سەرەکی » راپۆرت » هامشۆی بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ میسر بەرژەوەندی ئابورییە یان بۆ چاکردنی باری مافی مرۆڤە؟

هامشۆی بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ میسر بەرژەوەندی ئابورییە یان بۆ چاکردنی باری مافی مرۆڤە؟

لەوەتەی فەتاح سیسی کودەتای بەسەر ئیخوانەکانی میسردا کردوەو خۆی کردۆتە سەرۆکی میسر ئازادی ودیموکراسی ومافی مرۆڤ لەو وڵاتە لە پاشەکشەدایە و ڕۆژ لە دوای رۆژیش بەرە و خەراپتر دەچێت، هەندێک خۆزگە بە سەردەمی حوسنی موبارەک دەخوازن و پەنجەی پەشیمانی دەگەزن لەوەی کە شۆڕشیان لە وڵاتی خۆیان هەڵگیرساند. لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیا باشترین پەیوەندی ئابووریی و سیاسی لەگەڵ رژێمەکەی سیسی دا هەیە. ئەمەش بۆتە مایەی رەخنەگرتن لە حکومەتی ئەڵمانیا.

پەڵەی ڕەش
هەرچەندە ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەڵمانیا بەرژەوەندی باڵای ئابووری هەیە و مێژویەکی دێرینیان هەیە لە دۆستایەتی و سەردان ودیدارە سیاسیەکان، بەڵام ئەڵمانیا لەو ڕەوشەی ئێستای میسر نیگەرانە و دەخوازێت لە بواری مافی مرۆڤەوە تەکانێک بداتەوە بەر میسر و لەو قەیرانە ڕزگاری بێت کە بۆتە پەڵەیەکی ڕەش بۆ دەسەڵات و سەرۆکەکەی.

دۆسێیەکی قوڕس
لەم ڕۆژانە» پیتەر ئالتمایەر» ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێک چوە قاهیرەو لەوێ لەگەڵ سیسی و بەرپرسەباڵاکانی ئەو وڵاتە کۆبۆوە،پێشتر و بە بەردەوامیش سیاسیە ئەڵمانەکان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و بە وێستگەیەکی گرنگی دەزانن لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،قوڕسترین تەوەری کۆبونەوەکانی ئەو بەرپرسە باڵایە دەربارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ بوە لە میسر بە تایبەتی لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن سیسیەوە، لەوساوە نەیارانی حکومەت و ئەوانەی ڕەخنە لە دەسەڵات و لە وەزعی سیاسی وڵاتەکەیان دەگرن ڕووبەڕوی توندترین سزا دەبنەوە و ڕەوانەی زیندانەکان دەکرێن ولەوێ ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن بەتایبەتیش ئیخوانەکان و کەمە نەتەوە و ئاینەکانی ئەو وڵاتە.

ئالتمایەر دەتوانێت چیبکات؟
بۆ ئەڵمانیا ئەمە گونجاو نییە چونکە خۆی بە ڕابەری یەکێتی ئەوروپا و یەکێک لە داکۆکیکەرە هەرە سەختەکانی دیموکراسی دەزانێ و پەیوەندی و دۆستایەتیشی لەگەڵ وڵاتێکی وەک میسر هەیە، کە پێشێلکاری گەورەی مافی مرۆڤی تێدا دەکرێت، ئەرکی ئەو وەزیرە ئەڵمانیە زۆر قوڕسە بەوەی کە دەسەڵاتی میسری بهێنێتە سەر هێڵی گەشەسەندنی مافەکانی مرۆڤ، چونکە بە پێی سەرچاوەکانی میدیا ئەو پیشێلکاریانە گەیشتونەتە لوتکە و لە مێژووی وڵاتەکەدا وێنەی نەبوە، وەنەبێ ئەو وەزیرە ئەڵمانیە یەکەم بەرپرس بێت کە هەوڵی لەمجۆرەی دابێت پێراریش «زیگمار جوبرائیل» ی وەزیری دەرەوەی کابینەی پێشوو سەردانی کردن و لە دوای گەڕانەوەی ڕوبەڕوی ڕەخنەی توندی نێوەندی سیاسی وموعارەزەی ئەڵمان بۆوە بەوەی کە ستایشی بایەخی ئەو وڵاتەی کرد لە ڕۆڵگێڕانی لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مەبەستی سەردانەکە چییە؟
ئاڵتمایەر بە هاوڕێیەتی وەفدێکی گەورەی ئابوری ئەو سەردانەی ئەنجامدا، چونکە ئەو سەردانە دوو مەبەستی سەرەکی بە دواوەیە. یەکەمیان: پتەوکردنی بەرژەوەندی ئابووری. دووەمیشیان: چاککردنی ڕەوشی دیموکراسی ومافی مرۆڤ، بەڵام پێدەچێت وەک میدیا و چاودێرانی سیاسی بۆی دەچن هەر لەیەکەمیان سەرکەوتن بێنێ و نەتوانێت کاریگەری ئەرێنی بخاتەسەر دۆسیەکانی تر، بەتایبەتیش کە سیسی باوەڕی بە ئازادی سیاسی ودیموکراسی نییە و دەستێکی باڵای هەیە لە سەرکوتکردن.

ئەڵمانیا پارەیەکی زەبەللاح لە میسر قازانج دەکات
بەرژەوەندی ئابووری ئەڵمانیاو میسر لە ئاستێکی بەرزدایە، ١٩٠ کۆمپانیا و فابریکی ئەڵمانی بە ٣٥ هەزار کرێکارەوە لە میسر کار دەکەن، جگە لە کەرتی گەشتوگوزارەکەی کە پشت بە گەشتیارانی ئەڵمانی دەبەستێ ، ئەو بەرپرسە ئەڵمانیە سەردانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی کارەبای میسریشی کرد کە کۆمپانیای سێمنسی ئەڵمانی پڕۆژەکە تەواو دەکات و بەکۆتایی هاتنی کارەبا بۆ ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی میسری دابین دەکا و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەی ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیەکە ملیارەها یۆرۆی لێ دەست دەکەوێت، ئەمە جگە لەو ملیارانەی کەلە فرۆشتنی چەک وجبەخانە لێی دەست دەکەوێت.

هیچی لە شوێن سەوز نابێت
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ سیاسی و بەرپرسەباڵاکی میسری باسی لەو دۆسیانە کردووە، بەڵام پیشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و بەردەوام بونیان هیچ ڕێگر نابێت لە گرێبەست و بەرژەوەندیە ئابوریەکانی نێوانیان و ئەو وەفدە باڵایەی ئەڵمانیا ژمارەیەک گرێبەستی تری تازەشیان مۆرکردووە کە بە پێیەوە کەرتی ووزەو گەشتیاری و پیشەسازی میسری پێ دەبوژێتەوە، وەک میدیای ئەڵمانیا پێشبینی دەکات باسی تەوەرەی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و پاراستنی یاسا و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تەنها بۆ مانشێتی هەواڵ و میدیاکانە و هیچی لە شوێندا سەوز نابێت، لێ ئەڵمانیا دەیەوێت لە ژێر پەردەی باشترکردنی ڕەوشەکەوە گەشە بە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی خۆی بدات.

سەرچاوە :
دۆپیچەڤێللە،ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیكتاتۆره‌كان چۆن له‌ سزا ده‌رباز ده‌بن؟

ساسه‌ پۆست و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید له‌ ساڵانی‌ حه‌فتاكان‌و هه‌شتاكانی‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort