سەرەکی » مانشێت » ئەم هەفتەیە حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت؟

ئەم هەفتەیە حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت؟

ماوەی دەستووری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق روو لە كۆتاییە و تائێستاش جموجۆڵ و گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن، بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی راگەیاندنی د.عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ «د.عادل عەبدولمەهدی بەنیازە لەم هەفتەیەدا ناوی ئەندامانی كابینەكەی و بەرنامەی حكومەتەكەی پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات».

״رۆژێكی گونجاو دیاری دەكرێت״
بەپێی راگەیەنراوەكە كە كۆتایی هەفتەی رابردوو بڵاوكرایەوە «د.عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەكان و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریكردنی رۆژێكی گونجاو كە دواتر رادەگەیەنرێت».

پشكی لایەن و پێكهاتەكان
پەیوەست بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، ئەندامێكی وەفدی دانوستانكاری هاوپەیمانیی چاكسازیی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، دەڵێت: سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ژمارەی وەزارەتەكانی یەكلاییكردۆتەوە و هەردوو هاوپەیمانیی چاكسازیی و بنیاتنانەوە ١٨ وەزارەتیان بەردەكەوێت، پێكهاتەی سوننە شەش وەزارەتی بەردەكەوێت، پشكی كوردیش سێ وەزارەتە.

پشكی کورد
لەلایەكی دیكەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا كە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «لەم هەفتەیەدا كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رادەگەیەنرێت و ئەگەر سێ وەزارەت بەر كورد بكەوێت، ئەوا وەزارەتێك پشكی یەكێتییە، ئەگەر چوار وەزارەتیش بێت، ئەوا یەكێتی دوو وەزارەتی بەر دەكەوێت».
هەروەها حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاندووە «ئەم هەفتەیە دوا مۆڵەت و وادەیە بۆ پێكهێنانی كابینەكەی د.عادل عەبدولمەهدی». دەشڵێت: تائێستا كۆبوونەوە و سەردانی وەفدی باڵای لایەنەكان بۆلای‌ یەكتر بەردەوامە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

2 × three =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارتی دیموكراتی هۆڵەندا لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی بوو

لەدرێژەی سەردانەكەیان بۆ سلێمانی، وەفدێكی پارتی دیموكراتی سۆشیال لیبراڵی هۆڵەندی ...