كۆسرەت رەسوڵ: حكومەتی نوێ بە بەشداری هەموو لایەنەكان پێكبهێنرێ – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ: حكومەتی نوێ بە بەشداری هەموو لایەنەكان پێكبهێنرێ

كۆسرەت رەسوڵ: حكومەتی نوێ بە بەشداری هەموو لایەنەكان پێكبهێنرێ

ئێوارەی دوێنێ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازییكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق‌و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان.
لەدیدارێكدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی د.بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عیراق.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی‌و باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، باسیان لەهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق كردو هیوایان خواست لەئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی نوێ بە بەشداری هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان پێكبهێنرێ‌و حكومەتێكی نیشتمانی بێ‌و مافی سەرجەم پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێ.
باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق بەجێگری سكرتێری گشتی راگەیاند، كە پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی بەرچاوی خۆی ببینێ لەكوردستان‌و عیراق.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجامەكان بەشێكی تری دیدارەكە بوو، پەیوەست بەم باسە كۆسرەت رەسوڵ عەلی رایگەیاند، كە لەژێر رۆشنایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە دەكەن.
لەدیدارەكەی نێوانیاندا كۆسرەت رەسول عەلی‌و جۆن ویڵكس بەوردی باسیان لەپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كردو جەختیان لەهەماهەنگی قوڵی نێوان هەردوولا كردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مەلا بەختیار: وەفاداری رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال ‌و شەهیدەكانمان بین‌

لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا لەگردی شێخ مارف لەسلێمانی، یادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی ...