سیروان جاف: ناوی ئەو كەسانەمان لایە كە بكوژی راستەقینەی هاوكار جافن

02:38 - 2023-06-07
کوردستان
267 جار خوێندراوەتەوە

سیروان جاف لە سەر گۆڕی هاوکار جافی برای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەڵگەی حاشا هەڵنەگریان لەسەر بكوژی هاوكار جاف-یان لە بەردەستدایە و ناوی ئەو كەسانەشیان لەلایە كە بكوژی راستەقینەی براکەین.
دەشڵێت، "كەسانێكی هەلپەرست بە شەهیدكردنی هاوكار جاف نەوەستاون و رۆژانە برینیان دەكولێننەوە، بۆ پلە و پۆست مامەڵە بە دۆسێیەی براکەیەوە دەكەن.
ئاشکراشیکرد، كەسانێك دووبەرەكی لە نێوان خانەوادەکەیاندا دروست دەكەن، بەڵام ئەوان بۆ هەمیشە یەکێتین.
براکەی هاوکار جاف داوا لە كۆنسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان دەکات لەسەر ئەو دۆسێیە بێنە سەرخەت و لیژنەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لێبکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان