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌مساڵ به‌ره‌سمی رۆیشتنی هه‌ریه‌كه له ماریانۆ دیاز و ئه‌سینسیۆ و كه‌ریم بن زیمه و ئیدین هازاردی راگه‌یاندووه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌مانیش ده‌یەوێت به‌گه‌رمی بچێته میركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌و نیشانه‌شی له چه‌ند یاریزانێكی ناوداری ئه‌وروپا گرتۆته‌وه تا بیانكاته ئامانج و وه‌رزی ئاینده بیانكاته جێگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا باس له هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی تۆتنهام و چه‌ند یاریزانێكی تر ده‌كرێت كه فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌یه‌وێت گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌كورتیش هه‌وڵه‌كانی ریاڵ مه‌درید به‌مشێوه‌یه‌یه:
*یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی لاری نییه له رۆیشتنی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان به‌و مه‌رجه‌ی نه‌چێته هیچ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی، بۆیه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و وه‌رزی ئاینده بیكاته جێگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزیمه، به‌ڵام رێگری یه‌كه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه یانه‌ی تۆتنهام داوای بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ له‌هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بباته ریزه‌كانی.
*كه‌ریم بنزیمه زۆر راستگۆ بووه له‌گه‌ڵ فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و پێی ووتووه بۆنده‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت بچێته سعودیه یاریی بكات و سه‌رۆكی یانه‌ش پێی وتووه لاریمان نییه و هه‌میشه‌ش ده‌رگای ریاڵ مه‌درید كراوه‌یه بۆت.
*سامۆئێل چیكوینزی یاریزانی یانه‌ی ڤیاریاڵ بۆته جێی سه‌رنجی یانه زه‌به‌لاحه‌كان و ده‌یانه‌وێت وه‌رزی ئاینده بیبه‌نه ریزه‌كانی خۆیان و یه‌كه‌م یانه‌ش كه له‌هه‌وڵی بردنیدایه یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده.
*یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن مونشن ده‌ستپێبكات تا وه‌ڵام ئه‌وه‌یان لێ وه‌ربگرێته‌وه كه ئایا قایل ده‌بن ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكاری كه‌نه‌دی ئه‌لفۆنسۆ پێرێز ببن یان نا، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاماده نییە له‌م رووه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی یانه ئیسپانییه‌كه بداته‌وه.
*راپۆرتی رۆژنامه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌نیازه بۆندێك پێشكه‌ش به یانه‌ی چێڵسی بكات و له‌به‌رامبه‌ر بۆنده‌كه‌شدا یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌سته‌برداری كای هاڤیرتزی هێرشبه‌رییان ببن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی ئاینده بچێته ریاڵ مه‌درید، یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش بۆ ئه‌م بۆنده داوای بڕی 60 تا 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
*یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنددا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر رۆیشتنی جۆد بیلینگهام له دۆرتمۆند رێكبكه‌ون، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه رۆیشتنی بیلنگهام له دۆرتمۆنده‌وه بۆ ریاڵ مه‌درید یه‌كلایی بكرێته‌وه.
*یه‌كێكی تر له‌و یاریزانانه‌ی كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ناو خستۆته لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌م هاوینه ده‌یەوێت بیانهێنێته ریزه‌كانی، ڤیكتۆر ئۆسیمینی نایجیری هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵییه، ئه‌م یاریزانه بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2025 –ه‌و له‌بەرامبه‌ر رۆیشتنیشیدا ناپۆلی داوی پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات.