سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح » رۆڵی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك

هەنگاو

رۆڵی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك

ئه‌مریكا گوشاری له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ له‌ دوای ریفراندۆمه‌وه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ راگیراوه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی باوه‌وه‌ زیاتر له‌ هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا گوشارێك بكات تا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ست پێبكاته‌وه‌.. به‌شێكی ئابوورییه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌ بازاڕی نه‌وتی جیهانه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیی به‌ سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئێران.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مریكا گوشاری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ بكرێته‌وه‌ تا ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دروست بووه‌ و دره‌نگ یان زوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخ و به‌های نه‌وت ده‌بێت.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی بانكداری و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.
گوشاری ئه‌مریكا راسته‌وخۆ گوشارێكی ئابوورییه‌ و به‌شێكه‌ له‌ گوشار و سزاكان له‌سه‌ر ئێران به‌ هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی موشه‌كسازی و هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ وڵاتانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام، راسته‌وخۆ بێت یان نا راسته‌وخۆ، گوشاره‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ و قه‌باره‌ و جۆری هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه‌ له‌ دوای ریفراندۆمی ساڵی 2017 ه‌وه‌ به‌ قۆناغێكی پڕ له‌ گرێ و گۆڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌ له‌ راستیدا ئه‌و گرێیه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2013 و سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌.
بۆیه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ته‌ تازه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چۆن ده‌توانن ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ هه‌موو بواره‌كان به‌ تایبه‌تی بواری نه‌وت كه‌ به‌ كرۆكی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا داده‌نرێت.
فشاره‌كانی واشنتۆن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیاو بازاڕه‌كانی جیهان له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌نیازه‌ له‌ داهاتوودا ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ پێنج ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه‌، به‌جۆرێك یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێت.
ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می خۆیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌ به‌ كاریگه‌ریی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران دروست ده‌بێت.
ئێستا ره‌وشێكی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌، كه‌ زۆر له‌و كاته‌ گریمانه‌ییه‌ ده‌چێت كه‌ ئه‌گه‌ر به‌دیله‌كه‌ی ئه‌مریكامان په‌سه‌ند بكردایه‌ بۆ دواخستنی ریفراندۆم كه‌ بڕیار بوو ئه‌مریكا چاودێریی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكات بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر بواره‌ جیاوازه‌كان.
گرنگه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م كوردستان سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت كه‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌ دوای ریفراندۆم پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ مه‌سه‌له‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و پرسی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌.
باشتره‌، یه‌كێتی و پارتی و هه‌ر لایه‌نێكی تر كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ حكومه‌تی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بن په‌له‌ بكه‌ن و زوو به‌ زوو ئه‌و حكومه‌ته‌ پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌ی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ونه‌خۆ، هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن هه‌میش له‌سه‌ر خواست و به‌ پشتیوانی ئه‌مریكا ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ و له‌ یه‌كتری نزیكبونه‌وه‌.
له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌شێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی هاتۆته‌ پێش به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بشكێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و ره‌وشه‌ بهێنێت كه‌ له‌ كه‌ركوك هاتۆته‌ ئاراوه‌ و هه‌ندێك لایه‌نی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی وه‌ك جۆرێك له‌ بازرگانی سیاسی مامه‌ڵه‌ به‌ مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ بكه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆمسیۆن لە تاقیكردنەوە دەردەچێت؟

چەند رۆژێك تێپەڕی بەسەر وادەی دیاریكراو بۆ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort