کۆمێنت

یاخیبوونێك هه‌تا كۆتایی

09:28 - 2023-02-09
شیرین. ک
345 خوێندراوەتەوە

(43)

كۆتایی ساڵی 2014 نه‌وال ئه‌لسه‌عداویم بینی، ژنێكی پیری سه‌رسپی، به‌ڵام هه‌ر وریا و به‌حه‌ماسه‌وه‌ قسه‌ی ده‌كرد، له‌نزیكه‌وه‌ هه‌ندێك گفتوگۆمان كرد، به‌ڵام گوێی گران ببوو نه‌متوانی به‌دڵی خۆم بیدوێنم، ساڵانێكی زۆر ئاواته‌خواز بووم له‌ نزیكه‌وه‌ بیبینم، له‌و كاته‌وه‌ی خوێندكاری زانكۆ بووم و كتێبی ژن و سێكس-م خوێنده‌وه‌، ساڵانی دواتریش چه‌ندین كتێبێكی تریم خوێنده‌وه‌، رۆمان و شانۆنامه‌شی تیابوو هه‌مووشیان داكۆكیكردنن له‌ دۆزی ژن، په‌یدابوونی ئینته‌رنێتیش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ زانینی هه‌واڵ و ململانێكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ دژه‌كانیدا، له‌ نووسینه‌كانی سه‌ره‌تایه‌وه‌ تا دوایی ژنێكی یاخیبوو، هه‌ندێجار یاخیبوونی گه‌یشتۆته‌ ئاستی توندڕه‌ویی و ته‌حه‌دا، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێت له‌ هیچ ناترسم، ئه‌و كاته‌ی كتێبه‌كانیم خوێنده‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تادا بووم، وامده‌زانی من چیتر سارته‌ر وته‌نی هه‌ركه‌سێك نیم، ده‌توانم به‌شداربم له‌گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا من گۆڕام و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌مخواست نه‌گۆڕا، ئیتر ساڵبه‌ساڵیش سه‌رسام بوونم به‌ نووسین و بۆچوونه‌كانی كه‌م بوو‌وه‌ و نووسه‌ری تری ژن جێیانگرته‌وه‌، به‌ڵام نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌ره‌ ژنانه‌ی به‌شدارییان كردووه‌ له‌گۆڕینی ژیانمدا، چونكه‌ ژنێكی ئازا بوو، تا كۆتایی  ته‌سلیم نه‌بوو.
پێش ئه‌وه‌ی نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی بخوێنمه‌وه‌ (ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر)ی سیمۆن دۆ بۆڤوارم خوێندبۆوه‌، بۆیه‌ به‌ئاسانی ره‌نگدانه‌وه‌ی دیدگای دۆ بۆڤوارم له‌كتێبه‌كانیدا ده‌بینی به‌تایبه‌تی له‌كتێبی (ژن و سێكس) و (ژن و ململانێی ده‌روونی)دا، له‌باره‌ی دێڕێكی كتێبی یه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ باس له‌خۆشه‌ویستی نێوان ژن و پیاو ده‌كات و ده‌ڵێ : (خۆشه‌ویستی دروست نابێت له‌نێوان سه‌ردار و كۆیله‌دا، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵاتدا، به‌هێز و لاوازدا.. ده‌بێت هاوسه‌نگی هه‌بێت له‌نێوانیاندا بۆئه‌وه‌ی یه‌كترییان خۆش بوێت ل139) كاتی خۆی كۆمێنتێكم بۆ ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ نووسیووه‌: (ئه‌م راو بۆچوونه‌ حه‌دییه‌ موتڵه‌قه‌ راست نییه‌، خۆشه‌ویستی هه‌ستێكی ئاڵۆزه‌، تیۆر و فه‌لسه‌فه‌كان یه‌كلاییان نه‌كردۆته‌وه‌، هه‌ستێكه‌ سنوور و ئایدۆلۆژیاكان تێده‌ڕێنێ..مرۆڤ ماوێتی له‌و هه‌سته‌ تێبگات).

وتارەکانی نوسەر