سەرەکی » وتار » د.عیزه‌دین مسته‌فا » بۆ كوردستانپەڕە 2

ئه‌م كونجه‌ش

بۆ كوردستان

(ستان) یا كورد ووتەنی(ئاست) بەشوێن دەووترێ. كەواتە-كوردستان-واتای شوێنی كوردە. بەڵام ئەم (ستان) ە هەر بۆ كورد نی یە. بەڵكو زۆر جێگە‌و ووڵاتیتر ناوەكەیان بە (ستان) كۆتایی دێ، ئەوەتا (سیستان) و (بلوجستان) ‌و قرغیزستان ‌و گەلێك ووڵاتی تر (ئێران) ‌و هیندستان ‌و پاكستان. كوردیش بە (ئەرمینیا) دەڵێ (ئەرمەنستان) فارس‌ و تەنانەت كوردی ئێرانیش بە پۆلۆنیا دەڵێن: (لهستان)، با (عبدالحق میقرانی) ی شاعیری ناسراوی مەراكیش (مەغریب) یش بچێتە سەر ئەم ناوانە.
(خۆ جۆرج ئیف كینان) یشمان هەیە كە خاوەنی تیۆریی (ڕووناكی) یە‌و لە رۆژانی ستالیندا باڵیۆزی ئەمەریكا بووە لە مۆسكۆ. بە (مازەندەران) و (زنجان) دا تێپەر دەبم بۆ ئەو شارەی ئێمە پێی دەڵێین (تاران)‌و خۆیان (طهران)ی پێ دەڵێن‌ و بە گەڕەكی دەروازەی شەمیراندا ڕەت دەبین‌ و لە ئەدەبیاتی خۆماندا باسێكی(عەلی بازرگان) یا (بوزورگان) دەكەین‌ و دێینەوە سەر شیعری عەرەبیی لای خۆمان‌ و بە شەوقەوە چەند دێڕێكی (ئەلفرێد سەمعان) دەخوێنینەوە كە خۆی (سریان)ە‌و بووە بە شاعیری عەرەب لێرەدا مەبەسم تانووت نی یە-چونكە ئەلفرێد دۆست‌و هاوڕێمە. پیاوی باش‌و شاعیری باش‌و تێكۆشەری باشە‌و قوربانیی زۆر داوە. ڕەنگە زمانی (كلدانی) نەزانێ. چونكە لە بەغدا خوێندوویەتی‌و گەورە بووە. هەژار موکریانی بەوە ناسراوە کە مەیلی کۆنەخوازی هەبووە، رقێکی ئەستوریشی لە شیوعییەکان هەبوو، ویستبووی قسە بە شیوعی بڵێ نووسیبووی:
ئەبوو لە مەرحووم وەربگرن ئەدەب
خۆی تلکێفی بوو، بوو بوو بە عەرەب
مەبەسی لەمە هاوڕێی قارەمان‌ و تێكۆشەر‌و رابەر هاورێ فەهد بوو. كە گاور یا مەسیحیی (ناسریە) بوو ‌و سەركردەیەكی گەورە بوو ‌و قارەمانانە چووە سەر سێدارە. بەڵام هەر چۆنێك باسی هەژار بكەم دەیەكی ئەوەم پێ نانووسرێ كە كوڕەكەی خۆی لە دوو، سێ، بەرگی كتێبێكدا بە باوكی خۆی كردووە.
لەسلێمانی بە (قلیاسان) دا ڕەت دەبم، بەرەو بازیان- یا دەربەندی بازیان ‌و لە كەركوك (نان) ێك ئەخۆم‌ و ڕووە و هەولێر دەچم بۆ لای برا‌و هاوڕێم كاك (ئەرسەلان-بایز) بۆئەوەی پێی بڵێم ناوەكەی لە (ئەسڵان)ەوە هاتووە،كە بەمانا(شێر)ەو بووە بە (ئەرسەلان).
لەو ووشانەدا كە بە (ئان) كۆتاییان دێت-زۆریترم ماوە. بەڵام با كۆتایی ئەم كونجەش هەر ئەوە بێت‌و بچمە سەر باسیتر. بەڵام ئەم (ئان)ە تا (ئاسمان) مابێ هەر ماوە.
نازانم باسی (حۆران) ی سووریە‌ و گوندی(پیردانان)ی پیران شار‌و گوندی(پەلكان)ی (مەریوان) م كرد، یا نا؟ بەڵام با كۆتایی ئەم ئەڵقەیە بە یادی هاوڕێ یەكی زۆر خۆشەویشت‌و ئازام- ڕەحمەتی (دوكتور فازیل قەفتان) بێنم-كە تا ماوم لەبیرم ناچێتەوە‌و سڵاو بۆ یادی ئەو و برا‌و كەسی دەنێرم. خۆ باسی بنەماڵەی (قەفتان)ی سلێمانی‌و مێژوونووسانی گەورە (صاڵح قەفتان)‌و كاوس قەفتان‌و (نازەنین خان) ‌و (گوزیدە خان) ‌و (منیرەخان) یادگار گێڕانەوەی دەوێ‌ و لە زۆر لە كونجێك زیاتریان ئەوێ‌و یادیان بەخێر‌و خۆش بن-لەگەڵ بەناچاری دەست لەقەڵەم هەڵگرتنم‌ و چاوەڕێ بونی دەرفەتی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تەزویر..

هەڵبژاردنە، دەبێ چەند بەڵگەنامەت پێبێ ئەوسا رێگەت ئەدەن دەنگ بدەیت. ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort