ره‌نگه پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و ده‌رهاویشته‌كانی، یارمه‌تیده‌ربن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاڤا له شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌به‌نای گفتوگۆكردنی كرد له‌سه‌ر بڕیاری ژماره 2268ه‌وه، كه داوا ده‌كات شه‌ڕ له سوریا رابگیرێت و رێگه به یارمه‌تی مرۆیی بدرێت بۆ هاتنه ناو سوریا، واته كاركردن به‌و بڕیاره له‌بری بڕیاری ژماره 2254، ئه‌مه‌ش دوای ئاڵۆزیی دێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، به‌هۆی ئابڵوقه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر روسیا و گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی جۆری f-16 و f-35، هه‌روه‌ها هاتنی فینله‌ندا و سوید بۆ ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ.
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان روسیا و توركیا و سوریاش، به به‌شداری وه‌زیرانی به‌رگری و هه‌واڵگریی هه‌رسێ وڵات و به غیابی ئێرانی هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی دیمه‌شق بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی له نێوان توركیا و سوریا، به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وانه ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری دووبارەی گفتوگۆ درایه‌وه له‌نێوان توركیا و سوریا و روسیا بە به‌شداری ئێران.
پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری كرد، به‌تایبه‌تی كه هێزه جیاجیان به‌ژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ریدا بسه‌پێنن، له‌سه‌رووی ئه‌و هێزانه‌شه‌وه توركیا دێت، كه دوژمنایه‌تی خۆی بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ریی كورد ناشارێته‌وه، كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی سوریا كه نموونه‌یه‌كی سەرمەشقە بۆ پڕۆژه‌ی سوریای ئاینده، پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌ك له‌مپه‌ڕ و كێشه‌ی نوێ دوای ساڵانێك له جه‌نگ.
به‌پێی وتەی چاودێران، ئه‌و شكسته سیاسییه به روونی ده‌ركه‌وتووه له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ واشنتۆن، بارودۆخ و فاكته‌ره جیۆسیاسییه‌كانیش زۆر گۆڕاون دوای جه‌نگی ئۆكرانیا، جوگرافیای باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریاش كاریگه‌ری و جێی ململانێی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه‌یه‌كه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌رچه‌ندە هێزه‌كانی سێینه‌ی ئاستانه و دیمه‌شقیش پڕۆژه ئیداره‌ی خۆسه‌ری وه‌كو مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینن، به‌پێچه‌وانه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانەوە كه جوگرافیای باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا وه‌كو پارسەنگ ده‌بینن له ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سه‌كۆ چوارینه‌یه‌ی له‌بری ئاستانه پێكهێنراوه له‌م دواییه‌دا (مۆسكۆ، تاران- دیمه‌شق- ئه‌نقه‌ره) رازی نابن به هیچ پێشنیازێكی ئیداره‌ی خۆسه‌ری بۆ چاره‌سه‌ر له سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر نه‌خشه‌ی سوریا، هه‌روه‌ها روودانی كاره‌ساته مرۆییه‌كه به‌هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای رۆژئاڤا و سوریا، به‌ڵام بارودۆخ به‌گشتی به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی قورساییه‌كانی سه‌ر شانی هاووڵاتیانی سوریا ده‌چێت، دوای ساڵانێك له نه‌هامه‌تی به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆوه له‌و وڵاته، جگە لەوەش كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ره‌نگه رێگە بۆ سورییه‌كان خۆش بكات كه چاره‌سه‌ری ناوخۆیی هه‌ڵبژێرن له‌بری چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كاری پێده‌كرێـت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ره‌نگه ئاراسته‌ی جه‌نگ به‌ره‌و ئاشتی به‌رێت، سیمای چاره‌سه‌ری سیاسییش ده‌ربكه‌وێت.
بێگومان ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئاشتییه، به‌ڵام نه‌هێشتنی ده‌ستوه‌ردانی ئیقلیمی له سوریا گرنتره و پێویستتریشه له‌م قۆناغه‌دا، چونكه ئه‌و جۆره له سیاسه‌ت و ته‌سفیاته‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پان به‌نهێنی كران قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات نه‌ك هێورتر.