سلێمانی لە قۆناغی خۆگونجاندندایە لەگەڵ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان

02:47 - 2023-06-24
کوردستان
324 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزاییدا، هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی پاراستن و خزمەتکردندایە. 
لەوبارەیەوە، هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی لە قۆناغی خۆگونجاندندایە لەگەڵ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و بەم دەستپێشخەرییەی سەرۆک بافڵ هەنگاوێکی گرنگی بەدیهات. 
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی هەڵمەتەکەدا کە دارستانی ئەزمڕە توانیمان لە دووری حەوت سەد مەترەوە ئاو بگەیەنینە سەر شاخەکە تا زامنی ئاودانی نەمامەکان بکەین کە کلیلی سەرکەوتنی هەڵمەتەکەیە. 
وتیشی، پشتمان بە سستمێکی ئاودێری بەستووە کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی دوو عەمباری گەورەدا تا ئاوی پێویست بۆ نەمامەکان مسۆگەر بکات و بەئاسانی بگاتە هەموو نەمامێکی پڕۆژەی دارستانی ئەزمڕ. 
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی راشیگەیاند، لە چوارچێوەی ئەرکەکانماندا و وەک لایەنی جێبەجێکاری هەڵمەتەکە، لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانمان کۆڵییەوە و هەموو ئاماژەکانیش دەریدەخەن نەمامەکان لە گەشەیەکی زۆرباشدان، ئێستاش سەرباری ئاودان، بژار و بنکۆڵی نەمامەکان و نوێکردنەوەی هێڵەکانی ئاگربڕ بەڕێوەدەچێت.

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان