ئاراسته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا
هه‌رچه‌ند ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌رپرسیارێتی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆیه، نه‌یتوانیوه شتێكی وابكات بكات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا، كه بووه به گۆڕه‌پانێك بۆ ته‌راتێنی وڵاتانی هه‌رێمی و ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیار ده‌دات ئایه پێشێلكاری ترسناك هه‌یه بۆسه‌ر ئاشتی جیهان، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارێكی ئه‌وتۆی بۆ راگرتنی قه‌یرانی سوریا یان هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه نه‌داوه، دوای چه‌ندین كۆنگره‌ی یه‌ك له‌دوا یه‌ك.
سه‌رجه‌م میلیشیا سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانی سوریا و به‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سوریاش مه‌شقیان پێكراوه، هه‌موو جۆره‌كانی شه‌ڕی تائیفی و ناوخۆیی و پاكتاوكردن و داگیركاریان تاقیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان په‌نایان بۆ دزی و بردنی كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكیش برد، هه‌ندێكی تریشیان به‌شێكی نیشتمانیان به هه‌رزانترین نرخ به كۆمه‌ڵ و گروپه توندڕه‌وه‌كان فرۆشت و هه‌ندێكی تریان پرۆژه‌گه‌لی سیاسیی وایان بونیات نا كه به چاوی گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت و به‌به‌رچاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه و چه‌ندین كه‌مپی نیشته‌جێبوونیان له‌ناوچه داگیركراوه‌كان بونیات بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هیچ هه‌ڵوێستێك بنوێنێـت، له‌كاتێكدا ده‌بوو ئه‌نجومه‌نه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا و چین ده‌كات ئه‌من و ئاسایش بسه‌پێنێـت.
باشه بۆچی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سوریایه‌كان قایل ناكات بۆ كاركردن بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش له وڵاته‌كه‌یان دوای 11 ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیی، دوای شكستی چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كی؟
ئه‌وه‌ی ده‌ره‌ئه‌كه‌وێـت ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ئاست قه‌یرانی سوریادا نه‌بووه، له كاتێكدا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وا بڕیاره ئه‌وه دیاری بكات ئایه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتی یان هه‌ر كارێكی دوژمنكارانه هه‌یه یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بانگهێشت بكات بۆ دانوستان و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له رێگه‌ی میكانزیمی ئاشتیانه و رێگه‌چاره‌ی سیاسیی و یاساییه‌وه«، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه لایداوه به‌لای وڵاته هه‌رێمییه‌كانه‌وه كه كێشه‌ن بۆ سوریا، نه‌ك هێزه گه‌وره‌كانی ناو سوریا، كه ئاشتی ناوخۆیی وڵاتیان پاراستووه و پرۆژه‌ی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندویان بونیات ناوه دوور له وێرانكاری تائیفی ناوچه‌كانی تر؟
بیركردنه‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا بیركردنه‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌یه و سات به ساتیش زیاد ده‌كات و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تیا نییه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵمه‌ت و هێرشی پێنجه‌می ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر رۆژئاڤا، ئه‌نكه‌ره‌ش له‌و رووه‌وه ئاماده‌یه هه‌زاران گرێبه‌ستی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریی ببه‌ستێت له پیناو تێكدانی زیاتری بارودۆخی سوریا، كه هه‌ندێكجار هانی ئه‌و جۆره له بیرۆكه‌ی دوژمنكارانه ده‌درێـت له ناو مه‌تبه‌خی سیاسیی و سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی بێ بوونی هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی سوریان ئاڵۆز و چه‌ند لایه‌نه بێت، ئه‌وا خودی وڵاته‌كه به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانی سیاسیی و ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ره‌نگه چاره‌سه‌ركردنی زۆر قورس بێت، ئه‌گه‌ر هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و له هه‌موویان پێشتر توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته له سوریا نه‌كشێنه‌وه.