فه‌رمانبه‌رانی كارگوزار توێژێكی گرنگ و به‌رچاوی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تن به‌جۆرێك گه‌ر ئه‌مان نه‌بن فه‌رمانگه و خوێندنگه‌و دامه‌زراوه‌كانی تر له پیسی و خۆڵ و خاشاكدا غه‌رق ده‌بن.
ئه‌م توێژه به‌ڕێزه زۆربه‌یان كه‌سانی پیر‌و به‌ته‌مه‌نن بۆیه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ خانه‌نشین ده‌كرێت، له‌دوای ساڵی 2104 وه كاتێك فه‌رمانی دامه‌زراندن راگیراوه به‌زه‌حمه‌ت كه‌سێك دامه‌زرێنراوه كه پیشه‌كه‌ی كارگوزاربێت بۆیه تادێت ژماره‌ی مووچه‌خۆری كارگوزار له‌ناو فه‌رمانگه و خوێندنگه و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك شوێنیان بگرێته‌وه.
هه‌قه به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت ئه‌و راستییه بزانن چه‌نده دامه‌زراندنی پزیشكێك، ئه‌ندازیارێك، مامۆستایه‌ك گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش دامه‌زراندنی كارگوزارێك بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت گرنگه چونكه ئه‌وانن پاك‌وخاوێنی فه‌رمانگه و خوێندنگه و باخچه و شوێنه گشتییه‌كانی دامه‌زراوه‌كان راده‌گرن و له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
ئێستا به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌یه له فه‌رمانگە و دامه‌زراوه‌كان ژماره‌ی ئه‌م توێژه به‌ڕێزه تا دێت كه‌متر ده‌بێته‌وه چونكه زۆربه‌یان چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و به‌ره‌و خانه‌نشینبوون ده‌چن گه‌ر وا بڕوات چه‌ند ساڵێكی تر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت بێ كارگوزار ده‌مێننه‌وه ئه‌وساش ئه‌و فه‌رمانگانه له پیسی و پۆخڵی نوقم ده‌بن و هیچ فه‌رمانبه‌رێكی تریش ناتوانێت به ئه‌ركی ئه‌مان جێبەجێبکات و شوێنی كارگوزاره‌كان پڕبكه‌نه‌وه.
كاتی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت بیرێكی جدی له‌م مه‌سه‌له‌یه بكاته‌وه پلانی هه‌بێت وه‌ك چۆن ساڵانه به ئاشكرا‌و به نهێنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاخود مامۆستا یان كه‌سانی پسپۆر له هه‌مو ئاسته‌كان داده‌مه‌زرێنن ئاوهاش پێویسته ساڵانه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری كارگوزار جا به‌گرێبه‌ست بێت یاخود دامه‌زراندن بۆ فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت دابمه‌زرێنێت چونكه گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا بێ دوو دڵی چه‌ند ساڵێكی تر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بێ كارگوزار ده‌مێننه‌وه.