(35)
ره‌نگه جارێكی تریش بێمه‌وه سه‌ر باسی ئه‌م نووسه‌ره، ماركس و سارته‌ر و دیبۆڤوار، له قۆناغی سه‌ره‌تای لاویمدا چه‌نده ژیانیان گۆڕیم، كۆڵن ویڵسن-یش له قۆناغێكی تردا به شێوه‌یه‌كی تر تێڕوانین و دنیابینی گۆڕیم، نه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی چه‌پ جۆرێك له دۆگما و چه‌قبه‌ستوویی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ماندا زاڵبوو، كۆڵن ویڵسن یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه‌ی تێڕوانینمی گۆڕی، هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبی ده‌رگای مێشكم ئاوه‌ڵا بوو بۆ هه‌موو جۆره بۆچوونێك، نابێ خه‌تی راست و چه‌پ به‌سه‌ر هیچ فیكرێكدا بهێنین، ئه‌گه‌رێك بهێڵینه‌وه كه له‌وانه‌یه راست بێت، واته فێری گومانلێكردنی كردم، كه هه‌موو فیكرێك چه‌ند به‌لامانه‌وه مه‌زن بێت ده‌شێت جێی گومان بێت، فێریكردم جیاوازییه‌كانم قبووڵ بێت و هه‌میشه بڵێم له‌وانه‌یه!!
له نێوان ساڵی 1993 بۆ 1996 هه‌شت كتێبی كۆڵن ویڵسن-م خوێنده‌وه، له‌باره‌ی هه‌مووشیانه‌وه كۆمێنتم نووسیووه، به‌تایبه‌تی كتێبی (هونه‌ری رۆمان) كه پێده‌چێت زۆرم چێژم لێوه‌رگرتبێت، لێره‌دا چه‌ند كۆمێنتێكی خۆم ده‌نووسمه‌وه: (هه‌ندێك له نووسه‌ران جوان ده‌نووسن به‌ڵام هیچیان پێ نییه بیڵێن..ل14 كۆمێنت: به‌ڵێ ئه‌مه كێشه‌ی زۆرێك له نووسه‌رانه و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می قه‌یران و گۆڕانكارییدا.. چونكه شته‌كان جارێ روون نه‌بوونه‌ته‌وه، ناتوانن بڕیاربده‌ن.)
(رۆمان یه‌كسانه به ئه‌زموون؟ رۆمان شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی ئه‌زموونی فیكری..ل96 كۆمێنت: تا ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵك و به‌شێك له رۆشنبیرانیش پێیانوایه خوێندنه‌وه‌ی رۆمان هه‌ر بۆ كات به‌سه‌ربردنه، سوودێكی مه‌عریفی نییه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا رۆمان ژیانی خوێنه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر رۆمانێك ئه‌زموونێكه..).
(من ده‌مه‌وێ كێ بم؟ چۆن بم؟ ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و داهێنان ل27 كۆمێنت: له ته‌مه‌نی بیست ساڵیمدا و دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی سارته‌ر رێگاكانی ئازادی وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه به‌خۆم وتووه: نابێت من هه‌ر كه‌سێك بم، ده‌بێ من خۆم بم، له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌ستمكرد جیاوازم له هاوڕێكانم، هه‌ستم به نامۆیی كرد، به به‌دحاڵیبوون له‌گه‌ڵ چوارده‌ورمدا.. ).