*ناچینە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی – knwe.org
سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » *ناچینە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی

قادر عەزیز

*ناچینە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی

*پارتی وا فێركراوە هەرچی داوا بكەن بۆیان بچێتەسەر *چیتر یەكێتی سازش ناكات
قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت” ناچنە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشی وایە پارتی لەماوەی رابردو بەقەد 100 كورسی پەرلەمان حوكمی كردوە نەك 38 كورسی، ئاماژە بەوەش دەكات پارتی بە كاندیدكردنی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان‌ و نەگەرانەوەی بۆ لای یەكێتی یەكریزی تێكداوە، رەخنەی توندیش لە لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی دەگرێت.
قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ رادیۆی نەوا رایگەیاند كە مەسعود بارزانی نامەیەكی بۆ كۆسرەت رەسوڵ ناردوە‌و پێی وتوە پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق نابێت، ئەگەر یەكێتی-یش سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستەكە با ئەویش كاندیدی خۆی ئامادە بكات، وەك چۆن پارتی كاندیدی خۆی دەبێت، قادر عەزیز دەڵێت “پارتی ئه‌و داوایه‌ی له‌ ئێمه‌ كردوه‌ كه‌ هه‌ر دولامان كاندیدمان هه‌بێت، ئه‌مه‌ پارتی بوه‌ كه‌ رێككه‌وتنی نێوانمانی پێشێلكردوه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی مامۆستا به‌شیر بۆ پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ بێ ئاگاداری یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها رەخنە لە لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانیش دەگرێت كە وتبوی “پارتی سیاسەتی پەنجا بە پەنجای لەگەڵ یەكێتی پیادە كردوە هەرچەندە كورسییەكانیان كەم بوە، بەڵام لەمەودا پارتی مامەڵەیەكی دیكە لەگەڵ یەكێتی دەكات”، لەمبارەیەوە قادر عەزیز دەڵێت” كاك نێچیر نه‌ده‌بو به‌ ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م قسانه‌ بكات، ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت بزانێت كه‌ حزبه‌كان بۆ ئه‌و هه‌موویان وه‌ك یه‌كن، ده‌كرا به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی پارتییوه‌ ئه‌و قسه‌یه‌‌ بكات، به‌راستیش ئه‌و قسانه‌ی كردی ناحه‌ق بوون، حه‌ز ئه‌كه‌م بزانن كه‌ پارتی تا ئێستا به‌ كورسی حكومڕانی نه‌كردووه‌، حكومڕانی پارتی تا ئێستا له‌ كوردستاندا حكومڕانی 100 كورسی بووه‌، هیچ حزبێك له‌ كوردستان له‌و حكومه‌ته‌ی كاك نێچیر شه‌ریك نه‌بووه‌، (هیچ حزبێك) به‌شداری بڕیاری سیاسی و بڕیاری ئابوری نه‌بوه‌”.
راشیدەگەیەنێت یەكەمجارە پارتی لەململانێیەكی دیموكراسیدا نایباتەوە‌و پارتی وا فێركراون كە هەرچی داوا بكەن بۆیان بچێتەسەر‌و یەكێتی ملكەچی داواكانیان بێت، وتیشی “یه‌كێتیش بۆیه‌كه‌مجاره‌ به‌ پارتی بڵێ نه‌خێر، ئێمه‌ چیتر سازش ناكه‌ین و هه‌موو سازشه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ یه‌كڕیزی بپارێزین، كاتێك ئێوه‌ یه‌كڕیزیتان پێشێلكرد، شتێك نامێنێت كه‌ ئێمه‌ خاتری بگرین و ره‌چاوی بكه‌ین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیدارێك لەگەڵ مێژوونووس، دیپلۆمات و رۆژنامەنووس د.فێردیناند هیننەربیشلەر

سەرەتا: زۆرن ئەوانەی بەم فۆتۆ مێژووییەی هەڤاڵ مام جەلال رابەری ...