له یادكردنه‌وه‌ی (35)مین سالیادی جینۆساید و به‌كۆمه‌ل شه‌هیدبوونی ناو به‌فر و شه‌خته‌به‌ندی كه‌ڵكی كانی تووی چیای ئاسۆس، كه له‌یه‌كه‌م شاڵاوی ئه‌نفالدا بوونە یادەوەرییەکی هەمیشە زیندوو، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و رووحی بەرزەفڕیان دەنێرین، سڵاو لە خۆڕاگری رزگاربووانی ئەم کارەساتە ناخ هەژێنە دەکەین، کە دڕندەیی بەعسی بەیانکرد و خۆڕاگری گەلەکەمانی نیشاندا دژ بە ستەم و زوڵمی بەعس .
رژێمی بەعس کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵی قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردی دەدا، شاڵاوە دڕندانەکەی ئەنفالی له‌م پێگەیەوه ده‌ستپێكرد کە بە قۆناغی یەکەمی ئەنفال ناسراوە لە «22ی شوباتی 1988 «دا.
سەرەتا لە بەری مەرگەو دۆڵی جافایەتی و گوندەکانی دەستی پێ‌کرد، ئەوەبوو خەڵکی گوندەکان و هێزی پێشمەرگە روویان لەکانی توو و چیای کوڕکوڕ کرد، ئەوەبوو 1 تا 5-3 -1988 زیاتر له 100 كه س شه‌هیدبوون کە له‌ناویاندا 31 پیشمه‌رگه هەبوون، له‌تیپه‌كانی «63»ی جوتیاران و»43»ی ئاسۆس و»12»ی سۆران، ئه‌وانی تریش ژن ومنداڵ بوون و تاكو ئیستاش گۆڕیان دیار نییه.
ئەم كۆمه‌ڵكوژیه‌ی به‌عس گه‌وره‌ترین تراژیدیا بوو له‌كوردستان کە به‌رامبه‌ر خه‌لكی ئه‌م سنووره کرا، مەبەستی سەرەکیش لێی سرینه‌وه‌ی گه‌لی كورد و خامۆشكردنی شۆڕش بوو، له‌پال ئه‌وه‌شدا شه‌هیدبوونی به‌شیگی گه‌وره‌و گرنگ بووه له‌نێو داستانه له‌بیر نه‌چووه‌كانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ئاسۆس و به‌ری مه‌رگه و خه‌ڵكی شۆرشگیری كانی توو، هاوكات له‌م یاده‌دا كه‌سانی پر له‌وره‌و داهێنه‌ری قاره‌مانیتی یاد دەکەینەوە كه نموونه بوون بۆ كوردایه‌تی راسته‌قینه و به‌شێك بوون له شۆرشگیران و بنەماڵەی شه‌هیدپه‌روه‌رانی باوزێ و ناوچه‌ی پشده‌ر به‌گشتی و به‌ری مه‌رگه و خه‌لكی شۆرشگیری كانی توو بەتایبەتی.
لەم یادەدا به‌رامبه‌ر بە كه‌سوكاری شه‌هیدان به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌چوارچیوه‌ی خزمه‌تكردنی مادی و مه‌عنه‌ویدا له ئازار و ناخۆشیه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه و ببینە مایه‌ی به‌هێزكردنیان.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه، ده‌بێت ببیته پاڵنەرێک بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی خەڵکی ئەم سنورەو بە جینۆساید ناساندنی ئەم تاوانەی رژێم و دروستکردنی دیواربەند و مۆنۆمێنت بۆ شەهیدانی ئەم کارەسات و خۆڕاگریەی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سنورەکە، هەروەها دەبێت یادکرنەوەیان بکەینە هه‌وێنیك بۆ دارشتنی پلانی سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچون و هینانه‌دی ئامانجی شه‌هیدان، دەبێت شانازی بکرێت بە بەخشش و قوربانیدانی شەهیدانی ئه‌م كاره‌ساته و تراژیدیاكانی تری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی جینۆساید و بە کۆمەڵکوژی کەڵکی کانی توو و سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد.