جوانێكی رێگەی كوردایەتی هەر پڕ ئومێد و هێزە

11:39 - 2022-08-23
رێبین عومه‌ر‌
463 خوێندراوەتەوە

ئەم حزبە رەسەنە هێندەی تەڵاشی شاخەكانی كوردستان؛ كادر و مرۆڤی ژیر و بەئەزموونی هەیە.
پڕە لەو مرۆڤانەی وەك (جوان) سەنگین و پڕ لە هیوا و ئومێدی ئەم سەردەمەن. جوانتر بڵێین: ئەم چەپكەگوڵەی مام؛ جوان رازاوەتەوە؛ بەهێز و بازووی ئەو ژنانەی ژیرانە، سەنگینانە بەقودرەت.. لە گۆڕەپانی كوردایەتی و رێگەی دیموكراسی خۆیان سەلماندووە و نیوەنین، بەڵكو هەموون.
د.جوان ئیحسان-ی خوشك و هەڤاڵ و مرۆڤی سەنگین، یەك لەو ژنە تێكۆشەرانەی نێو ریزەكانی یەكێتی-یە، كە بەردەوام پەیامی مەعریفە و لۆژیك لە هەگبەكەیدا هەیە و بونیادنەری رێگەی رووناكە بۆ ئەم حزبە.
لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و پەرلەمانی، خاوەن مۆركی بە مۆراڵی تایبەت بەخۆیەتی، نموونەی پێشەنگی ژنی كوردە لە بواری خەباتی سیاسیدا، كە هیچ كات رادەستی عەقڵییەتی پیاوسالاری نێو كۆمەڵ نەبووە، وەك گوڵێك لە چەپكەگوڵەكەی مام؛ بە ژیری و سەنگینی و رۆشنایی بیری خۆی، كە ئەندێشەكەی یەكێتی-یە، وەك رەسەنێك ماوەتەوە.
ئەمڕۆش حزوری بۆ یەكێتییەكەی مام، لە هەموو كات زێدەتر پێویستە، هەم بۆ جۆشدانی خەبات، هەمیش بۆ سەنگی ژنان لەنێو یەكێتی.

 

وتارەکانی نوسەر