شـەڕەکـانی دوێنێ و پلانەکانی داعش

01:36 - 2023-03-06
وتار
270 خوێندراوەتەوە

غازی فەیسەڵ
سەرەتا سوپاسی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان و یەکەی 70 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە بەوپەڕی تواناوە پشتیوانمانن لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە قەرەچوغ. 
هەموولایەکتان شەش ساڵە هات و هاوار و داواکارییە چەند بارەییەکانی ئێمەتان لا روونە  لەسەر داعشەکانی چیای قەرەچوغ کە 6 ساڵە داڵدەدراون و نە پەرلەمانی کوردستان و نە کابینەی 8 و 9 یش جورئەتیان نەکرد داعشەکان دەربکەن !
 سنوورەکەمان بە خوێن و بە دەنگ و بە ماڵوێرانی دروستکەری ئەم دوو کابینەیە و باقی کابینەکانی تری هەرێمی کوردستان بوون و لە هەموو  شۆڕشەکاندا باجی گەورە و قورسمان داوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک حکومەت دیفاعیان لێنەکردین و 6 ساڵ  چاوەڕوانی مەرگی ئێمەیان دەکرد وەک گوندەکانی بناری قەرەچوغ مەرگ دارمان کەن، سەدان جووتیارمان ئاوارە و بێ ماڵ و بێ ژیان و گوزەران کراون. 
ئەوانیش کۆمپانیاکانیان و بیری نەوت و کارگەی چیمەنتۆکەیان کار بکات چ باکیان بە تیرۆرکردنی جووتیاران و چۆڵکردنی گوندەکانە؟ 
 پشوودرێژیی و خۆڕاگری بەشێک لە جووتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان کۆتاییهات و چیتر  قسە و بەڵێنەکانی کابینەی 9  لە سنوورەکەمان پشتی پێنابەسترێت.
 هەموولایەکتان تێگەیشتن بۆچی شاخی قەرەچوغ  6 ساڵە بۆتە ئارامگا و مەنزڵگای داعش.
قسە زۆرن و بەشێکی ئێوە بیکەن، بەڵام بەڵێن بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی نیشتمانپەروەر دەدەین چیتر بە بەڵێن و کات کوشتنی کابینەی نۆ نە باوەڕ دەکەین نە گوێشیان بۆشل دەکەین.
 6 ساڵ ترس و تۆقاندنی جووتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان و گوندە وێران و چۆڵەکانمان،  ئاخر 6 ساڵە تەنها دوێنێ کارگەی چیمەنتۆکەتان راگیرا کەچی هاوارتان لێهەڵسا، بۆیە ئێمە تەواو بێ ئومێد بووین لە کابینەی نۆ 9 ی تاکڕەوی حکومەتی هەرێم.
 لێرە بەدواوە با داعشە روو رەشەکانیش بزانن،  چیتر دیفاعی شەڕ ناکەین و هێرشەکان بەردەوام دەبن تا یەک داعش لە قەرەچوغ مابێت و بەڵێنمان لە هاوپەیمانان و هێزە عیراقییەکان و یەکەی 70 و وەرگرتووە بەردەوام بین لە هێرشەکانمان بۆ شاخی قەرەچوغ. 
دووبارە سوپاسی هەموو ئەو هێز و لایەن و رۆژنامە و کەسانە دەکەین کە ئەگەر بە وشەیەکیش پشتیوانی ئێمەیان کردووە دژی ئەو ناهەقیانەی بەرامبەر ناوچەکەمان دەکرێت  .

وتارەکانی نوسەر