مەرزی کێلێ

بەرهەمی هەوڵدانی یەکێتی و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەیە

09:13 - 2022-11-24
حەسەن ئیبراهیم
365 خوێندراوەتەوە

کێلێ شوێنێکی ستراتیژی ناوچەی پشدەرە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووریەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان. 
سەر بەناحیەی هێرۆیە لەگوندی بێکڵۆ، دووری نێوان شاری قەڵادزێ بۆ مەرزی کێلێ  38 کیلۆ مەترە، دوای ئەوەی ژمارەیەک چالاکوان و خەمخۆری دەڤەری پشدەر و یەکێتییەکان، هەستیانکرد کێلێ مەرزێکی ستراتیژی لەبارە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە هەمان کاتدا دەکرێت ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی  ئێران. 
لە ساڵی 2008 ئێمە وەک دەستەی خەمخۆران بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ، کۆنفرانسێکمان رێکخست لە هۆڵی شارەوانی قەڵادزێ بە بەشداریی زۆرینەی لێپرسراوانی حزبی و حکومی قەزای پشدەر و دەرەوەی قەزاکە. 
لەم کۆنفرانسەدا بە وردی گفتۆگۆ لەسەر میکانیزمەکانی بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزەکە کرا، بڕیاردرا کەمپینێک  بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزەکە پێکبهێنرێت و ژمارەیەک سەردان و بەسەرکردنەوەی بۆ لای لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم پرسە بکات.  
سەرەتای سەردانەکان بۆ لای بەڕێز هێرۆخان و دواتریش بۆ لای جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی و کاک دەرباز و دواتریش سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بوو، کە سەرجەمیان بەڵێنی پشتگیری و هاوکاری کەمپینەکەیدا و بۆ ئەو مەبەستەش خاتوو شاناز پەیوەندی بە جەنابی دکتۆر لەتیف رەشید کرد کە ئەو کات بەڕێزیان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ بوو.
وەک هەنگاوێک بۆ سەرخستنی کەمپینەکە کۆنفرانسی دووەم بەسترا و نزیکەی 550 سەردان و بەسەرکردنەوە بۆ لای لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکان کرا، تاکو ئەم چرکە ساتە جووڵە و هەنگاوەکانی کەمپینەکە هەر بەردەوامن بۆ بە رەسمی ناساندنی مەرزەکە.   
لەساڵی 2017 چەند جارێک، وەفدێک بە سەرپەرشتی بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین و بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین و وەزیری دارایی و نزیک بە 15 جار ئەم وەفدە سەردانی کۆماری ئیسلامییان کردووە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی.
ئامانجی کەمپینەکە بەرهەمدار بووە و بەهۆی گەیاندنی تەزووی کارەبا و قیرتاوکردنی رێگای مەرزەکە لەسەردەستی کاک قوباد تاڵەبانی  و کاک دەرباز.
ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە بینای فەرمانگە حکومییەکانیش تەواو بووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە، واش بڕیارە لەم نزیکانەدا بە هەوڵ و پشتگیری خەمخۆران و جەنابی کاک قوباد و بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین و بەڕێوەبەری گومرگ  هاتوچۆی هاووڵاتیان بە پاسپۆرت لە نێوان هەرێم و ئێران بکرێتەوە.   
 بەداخەوە پاش ساڵانێک لە ماندوو بوون، دوای سەدان هەنگاو لە رێگەی دیدار و بەدواداچوونەکان، کەچی لە چرکەساتی نزیکبوونەوە لە چنینەوەی بەرهەم و ماندوو بوون، پەرلەمانتارێکی تازە هەڵتۆقیو دێت و دەیەوێت بەرهەمەکە بۆ خۆی بچنێتەوە و وەک دەستکەوت بۆ فراکسیۆنەکەی لە بەغدا نیشانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بدات، لەولاشەوە  شکست و دۆڕانەکانی خۆیان لەبەرچاوی خەڵکی کوردستان داپۆشێ و لەسەر هەوڵ و سەرکەوتنەکان و خەمخۆری یەکێتی، هەنگاوەکانی بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ، ئەو دەستکەوتانە بۆ ئامانجی خۆی بهۆنێتەوە و بەهی خۆیانی تەواو  بکات.

رۆژانە سەدان بارهەڵگر کەلوپەلە بازرگانییەکان دەگوازنەوە لەمەرزی کێلێ وە

وتارەکانی نوسەر