داخل رازی جێگری فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، ناكۆكییەكان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە چارەسەركراون و بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت.
وتیشی، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 كۆدەبێتەوە، كۆدەنگییەكیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی.
سەرچاوە: almutalee