سەرەکی » هەواڵ » تره‌مپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ قبوڵ كرد

تره‌مپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ قبوڵ كرد

نۆڤستی‌

كانه‌ڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ هایلی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ قبوڵ كردووه‌، بریاریشه‌ تا كۆتایی ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌یدا كاره‌كان رایی بكات‌و پاشان ماڵاوایی بكات.
سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆشكی‌ سپی‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، نیكی‌ هایلی‌ له‌ كۆتایی ساڵدا جێمان ده‌هێڵێ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ زۆر باشی‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵماندا.
نیكی‌ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری‌ ئه‌مریكا كه‌ ته‌مه‌نی‌ 46 ساڵه‌، باسی‌ هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ نیازه‌ له‌ 2020دا خۆی‌ كاندید بكات بۆ پۆسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌. وتیشی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوودا پشتیوانی‌ له‌م كه‌سه‌ ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌یدا ده‌ستی‌ تره‌مپ راكێشا.
هه‌رچه‌نده‌ هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ هیلی‌ باس نه‌كرا، به‌ڵام نیكی‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی‌ له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دژی‌ تره‌مپ بووه‌، ساڵی‌ 2017ش نیكی‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ گوێ له‌و ژنانه‌ بگیرێت كه‌ تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ بۆبردوون.
دوابه‌دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی‌ زۆر كه‌س له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی‌ ئه‌مریكا رۆڵی‌ نیكی‌ هایلی‌-یان به‌رز نرخاند.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە نادیە موراد و دینس مۆكویگی

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا لە نەرویج، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort