کاروان عومەر
زۆرم بیركردوویت، زۆرم خۆشده‌وێیت، هه‌ڵه‌بووم له‌و شتانه‌ی ده‌مكردن. نه‌مده‌ویست له ده‌ستت بده‌م. كه ئه‌و درۆیانه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كردی بۆ ئه‌وه بوو له ژیانی خۆمدا بتهێڵمه‌وه، به‌ڵام خراپترم كرد.
سه‌عات شه‌ش و بیست و هه‌شت خوڵه‌كی رۆژی 11 ی مانگی گوڵان ئه‌و په‌یامه‌ی له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ نارد. چه‌ند خوله‌كێك، جارێك یان دوو جارده‌ستی ده‌برد بۆ مۆبایله‌كه‌ی و ده‌چووه به‌شی نامه‌كان، نه‌ك وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرت، ته‌نانه‌ت نامه‌كه‌شی سه‌یر نه‌كرا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌بوورییه‌ك به دڵه په‌ژمورده‌كه‌یدا بێت. ده‌گه‌ڕایه‌وه ناو نامه كۆنه‌كانیان و ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌یان ده‌كرد.
هه‌ندێكیان زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌خسته‌سه‌ر لێوانه‌كانی و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یگوت: ئای گیانه‌كه‌ی من، له هه‌ندێكیشیانه هه‌ردوو ده‌سته بچووكه‌كانی ده‌خسته سه‌ر روخساری تا شه‌رمه‌زارێكه‌ی پێداپۆشی. كه پێم ده‌وتی لێت تێناگه‌م له گه‌مژه‌ییمدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده خۆشده‌ویستی نه‌مده‌ویست پێت بڵێم درۆم له‌گه‌ڵ مه‌كه. ئه‌مه دوایین نامه‌ی ئه‌و بوو كه بۆ ئه‌می ناردبوو، وشه‌ی (ئه‌وه‌نده‌م) روخێنه‌ر بوو، ئاخر، ئه‌وه رابردووه! بۆیه به ده‌م ته‌قاندنی په‌نجه بچووك و باریكه‌كانییه‌وه به درێژایی ژووره‌كه‌دا ده‌هات و ده‌چوو. ته‌نها ده‌نگی خۆی ده‌بیست نه‌شیده‌زانی بۆ كێ قسه ده‌كات، نا نابێت من ببمه به‌شێك له رابردووی تۆ. منیشم مر‌ۆڤم. رۆژانه شه‌یتان و فریشته دێنه سه‌ر رێگام، به‌ڵام ئه‌و ئامێره‌ی شه‌یتان ده‌یژه‌نێ فریوده‌رن و خۆشتر دێته به‌رگوێ، تا ئاوازی فریشته‌كان.
چه‌ند گه‌مژه بووم! بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه، رۆژێك درۆكانم ده‌بنه بكوژی خه‌ونه‌كانم. له‌گه‌ڵ گریانێكی بێده‌نگدا، نه‌فره‌تی له خۆی ده‌كرد. به‌پێوه چاوه‌كانی داخست و سه‌ری شۆڕكرده‌وه به سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی ناو ده‌ستی، ده‌نگی نامه‌یه‌ك چاوه‌كانی پێكرده‌وه، بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ی خسته‌سه‌ر دڵی و هیوایه‌ك له شێوه‌ی خۆڵه‌مێش له ناو دڵی نیشت، دواجار نامه‌كه‌ی كرده‌وه، نووسرا بوو، به‌شداربووی به‌ڕێز هێڵه‌كه‌ت نوێ بكه‌ره‌وه!...