پێشتر وتاری سیاسی و بڕیارەکانی لایەنی پارتی بۆ پڕۆسە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان روون بوو، ئەنجامەکەشی بۆ خەڵکی کوردستان رونتر بوو کە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا سەرخان و ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستانی ھەڵتەکاند و حکومەت و خەڵکی کوردستانی ئیفلاس پێکرد
لە سەرەتای دەستبردن بۆ نەوتی ھەرێم خەڵکە شارەزا و دڵسۆزەکە داوایان کرد کە ھەرێم بگەڕێتەوە رێگە راست و دروستەکەی حکومرانی و رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق تا گەیشتە خۆپیشاندانی جەماوەری بەڵام وەڵامیان ئەوە بوو وتیان بڕۆن ھەڵپەرن نە گوێمان لێتانە نە حسابتان بۆ دەکەین.
فشاری جەماوەری پاڵپشت بە فشاری یەکێتی و تیمەکەی لەناو حکومەت کە توانی لە دواجاردا رێگربێت لە سەرەڕۆیی و بێ منەتی لایەنی بەشداری ناو حکومەت تا بێتەوە سەر رێگا راستەکەی حکومرانی دەستیان پێ ھەڵبگیرێت لە یاریکردن بە قووتی خەڵک و زیاتر کاولنەکردنی ئابووری کوردستان بۆیە ئەمڕۆ ئیجبارکران کە بگەنە بەغداد تا ھەڵەکانی رابردوویان بە دەستی خۆیان پێ راست بکەنەوە.