زانایانی ئابووری رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئابووری حه‌وت ره‌نگی سه‌ره‌كی هه‌یه كه بریتین له: خۆڵه‌مێشی، ره‌ش، سوور، سپی، قاوه‌یی، سه‌وز و شین، له‌گه‌ڵیشیدا بابه‌ت و بنه‌ماكانیش هه‌مه‌جۆر ده‌بن. هه‌ندێكی تریش ئاماژه ده‌ده‌ن به دوو ره‌نگی تر كه بریتین له زیوی و وه‌نه‌وشه‌یی و دواتریش ره‌نگێكی تریان بۆ زیاد كرد كه پێی ده‌وترێت ئابووری زه‌رد به‌مه‌ش ره‌نگه‌كانی ئابووری بوونه 10 ره‌نگ.
ئابووریی خۆڵه‌مێشی
ئابووریی خۆڵه‌مێشی بە ئابووریی نا رەسمی داده‌نرێت و هه‌موو ئه‌و چالاكییه ئابوورییانه ده‌گرێته‌وه كه تاك یان داموده‌زگاكان دەیکەن، به‌ڵام له ئاماره ره‌سمییه‌كاندا باس ناكرێن، به واتایه‌كی تر داموده‌زگا حكومییه‌كان نرخه راسته‌قینه‌كان نازانن و ناشچێته ژمێره‌ی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، باجی له‌سه‌ر وه‌رناگیرێت، هه‌ڵسوڕاوانیشی ملكه‌چی هیچ سیستمێكی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نابن.
ئابووریی نا رەسمی، یان ئابووریی خۆڵه‌مێشی به‌شێكه له‌و ئابوورییه‌ی كه ملكه‌چی هیچ ده‌زگایه‌كی چاودێریش نابێت، زۆر جار به ئابوورییه‌كی بێزاركه‌ر داده‌نرێت كه ناتوانرێت ئیداره‌ی بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌رتی نا رەسمی به‌شێكی گه‌وره له ئابووریی وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو پێكدەهێنێت و رێژه‌ی %40 بۆ %60ی ئابووریی گشتی وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو پێكدەهێنێت.
ئابووریی ره‌ش
هه‌موو چالاكییه‌كی بازرگانی كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كرێن و باج نایانگرێته‌وه، به به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئابووریی ره‌ش داده‌نرێت، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت: ئابووریی سێبه‌ر، یان ئابووریی نهێنی و شاراوه، ئه‌م جۆره ئابوورییه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا بڵاوه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی جیاواز، زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا چالاكه كه سیستمه‌كانی لاوازه و گه‌نده‌ڵی تیایاندا بڵاوه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیش لەئارادا نییه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێكاریش به‌رزه و جیاوازیی زۆریش هه‌یه له نێوان داهاتی هاووڵاتیاندا.
ئه‌م جۆره له ئابووری، سێ سیفاتی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه كه بریتین له:
یه‌كه‌م: لایه‌نه نایاساییه‌كه‌ی. دووه‌م: به‌كارهێنانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی پاره شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ربگرێت. سێیه‌م: گرتنه‌به‌ری رێگای خواروخێچ بۆ خۆدزینه‌وه له ئاشكرابوونی لای داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت. دیارترین نموونه‌كانی ئابووریی ره‌ش: بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، دزینی زانیاری كه‌سی و دارایی بۆ گه‌یشتن به ژمێره‌ی بانكی و كارته‌كانی متمانه، بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، بازرگانیی چه‌ك، پاره‌ی ساخته، به‌رنامه چه‌ته‌گه‌راییه‌كان و كۆپیكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا.
ئابووریی زیوی
ئابووریی زیوی بریتییه له‌و ئابوورییه‌ی كه گرنگی به گروپێكی ته‌مه‌نی دیاریكراو و سه‌روو 50 ساڵ ده‌دات، هه‌موو ئه‌و چالاكییه ئابوورییانه ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر زۆرێك له كه‌رته‌كان هه‌یه و ته‌نها یه‌ك كه‌رت نییه، به‌ڵكو سیستمی به‌رهه‌مێنان و دابه‌شكردن و به‌كارهێنانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كڕینی به‌ته‌مه‌نه‌كان و به‌جێهێنانی پێداویستییه‌كانی ژیان و ته‌ندروستییانه، وه‌ك ته‌كنۆ‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، كه‌رتی دارایی و نیشته‌جێبوون، گواستنه‌وه، وزه، گه‌شتوگوزار، كه‌لتوور، خزمه‌تگوزارییه ناوخۆییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی چاودێریی ته‌ندروستیی درێژخایه‌ن.
پێشبینیش ده‌كرێت كه له‌ماوه‌ی 30ساڵی داهاتوودا گرنگیدان به‌م ره‌نگه‌ی ئابووری روو له زیادبوون بكات له‌كاتێكدا كه توێژی به‌ته‌مه‌نه‌كان توێژێكی گه‌وره و گه‌شه‌كردوو پێكدەهێنن له زۆرێك له وڵاتان.
ئابووریی سوور
بریتییه له‌و ئابوورییه‌ی كه حكومه‌ت كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كردووه، ئه‌م ره‌نگه‌ی ئابووری ره‌نگێكی سۆشیالیستی هه‌یه، ئه‌م جۆره ئابوورییه له‌دوای دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیەته‌وه زۆرێك له گرنگی خۆی له‌ده‌ستداوه و ره‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته كراوه، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه كه زۆرێك له قورسایی خۆی له‌ده‌ستبدات، به‌تایبه‌تیش له‌سایه‌ی سیستمی خاوه‌ندارێتی به‌كۆمه‌ڵ بۆ هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كه تیایدا ئامانجی به‌رهه‌مهێنان بریتی بێت له دابینكردنی پێداویستییه گشتییه‌كان.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه كه گه‌وره‌ترین ره‌خنه كه ئاڕاسته‌ی ئابووریی سوور ده‌كرێت بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنی چالاكی ئابووری له رێگه‌ی پلانی ناوه‌ندییه‌وه كه ئه‌وه‌ش خاڵی بنه‌ڕه‌تییه له كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌مه جگه له نه‌بوونی هیچ جۆرە كێبڕكێیەک، هه‌ربۆیه پاڵنه‌ری گه‌شكردن و نزمكردنه‌وه‌ی تێچوو لەئارادا نییە له ئابووریی سووردا.
ئابووریی سپی
زاراوه‌ی ئابووریی سپی داهێنرا كه مه‌به‌ست لێی ئابووریی ژماره‌ییه و په‌یوه‌سته به هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆ‌لۆژیای زانیارییه‌وه. ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایه‌ن دۆگلاس ماكویلیامز ئابووریناسی به‌ریتانییه‌وه داهێنرا، كه له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (ئابووریی سپی ته‌خت) باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ئابووریی ژماره‌یی داهاتووی له‌نده‌ن و شاره‌كانی تر ده‌گۆڕێت.
ماكویلیامز وایده‌بینێت كاركردن له‌و پیشه‌سازییانه‌ی كه پاڵ به ئابوورییه‌وه ده‌نێن به‌ره‌و گه‌شه‌كردن وه‌ك بازرگانی ئه‌لەكترۆنی و به‌بازاڕكردن به‌شێوه‌یه‌ك، كۆمپانیا داهێنه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستده‌كه‌ن به كۆبوونه‌وه و بازرگانه‌كانیش له‌ده‌وریان كۆده‌بنه‌وه و ده‌ست به كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
پڕۆفیسۆر دۆگلاس ماكویلیامز له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئابووریی سپی له له‌نده‌ندا هه‌لی كاری دووهێنده زیادكردووه، زۆر به خێراییش گه‌شه ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له میانه‌ی فرۆشتن و به‌بازاڕكردن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. ئابووریی سپی بریتییه له‌و سیستمه‌ی كه چوارده‌وری پیشه‌سازیی ته‌كنۆ‌لۆژیای زانیاریی داوه به‌مانا فراوانه‌كه‌ی.
ئابووریی قاوه‌یی
ئه‌و ئابوورییه‌یه كه گه‌شه‌ی ئابووری تیایدا پشت ده‌به‌ستێ به چالاكییه كاولكارییه‌كانی ژینگه، به‌تایبه‌تیش سووته‌مه‌نییه پیسكه‌ره‌كانی ژینگه، وه‌كو خه‌ڵوز و نه‌وتی خاو و غازی سروشتی، هه‌روه‌ها ئه‌و غازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما، بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه بەوە ده‌دات كه ته‌نها تێچووی پیسكردنی هه‌وا ساڵانه قورساییه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر ئابووریی هه‌موو جیهان، كه به زیاتر له پێنج تریلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه پیسكردنی ئاو و هه‌وا سیمای دیاری ئه‌م جۆره ئابوورییه‌ن به كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانیشییه‌وه.
ئێستا زۆرێك له وڵاتانی جیاوازی جیهان ده‌ستیانكردووه به پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌ی خاوێن و ئاسانكاریی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن، به ئامانجی هاندانی وه‌به‌رهێنان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نموونه‌یی بۆ به‌رهه‌مهێنان به جۆرێك هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان ره‌چاوی بكه‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌شه‌دا چه‌مكێكی نوێ بۆ ئابووری هاتۆته كایه‌وه كه به ئابووریی سه‌وز ده‌ناسرێت.
ئابووری قاوه‌یی زیانی گه‌وره به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت
ئابووریی سه‌وز
له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی ئابووریدا فشاره ژینگه‌ییه‌كان زیاد ده‌بن و ئاڵنگارییه‌كانیش بۆ وه‌دیهێنانی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه له گه‌شه‌ی نابه‌رده‌وامه‌وه بۆ گه‌شه‌ی به‌رده‌وام، به‌مه‌ش گه‌شه‌ی ئابووری مسۆگه‌ر ده‌بێت له ژینگه‌یه‌كی خاوێندا، لێره‌وه چه‌مكێكی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه گه‌شه‌ی ئابووریی ژینگه‌یی به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش به ئابووری سه‌وز ده‌ناسرێت. ئابووریی سه‌وز نوێ نییه به‌ڵكو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی ژینگه‌ییدا گه‌شه‌ده‌كات و دیدێكی نوێ بۆ ژیانی ئابووریی دادپه‌روه‌رانه و به‌رده‌وام ده‌خاته به‌رچاو.
چه‌مكی ئابووریی سه‌وز، ئاماژه‌یه بۆ چالاكی و گه‌شه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردن و رێگرتن له مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌مانی توخمه ژینگه‌ییه‌كان. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه، ئابووریی سه‌وز وا پێناسه ده‌كات كه: سیستمێكه له چالاكی ئابووری كه ده‌توانێت جۆری ژیانی مرۆڤ باش بكات بۆ مه‌ودای دوور، بێئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئاینده رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان بكاته‌وه.
ئابووریی شین
ئابووریی شین تازه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك گرنگترین بابه‌تی ئابووری ده‌ركه‌وتووه، هه‌ڵبه‌ت له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی ئابووریی سه‌وزی پشتبه‌ستوو به وزه‌ی خاوێن. سه‌ره‌ڕای نوێبوونی ئابووریی شین، به‌ڵام جێگه‌ی گرنگیپێدانێكی گه‌وره‌یه، كه سنووره‌كانی ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌كانی بڕیوه و له زۆرێك له وڵاتاندا گه‌یشتۆته ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی بڕیاری ئابووری و سیاسی، به‌تایبه‌تیش له سایه‌ی بوونی ژینگه‌ی ده‌ریایی له چوارده‌وری جیهان، به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌های چالاكی ئابووریی ساڵانه‌ی زه‌ریاكان به‌لانی كه‌مه‌وه به نزیكه‌ی 24 تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌وه‌ش هه‌موو سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه به گواستنه‌وه‌ی ده‌ریاییشه‌وه كه رێژه‌ی %90ی چالاكییه بازرگانییه‌كان له جیهاندا پێكدێنێت.
ناونانی ئابووریی شین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆنته‌ر پاولی ئابووریناسی به‌لجیكی، ئه‌ویش له‌دوای ده‌ستپێشخه‌رییه جیهانییه‌كه‌ی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه له‌ساڵی 2012دا و له كۆنگره‌ی ژینگه‌ی جیهانی كه له شاری ریۆدی جانیرۆی به‌رازیل به‌سترا، خرایه‌ڕوو.
ئابووریی شین بریتییه: له‌و ئابورییه‌ی كه گرنگی ده‌دات به به‌ڕێوه‌بردنی باش بۆ سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و پاراستنی ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، بۆ پاراستنیان له پێناو نه‌وه‌كانی ئاینده‌دا. به‌پێی پێناسه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش، ئابووریی شین بریتییه: له به‌كارهێنانی به‌رده‌وام بۆ سه‌رچاوه‌كانی زه‌ریاكان له پێناو وه‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابووریدا و باشكردنی رێگه‌ی ژیان و ئیشوكاره‌كان، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له سیستمی ژینگه‌ی زه‌ریاكان.
ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی
ئه‌م چه‌مكه له ساڵی 2011دا له رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسییه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌بوو به ده‌ستپێخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی (دیفیرسیۆم) یه‌كه‌م دیداری نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی له پاریس رێكخرا، ئه‌ویش به چاودێریی هه‌ریه‌كه له رێكخراوی یونسكۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆمسیۆنی باڵای ئه‌وروپا.
ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی بریتییه: له‌وه‌ی كه له نێو دووتوێی خۆیدا كۆمه‌ڵه به‌هایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی توند په‌یوه‌ستن به رۆشنبیری و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگاوه و وه‌ڵامدانه‌وه و كارلێكردنی مرۆڤ وه‌دیدێنێت، به‌وه‌ش رۆشنبیری و كه‌لتوور ده‌چێته خزمه‌تی ئابوورییه‌وه، تا بگات به ئامانجه‌كان، رۆشنبیریش وا پێناسە ده‌كرێت كه بریتییه له هێزی نه‌رم كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئابووریدا، ده‌كرێت به نمونه‌یه‌كی پشتبه‌ستوو به گه‌شه‌ی رۆشنبیری و كه‌لتور بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی دارایی دابنرێت، چونكه رۆشنبیری و كه‌لتور ده‌توانن ئابووریی داهاتوو ئاراسته بكه‌ن.
ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی بریتییه: له هاوپه‌یمانی نێوان ئابووری و رۆشنبیری و كه‌لتور، بۆ پێدانی سیمایه‌كی مرۆیی به‌سه‌ر به‌جیهانیبووندا و هاوسه‌نگ كردن و گونجاندنی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رده‌وامبوون.
پێشبینی ده‌كرێت كه ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی ببێته جێگه‌ی گرنگیپێدانی زیاتر و له داهاتوودا گه‌لێك كۆنگره‌ی بۆ ببه‌سرێت، له پێناوی گه‌یشتن به ناسینێكی گشتگیر بۆی و دانانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاكانی په‌یوه‌ندیدار و ده‌رخستنی گرنگی ئابووریی وه‌نه‌وشه‌یی له وه‌دیهێنانی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و وه‌ستان له‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان كه رووبه‌ڕووی ئابووری ده‌بێته‌وه له‌سایه‌ی به‌جیهانیبووندا.
ئابووری زه‌رد
به‌وپێیه‌ی كه وزه‌ی خۆر رۆڵێكی ته‌وه‌ری و ناوه‌ندی ده‌بینێت له هه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بواری ئابووریش به تایبه‌تی، ئه‌م جۆره ئابووریه‌ش وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌ك و پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ئابووریدا وایكردوه كه ره‌نگێكی تایبه‌تی بۆ دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له لقه‌كانی تری ئابووری جیای بكاته‌وه و پێی ده‌وترێت ئابووریی زه‌رد.
ئابووریی زه‌رد بریتییه: له‌و ئابوورییه‌ی كه گرنگی ده‌دات به لێكۆڵینه‌وه له وزه‌ی خۆر و چۆنێتی سوود وه‌رگرتن لێی بۆ ده‌سكه‌وتنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆڕایی و بێ‌سنوور و خاوێنه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بگه‌یه‌نرێته جێگه دووره ده‌سته‌كانیش كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له وزه نایانگاتێ.
گرنگی ئابووریی زه‌رد له‌وه‌دایه كه پێویستییه‌كی حه‌تمییه بۆ پارێزگاریكردن له مافی نه‌وه‌كانی ئاینده له وزه كلاسیكییه‌كانیش وه‌ك خه‌ڵوز، نه‌وت و غازی سروشتی و مه‌ودا و ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی ئه‌و وزانه‌ش درێژده‌كاته‌وه، له‌سایه‌ی زۆربوونی به‌كارهێنانی جیهانی بۆ كاره‌با، به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش تێچووه‌كه‌ی زیادی كردووه، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی غازه‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی زیاتری وزه‌ی خۆره‌وه.
ئابووری شین یه‌كێكه ئابوورییه خاوێنه‌كان
به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر گه‌لێك ئامانج وه‌دیدێنێت كه بناغه‌ی هه‌موو گه‌شه‌كردنێكه، به‌تایبه‌تیش گه‌شه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یه كه پێویسته زۆرێك له وڵاتانی جیهانی پێشكه‌وتوو گه‌شه‌سه‌ندوو پشتیوانی لێبكه‌ن و میكانیزمی گونجاو پیاده‌بكه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی خۆر.
بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو هه‌موو وڵاتانی پێشكه‌وتوو تازه‌گه‌شه‌سه‌ندووی ناوچه‌كه و جیهان به‌رنامه و ستراتیژی ئابووریی خۆی دیاریبكات و كاری له‌سه‌ربكات بۆ ئاینده و لانی كه‌م تاساڵی 2030 ئه‌و جۆره ئابوورییانه پیاده بكات كه به‌سوود و قازانجی نه‌وه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه‌و ده‌توانرێت كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌وتوو و دادپه‌روه‌ر و خۆشگوزه‌رانیان بۆ وه‌دیبێنن. جیهانی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتوو رووه‌و ئابوورییه‌كانی سپی، زیوی، سه‌وز، شین، زه‌رد و وه‌نه‌وشه‌یی هه‌نگاوده‌نێت كه بریتین له وزه‌ی نوێ وه‌كو وزه‌ی خۆر و ده‌ریا و زه‌ریاكان و پاراستنی ژینگه و مانه‌وه‌ی به سه‌وزی و گرنگیدان به رۆشنبیری و كه‌لتور و ته‌كنه‌لۆجیا نوێكان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێت و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری و خاوێن.