ئاكار نه‌جم
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه له شه‌ڕدا بووه، سه‌ده‌یه‌كه له شه‌ڕ و كاولكاریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقیشه‌وه ئه‌م وڵاته هه‌میشه له دۆخێكی نائارام و شه‌ڕی ناوخۆدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب تێیدا گه‌شه‌ی كردووه و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كار و داهێنان و له دوای روخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌دان نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر سه‌رقاڵی كارن، یه‌كێك له‌وانه هونه‌رمه‌ندی گه‌نج، سۆلاف جه‌لیلی مه‌سیحییه كه نه‌وه‌ی دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه و چالاكانه له بواری هونه‌ری نواندندا كار ده‌كات و چه‌ندین رۆڵی بینیوه. هه‌م له دراما و هه‌م له فیلمی سینه‌ماییدا، هاوكات بێژه‌ری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌ندا زۆر گه‌وره نییه و گه‌نجه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌رێكی باش جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه.
سۆلاف جه‌لیل خاوه‌نی زه‌رده‌خه‌نه جوانه‌كه، ئه‌كته‌ر و بێژه‌رێكی ته‌له‌فزیۆنی عیراقییه. ئه‌م خانمه هه‌ر زوو، له ته‌مه‌نی ده ساڵییه‌وه حه‌زی له هونه‌ر بووه و چووه‌ته بواره‌كه‌وه و ده‌ستی به‌كار كردووه و له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی له دنیای هونه‌ردا نزیكه‌ی 50 به‌رهه‌می هونه‌ری پێشكه‌ش كردووه. له ساڵی2008 خه‌ڵاتی داهێنه‌ری زێڕینی به‌ده‌ستهێناوه. سۆلاف له دایكبووی ساڵی 1984 و له ساڵی 1996ه‌وه چووه‌ته دنیای نواندنه‌وه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و كاری هونه‌ری ده‌كات. سۆلاف له مه‌سیحییه‌كانی عیراقه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌رێكی عیراقی رۆڵی له به‌رهه‌می هونه‌ری عیراقی‌دا بینیوه. ئه‌م خانمه كۆلێژی زمانی خوێندووه. هه‌روه‌ها له‌پێشكه‌شكاریشه و له ساڵی 2010 به‌رنامه‌ی"ده‌لع"ی له كه‌ناڵی حوڕه پێشكه‌ش كردووه و جگه له‌وه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "كافل یاتیم"
سۆلاف بۆ درێژه‌دان به‌كاری هونه‌ری له بواری شانۆشدا كاری كردووه و له یه‌كه‌مین كاری شانۆییدا به‌شداری كردووه، كه شانۆگه‌ریی"من به چاوم بینی كه‌س پێی نه‌وتم" ده‌رهێنانی: عومران ئه‌لته‌میمی بووه. دوای ساڵانێك كاركردن له شانۆ و درامادا له ساڵی 2018 بۆ یه‌كه‌م جار چووه‌ته بواری سینه‌ماوه، له ساڵی 2020 به‌شداری له درامایه‌كی سوریدا كرد به‌ناوی "رۆژێك" كه تێیدا رۆڵی كاره‌كته‌ری لوبنای بینی. هه‌مان ساڵ به‌شداری له فیلمی"بۆ به‌غدا"دا كردووه. له‌م دواییانه‌شدا به‌شداری له زنجیره‌ی"وه‌ڵامی دڵم"كردووه. له‌و زنجیره درامایانه‌ی ئه‌م ئه‌كته‌ره رۆڵی تێدا بینیوه: تۆڵه‌ی رۆح، دڵم بگه‌ڕێنه‌ره‌وه، جیهانێك له گومانه‌كان، رۆژێكی لوبنا، شین كاغه‌زی ده‌وڵه‌مه‌ند، خۆشه‌ویستی له هیندستان، چیرۆكی گه‌ڕه‌كی به‌غدادی...ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی رۆڵی تێدا بینیوه: كاتێكی خراپه، كێ شیرینی ده‌وێت... هه‌روه‌ها له سینه‌مادا له فیلمی بۆ به‌غدادا رۆڵی بینیوه.
فیلمی بۆ به‌غدا
سۆلاف جه‌لیل له‌م فیلمه‌دا رۆڵی بینیوه، كه فیلمێكی عیراقییه، له‌سه‌ر بنه‌مای رووداوێكی راسته‌قینه بنیات نراوه، باس له گه‌نجێكی عیراقی ده‌كات له ژیانیدا رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خێزانه‌كه‌ی له‌و مه‌ترسییه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه رزگار بكات. ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی ئه‌نوه‌ر یاسیرییه. نووسینی: عه‌بدولخالق كه‌ریم سیناریۆكه‌ی نووسیوه. فیلمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی راسته‌قینه‌ی پاڵه‌وانی پێشبڕكێی "ده‌نگ"ی ساڵی 2014 گۆرانیبێژی عیراقی سه‌تار سه‌عد، كه له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی توانای چاره‌سه‌ركردنی باوكی خانه‌نشینكراوی كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، تووشی خه‌مۆكی بووه بۆ رزگاركردنی دڵی باندێكی رێكخراو كه له ئازه‌ربایجان چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌كته‌ری ناوداری فیلمه‌كه كازم ئه‌لقوره‌یشی، یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی فیلمه‌كه، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به سه‌ركه‌وتوو زانی، چونكه به‌شداریی له پاڵپشتیكردنی سینه‌ما و هاندانی سه‌رمایه بۆ به‌رهه‌مهێنان كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر چیرۆكی فیلمه‌كه هه‌بووه. بابه‌ته‌ی فیلمه‌كه په‌یوه‌ندی به گۆرانیبێژی عیراقی سه‌تار سه‌عده‌وه هه‌یه، كه له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا تووشی خه‌مۆكی بووه، به‌هۆی له ده‌ستدانی توانای چاره‌سه‌ركردنی باوكی خانه‌نشینكراوی، كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.