سەرەکی » دۆسێ » موعەلیم: رێكەوتنی تایبەت بە ئیدلیب هەنگاوێكە بۆ رزگاركردنی پارێزگاكە

یەكەم قۆناغ داماڵینی چەكە

موعەلیم: رێكەوتنی تایبەت بە ئیدلیب هەنگاوێكە بۆ رزگاركردنی پارێزگاكە

وەزیری دەرەوەی سوریا هیوای خواستبوو، رێكەوتنەكەی نێوان روسیا و توركیا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەی بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی لەچەك داماڵدراو لە چارێزگای ئیدلیب كە بە و گوتەی ئەو»هەنگاوێكە بەرەو رزگاركردن»ی پارێزگاكە كە لەلایەن گروپە چەكدارە ئیسلامییەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاندبوو، رێكەوتنی روسیا و توركیا لەسەر ئیدلیب، هەنگاوێكە بەرەو رزگاركردنی پارێزگاكە و لە قۆناغی یەكەمدا گروپە چەكدارەكانی چەك قورس و مامناوەندەكانیان بەر لە كۆتایی ئەمساڵ، رادەست دەكەن.
رێكەوتنی روسیا و توركیا لە 17ی ئەیلولی رابردوو، بووە مایەی بەدوورگرتنی ئیدلیب لە هێرشێكی فراوان كە دیمەشق بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بوو ئاماژەی پێدەكرد.
بەپێی رێكەوتنەكە، ناوچەیەكی لەچەك داماڵدراو لە هێڵەكانی رووبەڕبوونەوەی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكاندا دروست دەكرێت.
موعەلیم لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی لە نیویۆرك كە لەلایەن كەناڵی مەیادینەوە پەخشكرا، رایگەیاندبوو»هیواخوازین رێكەوتنەكەی نێوان روسیا و توركیا جێبەجێ‌ بكرێت، تا ببێتە هەنهگاوێك بە ئاراستەی رزگاركردنی ئیدلیب»، ئاماژەی بە قۆناغی یەكەمی رێكەوتنەكەش كردبوو كە خۆی لە رادەستكردنی چەكە قورس و مامناوەندەكاندا دەبینێتەوە لە وادەیەكی دیاریكراودا كە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتووە.
بەپێی رێكەوتنەكە، هەموو گروپە چەكدارەكان دەبێت چەكە قورسەكانیان لەو ناوچە دابڕێنراوە بەر لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی 2018 رادەستبكەن، و جیهادییەكان بە تەواوەتی لە مانگی تشرینی یەكەمدا پاشەكشە بكەن، و هێزەكانی توركیا و پۆلیسی روسیا سەرپەرشتی ناوچەكە لەئەستۆبگرن.
(هەیئەی تەحریری شام) بەرەی نوسرەی پێشوو، دەستی گرتووە بەسەر زۆرترین بەشی ئیدلیب، گروپە چەكدارەكانی تریش كە لە چوارچێوەی (بەرەی نیشتمانی رزگاری)ین لە ناوچەكانی تردا بونیان هەیە. هێزەكانی سوپای سوریاش لە ریفی باشووری خۆرهەڵاتی ئیدلیبدا لەنگەرییان گرتووە.
(هەیئەی تەحریری شام) تائێستا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێكەوتنەكەوە دەرنەبڕیوە، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن مەترسی خۆیان دەدەبڕن لەوەی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە ببێتە مایەی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكە لەلایەن دیمەشقەوە.
موعەلیم پێیوایە»توركیا ئەركەكانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێت، بەو هۆیەی بەباشی ئەو گروپانە دەناسێت كە پەیوەندییان لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توركیادا هەیە، بەڵام ئەگەر لەبەر هۆكارێك جێبەجێ‌ نەكرا، ئەو كات قسەی ترمان دەبێت».
لەبارەی چارەنوسی چەكدارانی ئیدلیب، وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت»ئەوەی خەڵكی پارێزگاكەیە لەپاش چاككردنی بارودۆخی خۆی دەمێنێتەوە، ئەوەی خەڵكی ئەوێش نییە دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاكەی خۆی، بەڵام بیانییەكان ئەوا پێویستە لەڕێی توركیا وەك چۆن هاتوون، بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان».
ئیدلیب لەگەڵ چەند بەشێك لە پارێزگاكانی تری دەوروبەری، لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە دەستییان بەسەرداگیراوە، و نزیكەی سێ‌ ملیۆن كەس لەخۆدەگرن، نیوەیان ئاوارەن و دەیان هەزاریشیان لەو چەكدارانەن كە بەچەند قۆناغێك لە پارێزگاكانی ترەوە راگوێزرابوون.
موعەلیم كە بەردەوام وڵاتەكەی ئەنقەرەی بە پشتیوانی لە «تیرۆریستان» و ئاسانكاریكردن بۆ هاتووچۆكردنیان لە سوریادا تۆمەتبار دەكرد، رایگەیاندووە»پێویستییەكانی داهاتوو وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا ئاسایی بكرێنەوە، ئەمەش لەحاڵەتی پاشەكشەكردنی لە سوریا و بڵاوەپێكردنی سوپای سوریا بەدرێژایی سنورەكان».
سەبارەت بە هەڵدانی موشەكە بالیستییەكانی ئێران (هاوپەیمانی دیمەشق) بە ئاراستەی دوایین مۆڵگەكانی رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» لە خۆرهەڵاتی سوریا، موعەلیم دەڵێت»هەڵدانی ئەو موشەكانە كارێكی شیاوە و لە چوارچێوەی بنبڕكردنی تیرۆرە».
بە بۆچوونی وەزیری دەرەوەی سوریا»پێویستە جیهان بە رێزەوە چەپڵە بۆ ئەو گورزە لێبدات كە لە داعش وەشێنرا».
لەم ماوەیەی دواییدا، تاران رایگەیاند، بە موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردۆتە سەر پێگەكانی گروپە جیهادییەكان لە سوریا، ئەمەش لە چوارچێوەی «قۆناغی یەكەمی تۆڵەكردنەوە»ی ئەو هێرشەی كرایە سەر نمایشێكی سەربازی وڵاتەكە لە 22ی ئەیلولی رابردوو لە شاری ئەهواز كە دواتر رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی»، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لە ئەستۆگرت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن ناوچەی لە چەك داماڵدراو رەتدەكاتەوە

رێكخراوی «پاسەوانانی ئایین» یان (حراس الدین)، لەم ماوەیەی دواییدا رێكەوتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort