پیسكردنی ئاوی دوكان كێشە بۆ دابەشكردنی ئاو دروست دەكات

03:41 - 2023-06-07
کوردستان
268 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، پیسكردنی ئاوی دەریاچەی دوكان لە لایەن گەشتیارانەوە كێشە بۆ دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتییاندا دروست دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ژمارەیەك وێنەی ئاوی دەریاچەی دوكانی بڵاوكردووەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر دەبەی ئاوی پلاستیكی و پاشماوەی دیكەی لە لایەن گەشتیارانەوە تێكراوە و دەریاچەكەی پیسكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە، "هەندێك گەشتیار لە كاتی سەیرانكردن پاشماوە و خاشاک و دەبەی ئاو دەكەنە ناو دەریاچەی دوكانەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەكە و گرفت بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە دروست دەبێت.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان