دابەزینی لیرەی توركی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد

02:42 - 2023-06-07
ئابووری
279 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە لیرەی توركی بەڕێژەی 2.8% بەهاكەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەست دا و بەهای یەك دۆلار گەیشتە 22.15 لیرەی توركی، ئەوەش نزمترین ئاستە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی 20% بەهاكەی لەدەستداوە، لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆكایەتییەكەی 14ی ئایاری ئەمساڵ لیرەی توركی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

العربی الجدید

بابەتە پەیوەندیدارەکان