(30)
كاتێك سه‌یری لیستی ئه‌و كتێبانه ده‌كه‌م كه خوێندوومنه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی لیستی ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به‌خوێندنه‌وه، ده‌بینم زۆربه‌ی هه‌ر زۆری كتێبه‌كان عه‌ره‌بین، تاكوته‌را كتێبی كوردی تیایه، له‌م رۆژانه‌دا ده‌فته‌رێكی كۆنی ترم دۆزییه‌وه كه تۆماری ساڵانی دوای ته‌واوكردنی زانكۆمی تیایه، له‌و ده‌فته‌ره‌دا تۆماری یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی تێدایه كه زۆر چێژم له‌خوێندنه‌وه‌یان بینیوه، ئێستا بابه‌ته‌كانی ناو كتێبه‌كه‌م بیرچوونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و چێژه‌م بیرنه‌چۆته‌وه كه له‌و كتێبه وه‌رمگرتووه، به‌تایبه‌تی چێژ له‌و زمانه‌ی پێی تەرجەمەکراوە، ئه‌ویش كتێبی (توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه)ی ئۆسكارمان-ه، كه هێمنی شاعیر وه‌ریگێڕاوه بۆ زمانی كوردی، هێنده سه‌رسام بووم به‌و شێوه‌زاره‌ی پێی تەرجەمەکراوە تا ماوه‌یه‌ك له‌خۆمه‌وه له‌پڕ وه‌كو شێوه‌زاری كتێبه‌كه قسه‌م ده‌كرد، جگه‌له‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كتێبه حیكایه‌تێكی خۆشی هه‌یه له گۆشه‌ی ستوونێك بۆ ئێوه-دا باسمكردووه.
له‌و ده‌فته‌ره‌دا، له‌سه‌ر هه‌ر به‌یتێك كورته‌یه‌كم له‌كتێبه‌كه وه‌رگرتووه‌و نووسیوومه‌ته‌وه تیایدا، ئینجا چه‌ند سه‌رنجێكی گشتیم له‌باره‌ی هه‌موو به‌یته‌كانه‌وه نووسیوه به‌خاڵ كه ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تی:
-1كاریگه‌ریی ئاینی ئیسلام به‌ئاشكرا به به‌یته‌كانه‌وه دیاره، خاوه‌ن به‌یته‌كان شاره‌زاییان هه‌بووه له‌چیرۆكه‌كانی ناو قورئان و زانیاری‌یان هه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌سحابه و خه‌لیفه‌كانی ئیسلامه‌وه.
-2دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی میرنشینه‌كان و لێكدابڕانی به‌شه‌كانی كوردستان و شه‌ڕ و كوشتاری نێوانیان له‌به‌یته‌كاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پیشانیده‌دا ئه‌و بارودۆخه به‌ده‌سیسه‌ی شای ئێران و سوڵتانی عوسمان بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌بووه له‌و ناكۆكییه‌دا.
-3زۆربه‌ی به‌یته‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی، ته‌نیا هه‌ندێكیان نه‌بێت له‌وه‌ده‌چێت كۆنتر بن، به‌ڕوونی نه‌ریت و خووره‌وشتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و عه‌شره‌تگه‌ریی تیایاندا به‌دیده‌كرێتـ.
-4 تا به‌یته‌كان نوێتربن، پێگه‌ی ئافره‌ت نزمترو سووكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ئاین زه‌قتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌یته هه‌رە نوێیه‌كانیشدا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی روونتر ده‌رده‌كه‌وێت و دژایه‌تیكردنی شا‌و سوڵتانه‌كانی تیایه ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌به‌یته كۆنتره‌كاندا به‌چاوی رێزه‌وه باسیان ده‌كات و ستایشیان ده‌كات.