ئا: رەوەز جەبار
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له چالاكییه‌كی بێ وێنه‌دا له شارێكی گه‌رمی باشووری عیراق "به‌سره" كۆڕی نووسه‌رێكی كورد به‌ڕێوبرا. له‌سه‌ر بانگێشتی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی به‌سره، رۆژی 3 ی 6ی 2023 میوانداری نووسه‌ر و ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار بۆ به‌سره كرا، كۆڕێكیان بۆ ساز كرد. نووسه‌ر له‌و كۆڕه‌دا بابه‌تێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد. له ژێر ناونیشانی شیعر و ئیقاع، كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن شاعیری عیراقی تالب عه‌بدولعه‌زیزه‌وه به‌ڕێوه‌برا. نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری گه‌نج گه‌یلان محه‌مه‌د هاوسه‌فه‌ری ته‌یب جه‌بار بوو بۆ شاری به‌سره. له ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌شدا له‌سه‌ر داوای ئاماده‌بوان ته‌یب جه‌بار دوو پارچه شیعری خۆی به عه‌ره‌بی خوێنده‌وه و باشان چووه سه‌ر بابه‌تی كۆڕه‌كه.
نووسه‌رانی به‌سره پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌و دوو نووسه‌ره‌ی كورد كرد و كۆڕه‌كه‌یان به‌رز نراخاند و له كه‌شێكی ئه‌ده‌بیدا گفتۆگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی ئیقاع و شیعر كرا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆرباشی هه‌بوو و رۆژنامه‌ی سه‌باح راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر و شاعیر ته‌یب جه‌بار به وردی له‌باره‌ی هونه‌ر و پۆلینی هونه‌ره‌وه دوا و پاشان له‌باره‌ی هونه‌ری مۆسیقاوه دوا. مۆسیقای به باوكی هونه‌ره‌كان دانا كه ئه‌م هونه‌ره چوار ره‌گه‌زی هه‌یه" ئاواز، ئیقاع، هارمۆنیا، چه‌شنی ده‌نگ." له‌و چوار ره‌گه‌زه ته‌نها دوانیان" ئیقاع و هارمۆنیا" ده‌چنه ناو هونه‌ره‌كانی تره‌وه. ئیقاع بۆ هونه‌ری كاتانه و هاڕمۆنیا بۆ هونه‌ری شوێنانه. پاشان له درێژه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا له‌باره‌ی ده‌وری ئیقاع له گه‌ردوون و ژیانی مرۆڤدا قسەی کرد.
هه‌روه‌ها ئیقاع چۆن له شیعردا ده‌ور ده‌بینێ و جیاوازی نێوان ئیقاع له شیعردا و ئیقاع له مۆسیقادا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌بوو.
شیعر دوو ئیقاعی هه‌یه، ئیقاعی ده‌ره‌كی و ئیقاعی ناوه‌كی و چۆن ئیقاعی ده‌ركی و ناوه‌كی له یه‌كتری جودا ده‌كرێنه‌وه و چه‌ندین نموونه‌ی له شیعردا هێنایەوە.
نووسه‌ر هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا چه‌ندین كتێبی ره‌خنه‌گرانی عه‌ره‌ب و كورد و بیانی شیكار كرد و بۆچوونه‌كانیانی له دووتوێی ئه‌و كتێبانه‌دا ره‌تكردەوە و بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو. كه شاعیر رای وایه ئیقاعی ده‌ره‌كی ئه‌و ئیقاعه‌یه كه له رێگای هه‌سته ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێ، وه‌رگر سه‌رسام ده‌كات و چێژی پێده‌به‌خشێ. ئیقاعی ناوه‌كی، ئه‌و ئیقاعه‌یه كه له رێگای هه‌سته ناوه‌كییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێ و وه‌رگر سه‌رسام ده‌كات و چێژی پێده‌به‌خشێ.
نووسه‌ر له‌م كۆڕه‌دا دوو سه‌عات له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه قسه‌ی كرد و سه‌عاتێكیش ئاماده‌بوان له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی نووسه‌ره‌وه گفتۆگۆیان كرد، زۆرێك له ئاماده‌بوان كۆڕه‌كه‌یان به‌رزنراخاند و بابه‌ته‌كه‌یان به‌لاوه گرنگ بوو و له‌ناو رۆشنبیرانی به‌سره‌دا كۆڕه‌كه به‌رز نرخێندرا كه نووسه‌رێكی كورد له‌سه‌ر بابه‌تێكی ئاوا گرنگ قسه‌ی كرد و كۆڕه‌كه‌یان به چالاكییه‌كی نه‌وعی و باش له قه‌ڵه‌مدا.
ته‌یب جه‌بار شاعیر و نووسه‌ر یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه هه‌م وه‌ك شاعیر ئه‌زموونی شیعری خۆی ده‌نووسێته‌وه و هه‌م وه‌كو ره‌خنه‌گر له‌باره‌ی شیعره‌وه ده‌نووسێ و بابه‌ته‌كانی له رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه. كه بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بین نه‌ك نووسینی وتاری كورت. له ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌یه، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ش هه‌م به كوردی و هه‌م به عه‌ره‌بی له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعرییه‌وه نووسراوه.