رائید، به‌رهه‌م سه‌راوی
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یه‌كه‌م به‌یانی دامه‌زراندنیدا و له نامیلكه‌ی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه كه یه‌كێتی بۆچی دامه‌زراوه و بۆچی هاتۆته مه‌یدان.
یه‌كێتی وه‌ك ته‌جه‌موعێك له راو بیر‌و بۆچونی جیاواز، له سه‌ربنه‌مای یه‌كێتی و ململانێ (الوحده ولصراع) دامه‌زرا، واته (یه‌كێتی له ئاوات و ئامانجه نیشتمانییه هاوبه‌شه‌كان، ململانێش له‌سه‌ر مه‌سه‌له چینایه‌تی و سیاسی و دیموكراتیه‌كان و دیدو بۆچوونه جیاوازه‌كان) بڕوای وابوو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی ته‌واو جیاوازی خه‌باته‌وه، رابه‌رایه‌تییه ته‌قلیدییه‌كه‌ی له رووی ئایدۆلۆجی و سیاسی و پڕۆگرامییه‌وه، له رووی كار‌و كرده‌وه‌و بیری تاكه پارتی نه‌ته‌وه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو چین و ته‌یارو ئایدۆلۆجیاكانیشی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌رچوو، تیۆری (نه‌ڕاست و نه‌چه‌پ) نه‌ته‌وه‌ی بۆرژوازیانه‌ی نوقم له كۆنه په‌ره‌ستی هه‌ره‌سی هێنا، یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا زۆر پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه (پێویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی گه‌له‌كه‌مان، پێكهێنانی پارتی پێشڕه‌وی شۆڕشگێڕی نا بۆرژوازی ده‌وێت، واته پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازووی شۆڕشگێڕی ده‌وێت كه سۆسیالیزمی زانستی رێنیشانده‌ریان بێت).
یه‌كێتی بۆ ئه‌وه هاته مه‌یدان بۆئه‌وه‌ی له داهاتودا ببێ به به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و رێكخراوه‌كانی هه‌ناویشی ببن به‌حیزب و هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان (چ ئه‌وانه‌ی هه‌بوون و چ ئه‌وانه‌ی له‌و رۆژانه‌دا له‌دایك بوون) له خۆبگرێ.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بنه‌ما فكری ئامانجانه‌شی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ رۆژێدا له‌ژێر كاریگه‌ری شۆڕشی (چین) و بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی (ماوتسی تۆنگدا) له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو بۆئه‌وه‌ی شۆڕش سه‌ربكه‌وێت له رووی هه‌لومه‌رجه خۆییه‌كانه‌وه پێویستی به: (1- حزبێكی پێشڕه‌و 2-به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی 3- له‌شكرێكی رزگاری گه‌ل)، هه‌یه.
ئاشكرایه هه‌موو رێكخراوێك له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه كۆمه‌ڵێك ئامانجی هه‌یه، ئامانجه دووره‌كان بریتین له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان و له‌ڕووی سیاسییه‌وه به ئامانجه ستراتیژییه‌كان ناوزه‌ند ده‌كرێن، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌وه‌بوو به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دایده‌نێت به‌و ئامانجه ستراتیژییانه‌ی خۆی بگات. بێگومان به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ش هه‌وڵ و قوربانیدانی ده‌وێت و رێكخراوی سه‌ركه‌وتووش ئه‌و رێكخراوه‌یه كه هه‌وڵبدات په‌یڕه‌وو و پڕۆگرامی به كه‌مترین قوربانیدان و كه‌مترین ماوه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له به‌دیهێنانی ئامانجه دورو نزیكه‌كانیدا چه‌ندین رۆڵه‌ی قاره‌مانی كرده قوربانی، یه‌كێتی دروشمی (كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان)ی هه‌ڵبژاردبوو ، هه‌میشه گیانی كادیر‌و پێشمه‌رگه‌كانی له گۆڕه‌پانی نیشتیمانپه‌روه‌ریدا خۆشه‌كرد، به‌جوانی له‌نرخی ئازادی و دواڕۆژی سه‌رفرازی گه‌یشتبوو، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد به‌هه‌زاران رۆڵه‌ی نه‌به‌ردی گیانی خۆیان هه‌ڵبخه‌ن، بێگومان هه‌موو شۆڕش و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان نموونه‌ی باڵای خۆبه‌ختكردن بوون، چونكه ئازایه‌تی بووه به به‌شێكی دانه‌بڕاو له كلتور‌و داب و نه‌ریتی كورده‌واری، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێنایه‌كی نوێی به‌خشییه سه‌روه‌تی گیانبازی كه هه‌موو پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره‌كانی به‌ڵگه‌ی گه‌وره و نمونه‌داری خۆبه‌ختكردن بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر له جیهاندا مه‌دالیای ئازایه‌تی بدرێت به‌هێزێكی لێهاتوو، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه پێویسته له به‌رۆكی هێزه بوێره‌كه‌ی یه‌كێتی بدرێت.
رۆژی 21/11ی هه‌مووساڵێك رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی و بۆنه‌ی وه‌فاداری و به‌رزڕاگرتنی یاده‌وه‌رییانه، ئه‌م رۆژه رۆژێكی ره‌مزی و ناونیشانی سه‌رمه‌شقی شه‌هاده‌ته، رۆژی له سێداره‌دانی شه‌هیدان (خاڵه‌شیهاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ر)ه، رۆژێكی شایانه، هه‌روه‌ك ئاشكراشه رۆژنیه له رۆژژمێری رۆژه‌كانی كوردستاندا یه‌كێتی شه‌هیدی تێدا نه‌به‌خشیبێت.
له‌م ده‌فته‌ری شانازییه‌ی كوردایه‌تیه‌دا، هه‌موو چین و توێژه‌كانی كورده‌واری پشكیان هه‌بوو: شه‌هیدانی سه‌ركرده و فه‌رمانده، شه‌هیدانی ژنان و كچانی رێكخستن، خه‌باتی پیشه‌یی ره‌نجده‌ران و خوێندكاران و لاوان، شه‌هیدانی به‌كۆمه‌ڵی قه‌سابخانه‌كانی به‌عس له موسڵ و كه‌ركوك و به‌غدا، قوربانیان و شه‌هیدانی بێتاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و ...هتد.
رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی رۆژی سوپاسگوزارییه بۆ خۆڕاگری كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌ركی یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمه كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، خزمه‌تی زیاتر‌و زیاتریان بكات.
یه‌كێتی حزبێكی مردوو په‌ره‌ست نییه، به‌ڵكو حزبێكی شه‌هید په‌روه‌ره، پێیوایه شه‌هیدانی نه‌مردوون و زیندوون، شه‌هیدانمان له ویژدانی نه‌ته‌وایه‌تیماندا ده‌ژین و گه‌لی كورد‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌ناو شكۆی شه‌هیده‌كانیدا ئاینده‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه.
پرشنگداربێت رۆژی شه‌هیدانی حزبی شه‌هیدان.