وتەکانی سەرۆک بافڵ كورت و پوخت بوون

09:39 - 2023-03-12
پێشڕەو مەلا وەیسی
254 خوێندراوەتەوە

ئەوەی لەم كابینەیەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگوزەرێ و گوزەراوە، بە كردەییش بەرجەستەكراوە، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشێوەیەكی كورت و پوخت لە چەند خولەكێكدا راستییەكانی بەگوێی یار و نەیارانیدا دا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆڕبەندی هەولێردا هەموو راستییەكانی حكومڕانیی لە هەرێمی كوردستان و كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە بەرچاوی هەموان و لەبەردەم جەماوەری كوردستاندا خستەڕوو، كە لە مێژووی سیاسی و شۆڕشگێڕی و حكومڕانیی باشووری كوردستان و هەر چوار پارچەكەدا، بێجگە لە سەرۆك و رابەری رزگاریخوازی گەلەكەمان مام جەلال، هیچ سەركردەیەكی دیکە جورئەتی دەربڕینێكی بەو شێوە راشكاوییەی نەبووە، هەرچەندە لەگەڵ سەرهەڵدان و دروستبوونی كێشەكاندا لە رێگەی شەپۆلێكی بەربڵاوی راگەیاندن و سۆشیال میدیاوە دەیانویست ناڕەزاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە لاڕێدا بەرن و بە رای گشتی بڵێن ئەوە یەكێتییە دەیەوێ پڕۆسەی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا تێكبدات، كە راستییەكەی ئەوەبووە یەكێتی و تیمەكەی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لەپێناوی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێم و بەتایبەتی ئەو جۆری حكومڕانییە جیاكارییەی بەسەر سنووری سلێمانی و ئەم ناوچەیەدا سەپێنراوە رابگرێت، كە ئەوەش ویستی تاك بەتاكی دانیشتوانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری ژێردەسەڵاتی خۆیانە.
بۆیە هەموو ئەو سیحرانەی لە ماوەی رابردوودا كرا، سەبارەت بە ناشرینكردنی یەكێتی و ئەم سنوورە، سەرۆك بافڵ پووچەڵی كردەوە و كورت و پوخت وتی: «ئێمە ناچینە ژێر باری هیچ سیاسەتێكی دژە نیشتمانی و پەرتەوازەیی ناوماڵی كورد و خستنە ژێر پێی بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵانی خەڵك و گۆڕینی بە بەرژەوەندیی حزبی و كەسی، رێگەپێدراو نییە، بۆیە ئەمجارەش دەڵێم سەرۆك قسەی دڵی هەموانت بە کورت و پوختی كرد. 

وتارەکانی نوسەر