ژوان باقی
گومانی تێدا نییه به‌درێژایی مێژوو كورد رووبه‌ڕووی چه‌ندان هێرش و داگیركاریی و په‌لاماردان بۆته‌وه، كه به‌دڵنیاییه‌وه داگیركه‌ران ئامانجیان شێواندنی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری ره‌سه‌ن و شوناسی كورد بووه، تاوه‌كو بۆ هه‌میشه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی بیسڕنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بینین هه‌رچه‌نده داگیركه‌ران و ناحه‌زان به‌بینینی كه‌لتوری جوان و ره‌سه‌ن و به‌بیستنی ئاواز و ده‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كانی هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كان سه‌رسامن، به‌ڵام هێشتا كار بۆ شێواندن و له‌كه‌داركردن و به‌لاڕێدا بردنی ده‌كه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی كورد زۆر له‌وه هۆشیارتره، كه به‌مێشكی ئه‌واندا دێت، هه‌رچه‌ند رایانگواستبین و خاكیان شێواندبین هێشتا توانیومانه فه‌رهه‌نگی خۆمان بپارێزین. ئه‌وه‌تا ده‌بینین له قه‌دپاڵی چیاكانی زاگرۆسه‌وه كوردێك به‌ده‌نگه زوڵاله‌كه‌یه‌وه و به‌زاراوه‌ی شیرینی كوردی لوڕی ده‌چریكێنێت و خۆی ده‌كات به‌ناو هه‌ست و ئاوه‌زی یار و نه‌یاردا و هه‌موان به‌ده‌نگی مه‌ست و حه‌یران ده‌بن!.
سه‌جاد ره‌زمجو
هونه‌رمه‌ندێك و گۆرانیبێژێك و موزیسیانێكی به‌ناوبانگ و ناسراوی لوڕییه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گوندی (سه‌روه‌ك)ی سه‌ر به‌پارێزگای "كهگیلویه، بویر ئه‌حمه‌د" له ساڵی 1980 چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، له رووی جوگرافییه‌وه ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه شاری یاسوجه، ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌كه‌وێته قه‌د پاڵی زنجیره چیاكانی زاگرۆس، كه له باكووره‌وه هاوسێیه له‌گه‌ڵ چوار مه‌حه‌ل و به‌ختیاری، له رۆژئاواوه خوزستان و له باشووره‌وه بوشه‌هر و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه پارێزگاكانی فارس و ئه‌سفه‌هان. سه‌جاد ره‌زمجو هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌زی به‌گۆرانی گوتن بووه و زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی گۆرانییه‌كانی لوڕی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی چڕیووه، تا ئه‌وكاته‌ی ورده ورده بووه به یه‌كێك له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی شاره‌كه‌ی. ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی 1991 ه‌وه له ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا ده‌ستی به‌هونه‌ری گۆرانی كردووه و توانیوێتی ناوبانگی له‌نێو كوردی لوڕ و غه‌یره كورد په‌یدا بكات، هه‌روه‌ها جگه له گۆرانی گوتن شاره‌زاییه‌كی باشی له ژه‌نینی ئامێره‌كانی (سه‌نتور، سێ‌تار، ڤایۆلین و گیتار)دا هه‌بووه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ك هه‌موو گۆرانیبێژێك به هه‌ندێك شاكار ناوبانگی ده‌ركردووه كه دیارترینان ئه‌م گۆرانیانه‌یه "برگ ریواس/ گه‌ڵای رێواس. با سنتور و كمانچه ــ بو كو یارم. بۆ كوێ یارم؟ ــ بێكه‌س ــ ئیلل و باره ــ شروه. سه‌جاد ره‌زمجو ــ دستمال بازی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌وه بووه كه ئاماده‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان و كۆڕ و دانیشتن و ئاماده‌ی چه‌ندین ئاهه‌نگی هاوسه‌ریی بووه و به‌ده‌نگه به‌سۆز و ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی گۆرانی چڕیوه و هه‌موانی سه‌رسام كردووه.
سه‌جاد ره‌زمجو به‌هۆی ته‌قینی غازی ئه‌و ماڵه‌ی تێیدا نیشته‌جی ببوو زۆر به‌خراپی جه‌سته‌ی ده‌سووتێت، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید به‌هه‌شتی یاسوج) چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و به‌وردی چاودێری كراوه، دواجار له دوای 10 رۆژ مانه‌وه‌ی به‌و ئازاره‌وه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه له 5ی 11ی 2021 ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا مردووه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه و پێویسته بایه‌خی پێبده‌ین، گرنگیدانه به‌پاراستنی كه‌لتوری كوردی و دابونه‌ریتی به‌رزی كورده‌واری، له‌هه‌ر شوێنێك و به‌هه‌ر زاراوه‌یه‌كی كوردی بێت، به‌بێ جیاوازی بیركردنه‌وه و ئایدیای مرۆڤه‌كان له‌پێناوی به‌زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌سه‌رجه‌م زاراوه جیا جیاكانییه‌وه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردی یان له‌هه‌ر كوێیه‌كی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بێت، ئاماژه‌یه بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی كورد و فه‌رهه‌نگی كوردی. وه‌ك ده‌زانین هونه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه و له‌ناو نه‌ته‌وه جیاجیاكاندا هه‌میشه چه‌كی به‌رگرییكردن بووه له‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و دابونه‌ریته‌ی به‌مۆركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زانیووه. ئاواز و ده‌نگی ره‌سه‌نی كوردی ئه‌و راستییه‌یان خستۆته‌ڕوو كاتێك به‌گوێی یاران و نه‌یاراندا رۆده‌چێت، یاران پێی سه‌وداسه‌ر ده‌بن و نه‌یاران كاس ده‌بن، له‌كاتێكدا ناتوانن حاشا له ده‌نگ و میوزیكی كوردی بكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌نگ و ئاوازی هه‌میشه زیندوومان داگیربكه‌ن و به‌مۆركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ناویان بهێنن، هه‌رچه‌ند تا كوردێك مابێت و گوێیه‌كانی به‌رده‌وام بزرنگێته‌وه به‌گۆرانی و میوزیكی كوردی، ئه‌م پیلانانه به‌رامبه‌ر داگیركاری و قڕكردنی فه‌رهه‌نگمان نه‌زۆك ده‌بێت و دره‌ختێكی زڕ له‌جێی سه‌وزده‌بێت. ئامانجمان له‌ئاشناكردنی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی (سه‌جاد ره‌زمجو)، ئه‌وه‌یه كورد هه‌رچه‌ند پارچه پارچه كرابێت، ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌لتوری جوانی خۆی پاراستووه.