(31)
ساڵی 2019 چه‌ند كتێبێكی جوانم خوێنده‌وه كه چێژێكی زۆریان پێبه‌خشم، یه‌كێك له‌وانه رۆمانی ماڵی پشیله‌كان-ی هیوا قادره كه 315 لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌مه دووه‌م رۆمانی هیوا قادری شاعیره كه بیخوێنمه‌وه، ساڵی 2007 رۆمانی مناڵێك له‌سه‌ر مانگ-م خوێنده‌وه و له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ خوێندنه‌وه‌یه‌كم بۆ كرد، هیوا قادر یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی سه‌رسامم به شیعره‌كانی و به‌هه‌مان شێوه ئه‌م دوو رۆمانه‌شی سه‌رسامی كردم. ناونیشانی رۆمانه‌كه وه‌كو موگناتیس رایكێشام، ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت كه منیش عاشقی پشیله‌م.
یه‌كه‌م رسته كه له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌وه له ده‌فته‌ره‌كه‌مدا نووسیومه: بۆچی كۆتایی رۆمانه‌كه به سووتاندنی ماڵی پشیله‌كان كۆتایی دێ؟ ئینجا نووسیوومه: (پشیله‌كان هه‌موویان نامرن، ئه‌و پشیلانه‌ی خاوه‌نی حیكایه‌تی خۆیانن پێش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ماڵی پشیله‌كانیان جێده‌هێڵن، به‌ته‌نیا زیبای پشیله نه‌بێت، كه به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ی ماڵه‌كه و خاوه‌نی حیكایه‌تێكی تراژیدییه، هه‌ر ئه‌ویش به‌ته‌نیا رزگاری ده‌بێت، بۆچی؟ ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێمایه بۆ زۆر شتی ناو حیكایه‌ته‌كه‌ی زیبا خانم-ی خاوه‌نی زیبای پشیله).
چوار پێنج لاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌كه‌م به‌تێبینی له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌وه پڕكردۆته‌وه، دواتریش خوێندنه‌وه‌یه‌كم بۆ كردووه كه 1462 وشه‌یه، له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ بڵاوبۆته‌وه، عاده‌ته‌ن خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و رۆمانانه ده‌كه‌م كه زۆر پێیان سه‌رسام ده‌بم.
كۆمێنت: (یوسف كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و گێڕه‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌یه، په‌ناهه‌نده‌یه‌كی كورده، هیچی وا له‌باره‌ی ژیانییه‌وه نازانین پێش ئه‌وه‌ی بچێته ماڵی پشیله‌كان، ته‌نیا دوو حیكایه‌ت له‌باره‌یه‌وه ده‌زانین، به‌مناڵی پشیله كۆتره‌كانی خواردووه و ئه‌میش ده‌رمانخواردی كردوون، دووه‌میش شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ توركێكی نه‌ژادپه‌رستدا له‌سه‌ر كوردبوونی خۆی، پێده‌چێت نووسه‌ر بیه‌وێت نموونه‌یه‌كی تری په‌ناهه‌نده‌ی كوردمان پێ‌نیشان بدات به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌سكه‌ندناڤیا، نموونه‌ی مرۆڤێكی ته‌نیا و دابڕاو له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی بۆی هاتووه و نه‌یتوانیوه خۆی له‌گه‌ڵیدا بگونجێنێ، ئه‌وه‌تا ژیانی یه‌ك مانگه‌ی له ماڵێكدا كه دوو ژنی هه‌ستیار و پڕ حیكایه‌تی تیایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پشیله‌ی جوان و نه‌رمونیان له بێباكی و خه‌مساردی به‌رامبه‌ر ژیان كه‌مناكاته‌وه..)