له‌یلا ته‌بانی
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
رۆمانی"خانمه ژه‌نیاره‌كه‌ی بیكادیللی" رۆمانێكه له دووتوێی376 لاپه‌ڕه‌دا و له‌لایه‌ن "دارئه‌لئاداب"ی لوبنانییه‌وه ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م رۆمانه وه‌كو مروارییه‌ك له خۆڵه‌مێشی شه‌ڕی ناوخۆی لوبناندا دره‌وشایه‌وه، رۆمانی ورده‌كارییه بێزارنه‌كه‌ره‌كان و گێڕانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی نایابه، جیهانێكی تێكه‌ڵاوی چالاك و به‌پیتی پێشكه‌ش كردووین له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌سفكردنی وردی شته‌كان، كه‌سه‌كان، گه‌ردوون، هونه‌ر و پره‌نسیپه‌كان و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه رووداوه‌كانی تێدا رووده‌دات، یه‌ك له دوای یه‌ك بنیاتنراوه و له كۆتاییدا خوێنه‌ر به‌ره‌و ده‌قێك ده‌بات كه نه‌ك به ته‌نها چێژبه‌خش بێت، به‌ڵكو هانی خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات هه‌وڵێكی كۆششكه‌رانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌وڵی خودی نووسه‌ره‌كه بدات.
تاوه‌كو بۆمان ده‌ربكه‌وێت تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م رۆمانه جوانه به ورده‌كارییه‌كانییه‌وه وامان لێده‌كات وه‌كو خوێنه‌ر به رێگایه‌ك له رێگاكان وردبینه‌وه له‌و جیهانه‌ی كه له جیهانه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆمان ده‌چێت، ته‌نانه‌ت وردبینه‌وه له‌و كردار و دابونه‌ریتانه‌ی رۆژانه پیاده‌یان ده‌كه‌ین به‌بی ئه‌وه‌ی بایه‌خیان پێبده‌ین، رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه په‌لكێشمان ده‌كات بۆ سووربوونمان له‌سه‌ر پرسیاركردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م رۆمانه رۆمانێكی سۆزدارییه؟ یان رۆمانێكی فه‌لسه‌فییه یا رۆمانێكی پۆلیسییه؟ یاخود ده‌رخستن و روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نێكی شاردراوه‌ی بێده‌نگ لێكراوه و سه‌ر له‌نوێ تیشكی ده‌خرێته‌وه سه‌ر یاخود ئابڕووبردنی شێوازه تاوانبارییه‌كانی دوژمنانی نیشتمانه؟ یان دیالۆگێكی ئیرۆتیكییه كه نوووسه‌ران و رۆماننووسان خۆیانی لی لاده‌ده‌ن؟
له‌سه‌ر بنه‌مای دڵه‌ڕاوكێ بنیاتنراوه
ئه‌م رۆمانه رۆمانێكی سه‌رنجڕاكێشه، رووداوه‌كانی له نێو بازنه‌ی مه‌ته‌ڵێكی نادیاردا ده‌خولێته‌وه كه پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌م رۆمانه بریتییه له‌كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشوو هه‌مووی له‌یه‌ككاتدا، نووسه‌ره‌كه‌مان له‌م رۆمانه‌دا ئاماژه بۆ نوێخوازییه‌ك ده‌كات له رۆمانه‌كه‌دا به روودانی بازدانێكی دیار له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا له نێو رۆمانه‌كه‌دا كه تێیدا به ته‌نها قایل نه‌بووه به ئاخاوتن و وه‌سفكردن، به‌ڵكو تێكه‌ڵی كردووه به‌چه‌ند ره‌گه‌زێك كه هه‌ڵبژێردراوی خه‌یاڵن وه‌كو دیارنه‌مان و سه‌مه‌ره‌یی و ترس، كه هه‌ر خودی ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ن له رۆمانی پۆلیسی فه‌نتازیدا هه‌یه... ئه‌م جۆره رۆمانه له‌سه‌ر بنه‌مای دڵه‌ڕاوكێ و نادیاری و سه‌مه‌ره‌یی بنیاتنراوه، ئا لێره‌وه پێگه و جادووی ئه‌م رۆمانه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌زانین چه‌ند حه‌ز و ئاره‌زووی خوێنه‌ر ده‌بزوێنێت كاتێك خوێنه‌ری هۆشیار ئه‌م رۆمانه ده‌خوێنێته‌وه و پێداچوونه‌وه بۆ به‌شه‌كانی ده‌كات، تاوه‌كو له نێو دێڕه‌كانیدا بگه‌ڕێت له‌وانه‌یه ئه‌م خوێنه‌ره له بیری خۆیدا بڵێت:
كاتێك ئه‌م رۆمانه به به‌رفراوانی بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌كه‌وێته به‌رهێرشی زمانی ره‌خنه‌گران و دوژمنانی به‌یروت به تایبه‌تی به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو وێنه‌كانی ئه‌م كتێبه تاوه‌كو نه‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی ئه‌م نیشتمانه به ئامانج كراوه...
شوێنه‌كان وه‌كو هێمایه‌ك بۆ یاده‌وه‌ری نه‌مر:
به‌یروت، كۆشكی بیكادیللی، جاده‌ی ئه‌لحه‌مرا، كافێی ئه‌لهۆرس شۆ، هۆتێلی ئه‌نده‌لۆسیا، رۆژنامه‌ی ئه‌لموحه‌قیق، ته‌لمسان، گلگامش، عه‌شتار، پاریس، به‌یروت، سودان، میسر، ئه‌مانه هه‌مووی جێگایه‌كن كه تایبه‌تن به نه‌خشاندنی یاده‌وه‌ری و نۆستالژیای رووداوه‌كان و هه‌ر هه‌موویان پارێزراوێكی قووڵ ده‌نوێنن له‌نێو ویژدانی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌دا له‌وانه‌یه ئه‌م جێگایانه واتای هیچ نه‌به‌خشن له‌لای كه‌سانێكی دیكه، به‌ڵام بۆ پاڵه‌وانه‌كه ئه‌م جێگانه بریتیین له هه‌موو شتێك كه له نێو ناخیدا هه‌ڵیگرتوون و تێیدا تواونه‌ته‌وه به‌و راده‌یه‌ی سنووری راسته‌قینه و خه‌یاڵ له‌لای نامێنێت...
لینا جۆزێف ژه‌نیاری پیانۆی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر شانۆی بیكادیللی و ئه‌و و شانۆكه دوو هاوڕێی نزیكن، ئه‌و خانمه كیژی نازداری مایسترۆی ژه‌نیار "جۆزێف"ه له چاوتروكاندنێكدا ده‌بینێت دوای سووتاندنی شانۆكه و كوشتنی باوكی به تاپڕ له‌نێو هۆڵی هۆتێله‌كاندا بۆ كار ده‌گه‌ڕێت وه‌كو ژه‌نیارێك كه بارودۆخ ناچاری كردووه ژه‌نیاری بكاته پیشه‌یه‌ك بۆ پاره‌په‌یداكردن. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌بێته مایه‌ی نشوستی و ئازارێك له ناخیدا ته‌نها ئه‌وانه هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه ئاگاداری سه‌رده‌می لاوێتی ئه‌م خانمه‌بوون له‌ژێر سایه‌ی باوكی‌دا و له چواردیواری شانۆی بیكادیللیدا له رۆژانی سه‌رمایه‌داری و شكۆمه‌ندی ئه‌و شانۆیه‌دا...
لینا ژنێك بوو مرد و به‌كتوپڕی له دوای سی ساڵ زیندوو بووه‌وه، ئه‌م خانمه هاوسه‌رییه‌كی نه‌ریتی به‌تاڵ له خۆشه‌ویستی و هۆگربوونی به ئه‌نتوان كرد كه یه‌كێك بوو له قوربانیانی شه‌ڕ و براكه‌ی له ده‌ستدابوو له هۆتێل بوریفاج، ئه‌م شووكردنه له دوای سه‌ركێشییه‌كی شێتانه‌ی لینا له‌گه‌ڵ وێنه‌گرێكی ئه‌مازیغی ناوی"ماسی ده‌بڵیو"بوو، به رێكه‌وت خۆشیویستبوو روویدا، خاتوو لینا دوای سی ساڵ و له‌دایك بوونی "ئێما"ی كچی چاوی ده‌كه‌وێته‌وه به ماسی ده‌بڵیوی خۆشه‌ویستی كه لێی جیابووبوه‌وه دوای ئه‌وه‌ی "ئێما"ی كچی گه‌وره‌ببوو و نازێكی زۆری پێده‌درا له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی باوكییه‌وه و له رۆژنامه‌ی ئه‌لموحه‌قیق كاری ده‌كرد و موحسینی هاوكاری له رۆژنامه‌كه خۆشده‌ویست و به ناوی (ئه‌نكیدۆ) و به‌زمانی ئاشوورییه‌كان بانگی ده‌كرد كه ره‌چه‌ڵه‌كی ده‌چووه‌وه سه‌ریان وێڕای هه‌موو هێزی خۆی تێیده‌كۆشی له‌پێناوی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی شانۆی بیكادیللی له‌دوای سووتاندنی و داخستنی ده‌رگاكانی و چاوتێبڕینی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه به مه‌به‌ستی كردنی به چه‌ند بازاڕێكی به‌كاربه‌ر و قازانجویست.
به‌یروت به هونه‌ر ده‌ژی ئه‌گه‌ر بیشیسووتێنن:
رۆماننووس واسینی ئه‌لئه‌عره‌ج له رێگای ئه‌م رۆمانه‌یه‌وه و به به‌كارهێنانی گشت توانسته زمانه‌وانییه‌كانی و هه‌موو ئامێر و ئامرازه‌كانی زمانه‌كه‌ی و به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ژیان له به‌یروت و سه‌ردانی شانۆی بیكادیللی توانیویه‌تی كارێكی هونه‌رییانه‌ی خه‌یاڵی و داهێنه‌رانه دابڕێژێت كه ئه‌وه‌نده‌ی هونه‌رسازی و جوانناسی تێدابێت خوێنه‌ر بخاته‌ژێر كاریگه‌ری ده‌قێكی بزوێنه‌ری سه‌رنجڕاكێشه‌وه كه نه‌توانێت به‌دوای رووداوه‌كانیدا نه‌چێت و هه‌ناسه‌بڕكێی پێنه‌كه‌وێت به دوای نادیاریدا له هه‌وڵدانێكدا بۆ پێشبینی كۆتایی رۆمانه‌كه، ئه‌مه‌ش وا له خوێنه‌ر ده‌كات گشت دیمه‌نه هونه‌رییه جوانه‌كان كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌سه‌ر به‌یروتی هونه‌ر و شارستانیدا تێپه‌ڕین بهێنێته‌وه به‌ر چاوی خۆی ...
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م رۆمانه له تێهه‌ڵچووندایه، تێهه‌ڵچوون له نێوان بابه‌ته مێژوویی و هونه‌ری و سه‌رده‌مییه‌كاندا، تێهه‌ڵچوون و یه‌كتربڕی كه ماڵێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییانه ئاماژه‌یه بۆ به‌رفراوانی رۆشنبیری نووسه‌ری رۆمانه‌كه و شێوازه فه‌لسه‌فی و عه‌قڵانییه‌كه‌ی ئه‌م نووسه‌ره بیرمه‌نده جیاده‌كاته‌وه كه هه‌میشه سه‌رقاڵه به مه‌سه‌له مرۆڤایه‌تییه گه‌وره‌كانه‌وه، ئه‌م نووسه‌ره باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه‌یه هونه‌ر بناغه‌ی شارستانێتییه، هه‌رچه‌نده خۆشی كه‌سێكی مۆریسكییه كه نه‌وه‌ی شارستانێتی ئه‌مازیغییه و عاشقی ده‌نگی فه‌یروز و شانۆی بیكادیللییه ئه‌و شانۆیه‌ی هه‌ر یه‌ك له برایانی ره‌حبانی و فه‌یروزی به زه‌وق و باڵا و داهێنه‌ر و شانۆی بولشه‌وی و دكتۆر زیفاغۆ و عومه‌رشه‌ریف و عادل ئیمام و چڕینی سه‌لوا قه‌تریب و مولحیم به‌ره‌كات و لیستێكی دیكه‌ی دوور و درێژی له هونه‌رمه‌ندان پێدا تێپه‌ڕی و هه‌موو ئه‌م ناوانه ده‌بنه سێبه‌ر و وه‌همی خۆڵه‌مێشه‌كان راوده‌نێن تاوه‌كو شانۆی بیكادیللی زیندووده‌بێته‌وه چه‌ند جاری دیكه‌ش بیسووتێنن هه‌موو ئه‌م رووداوانه به لێهاتووییه باوه‌كه‌ی خۆی نووسه‌ر چیرۆكێكی گونجاوی له زمان و مرۆڤ دروستكردووه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه زمانه‌وانییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی خاوه‌نییه‌تی و نیشانه‌ی ئیشكردنێكی چڕه له زماندا نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی مه‌جازی خوازراو، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی وشه‌سازیش بۆته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سامانێكی زمانه‌وانی كه شته‌كان به‌ناوی وردی خۆیانه‌وه ناوده‌نێت... هه‌موو ئه‌مانه به‌پێی شێوازێكی نه‌رمونیانی رووكه‌ش ئاشكرا له‌گه‌ڵ سروشتی ده‌قه پۆلیسییه مێژووییه هونه‌رییه‌كه‌دا بگونجێنێت، ئه‌م ده‌قه ده‌مانبات بۆ ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوای شاری ته‌لمسان به هاوه‌ڵی "ماسی ده‌بڵیو" كه ده‌خوازێت له ئاهه‌نگێكی فه‌یروزدا له جه‌زائیری پایته‌خت ئاماده‌بێت و هه‌ر به‌دوایه‌وه ده‌بێت بۆیه دورییه‌كان كورت ده‌كاته‌وه له پاریسه‌وه بۆ شانۆی بیكادیللی و له ئاهه‌نگێكی فه‌یروزدا ئاماده ده‌بێت و گوێی له ژه‌نینی مامۆستا جوزێف ده‌بێت تاوه‌كو به كتوپڕی لینای كچی جوزێف ده‌بینێت و به ته‌واوه‌تی له‌ناخیدا ده‌چه‌سپێت و ناخی داگیرده‌كات و له پڕ لێی ون ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر به‌گه‌شاوه‌یی له‌نێو بازنه‌ی دڵیدا ده‌مێنێته‌وه و به‌خۆراكی نه‌ریته‌كانی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له نێو دڵیدا هه‌ڵیده‌گرێت و ده‌یژێنێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی له سنووری عه‌قڵ و لۆژیك ده‌رده‌چێت و بۆ ماوه‌ی سی ساڵ چاوه‌ڕوانی ده‌كات به‌هیوای به یه‌كگه‌یشتنه‌وه یان له‌ماوه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا دڵخۆشی خۆی به شوێنپێكه‌وتنی سێبه‌ره نه‌رمه‌كه‌ی و بۆنی عه‌تری"شانێڵ فایف5"ه مه‌ستكه‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه، لیناش له‌لای خۆیه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی خاوه‌نی سێبه‌ره درێژه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه هیچ یادگارییه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه جگه له ده‌نگ و وێنه‌ی ئه‌و حه‌وت نهۆمه‌ی پێیدا سه‌ركه‌وتن به‌بێ وه‌ستاندن تاوه‌كو پێكه‌وه گرێبدرێن بۆ هه‌تا هه‌تایه... بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له بۆن و به‌رامه‌ی رابردوو له مێشكی‌دا بمێنێته‌وه وێڕای به سه‌رچوونی رۆژگار...! شتێك كه ده‌سته‌كانی بیرچوونه‌وه نه‌یگاتێ... لینا ئه‌و بڕه هێزه‌ی له ده‌ستی داوه له خۆیدا كۆی ده‌كاته‌وه و هاوبه‌شی هاوڕێیانی زانكۆی ئه‌مریكی ده‌كات له ژیانه‌وه‌ی شانۆی بیكادیللیدا، شان به شانی ئه‌ویش كچه رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی (ئێما) به‌دوای نهێنییه‌كانی تاوانی سووتاندنی شانۆكه‌دا ده‌گه‌ڕێت...
نووسه‌ر به‌وه كۆتایی به رۆمانه‌كه ده‌هێنێت كه گرێكوێره‌ی نهێنی سووتاندنی شانۆكه ده‌كاته‌وه به‌و لێدوانه‌ی لینا سه‌باره‌ت به ئه‌نتوانی مێردی ده‌یدات كه تێیدا هه‌وڵه‌كانی مێرده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات بۆ سووتاندنی شانۆی بیكادیللی له تۆڵه‌ی كوشتنی براكه‌یدا....
پاش پاكردنه‌وه‌ی كۆشكه‌كه ده‌رگاكانی ده‌كاته‌وه و خانمی ژه‌نیاری بیكادیللی ده‌چێته سه‌ر شانۆكه و یادی چركه‌ساتی یه‌كه‌م بینینی ماسی ده‌بڵیو ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ده‌نگی ئاوازی گۆرانی "Iam singing in the rain" به‌م شێوه‌یه‌یش هونه‌ر بۆ ژیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و شكۆمه‌ندییه‌كانی به‌یروت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ژیان له‌نێو دڵه زیندووه‌كه‌ی به‌یروت كه جاده‌ی ئه‌لحه‌مڕایه ده‌گه‌شێته‌وه و بیكادیللی سه‌رله‌نوێ ده‌رگاكانی ده‌خاته‌سه‌رپشت، دواجار نووسه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌دروستی ئه‌وه‌ی هونه‌ر به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له به‌خشینی شادی به گه‌لان هه‌موو هێزه‌كانی دیكه ناتوانێت بیكات.
سه‌رچاوه:
www.anoujoum.com.au
واسینی ئەلئەعرەج