لــە ساڵـڕۆژی مـورافـەعە گـەورەکـەدا

05:01 - 2023-02-09
میقداد شێخ بەهادین
446 خوێندراوەتەوە

تـۆماری ژیانی مام جەلال دێــڕبەدێـڕی تـێکۆشان و  خـەبات و داکـۆکی بـووە لە میللەتەکەی. ئەو لە سـەردەمی شاخـدا سـەرمەشقی کــۆڵـنەدان و بــزووێنەری خەباتی رزگـاریخوازی و پـاڵەوانی بە گـژداچوونەوەی داگـیرکـەرانی  نیشتمان بوو، لە خـەباتی مـەدەنی شـاریشدا ئـەندازیاری بونیادنــانی عـیراقی فـیدڕاڵی و دیموکراسیی فرەپێـکـهاتە و فـرەڕەنـگ بــوو، هــەر بۆیە رۆڵـی کـاریگەری  هەبوو لە بـنـچینەڕێـژکـردنی عــیراقی دوای دیـکتاتـۆری و بووە کــۆڵــەکەی راگــرتنـی بـاڵانس و هاوسەنگـی  پــێکــەوەژیانی نێـوان  هەموو پــێکــهاتە و هێز و نەتەوەکان، هــەر جوڵـەیەکی سیاسیی مام گــۆڕانکاری بنـچـیـنـەیی لـێ ئـەهاتە ئــەنـجام بەئاڕاستەی بـەرەوپـێشـچوونی پرۆسەی سیاسی و ئـەبووە خــاڵی وەرچـەرخان و خوشگوزەرانی ئەهـێنایە کایەوە، مـوڕافەعە گەورەکەش مــۆری رەوایـەتـیدان بوو بــۆ دۆزی رەوای میللەتەکەمان و مـافی گەلی کورد وەکو نـەتەوەیەکی سـتەمـلێــکراو.
لەو رۆژەدا لـەسەردەسـتی مام بۆ هـەموان سەلــمێـنرا  کـەرکوک کوردستانە و کوردستانیش نـەتەوەیەکی زیندووە و  نـکۆڵی لێناکرێت، ئەبێ زمان و خاک و سنوور و کـیانی خۆی هەبێت و بەسەربەستی بــژی.

وتارەکانی نوسەر