سویسرا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

10:41 - 2023-04-30
ئاری مەحمود قەرەداغی
338 خوێندراوەتەوە

  ئاری مەحمود قەرەداغی*  

 لە 1ی ئایاری ئەمساڵدا، بۆ یەکەمجار سویسرا سەرۆکایەتی بەهێزترین دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە ئەویش ئەنجوومەنی ئاسایشە.  لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سویسرا بۆ یەکەمجار نوێنەرایەتی لە بەهێزترین دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بریتییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. کەئەویش بریتییە لە  پێنج ئەندامی هەمیشەیی دەستەی کارگێڕی  پێکدێت کە ئەوانیش ب: لە چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ڕووسیا و ئەمریکا. هەروەها لە  10 ئەندامی ناهەمیشەیی پەیوەندییان پێوە دەکەن، ئێستا سویسراش دەگرێتەوە. خاڵی بەرزی ئامادەبوونی دوو ساڵەی سویسرا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات، چونکە سویسرا پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەگرێتە ئەستۆ.
سویسرا لە ئەنجومەنەکەدا لەلایەن باڵیۆز پاسکال بایریسویلەوە نوێنەرایەتی دەکرێت. بایریسویل بە میدیاکانی سویسرای وت: لە چوار مانگی رابردوودا ئێمە بە سادەیی نوێنەرایەتی پێگەی سویسرامان کردووە وەک ئەندامێکی ئەنجومەن. ئێستا خەریکە دەبینە پارێزەری خودی ئەنجومەن، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە لێهاتوویی کار دەکات. ئەمە ساتێکی مێژووییە، ئێمە ئاگاداری ئەوەین.
دەرفەتێکە بۆ  سویسرا
باڵیۆزەکە دەڵێت: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی ئێستای جیهاندا، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی سویسرا بەشداری خۆی لە ئاشتی و ئاسایشی جیهاندا بکات. سویسرا دەیەوێت رۆڵێکی کارا و باوەڕپێکراو لە هەموو ململانێ و پرسەکانی کارنامەی ئەنجومەنەکەدا بگێڕێت.
پاشان باڵیۆزە سویسریەکە دەڵێت:  ئێستا ئێمە  لە جیهاندا قەیران و ململانێیەکی زۆر لە زیادبووندا دەبینین. ئێمە دەمانەوێت پاڵنەرێک بین کە چۆن دەتوانین ئەم قەیرانانە چارەسەر بکەین. لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئاسایش ئۆرگانێکی زۆر بەهێزە بۆ ئاشتی و ئاسایش، بەڵام تەنها یەک توخمە لە تەواوی زنجیرەیەک ئەگەرەکانی نێوەندگیری ئاشتیدا. تەنیا ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ ئۆرگان و رێکخراو و کۆمەڵگەی مەدەنی دیکەدا بە باشی کار بکات، مرۆڤ دەتوانێت باشتر کار بکات بەرەو ئاشتی.
بایریسویل نوێکردنەوەی بڕیارنامەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا و درێژکردنەوەی ئەرکی ئۆفیسی ناوچەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆرئاوای ئەفریقا و ساحل بە گەورەترین سەرکەوتنەکانی سویسرا دەزانێت، چونکە  لە هەردووکیاندا سویسرا رۆڵی سەرەکی هەبووە.
گرژی لە نێوان زلهێزەکان
لەبارەی رکابەریی نێوان ئەمریکا و چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا، بایریسویل دەڵێت: ئێمە هەموو رۆژێک  ئەمەئەزموونی دەکەین. جاروبار سویسرا بەشداری دەکات لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی ململانێیەک بە شێوەیەکی ئامانجدار.  هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە،مەرج نییە گرنگ نییە هەمیشە لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک دەربکەین. زۆر گرنگترە وڵاتان لە گفتوگۆدا بمێننەوە و لە دیدگای یەکتر تێبگەن.»
لەسەر مێزێک لەگەڵ بەهێزەکان
سویسرا جاروبار خۆی سەلماندویەتی وەک دەڵاڵی ئاشتی، وەک پرد سازکەر و وەک رێکخەری کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان. ئەوەی نوێیە ئەوەیە کە لە دوو ساڵی داهاتوودا وەک ئەندامێکی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆی لە جەنگ و ئاشتیدا قسەی دەبێت.
ئێستا کاریگەرترین دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان تا رادەیەکی زۆر بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا ئیفلیج بووە، بەهۆی ڤیتۆی روسیا. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بنبەستە، ئاسانە چاوپۆشی لەو راستییە بکرێت کە ئەنجومەنی ئاسایش هێشتا کار دەکات. زۆر باشتر لەوەی لە سەردەمی جەنگی سارددا کردبووی  و بڕیار لەسەر زۆر پرس لە زۆرێک لە ململانێکاندا دەدات. بۆ نموونە لەسەر پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان یان لە هایتی یان لەسەر درێژکردنەوەی ئەرکەکانی کڵاوی شین. تازە لەسەر بڕیارنامەیەک رێکەوتووە کە حوکمی سەربازیی میانمار شەرمەزار دەکات و داوای ئازادکردنی زیندانیانی 
سیاسی دەکات.
چانسی وڵاتێکی بێلایەن
 گرژییە سیاسییە گەورەکانی ئێستای جیهانی، کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رەنگ دەداتەوە، ئەندامێتی سویسرا دەکاتە تەحەدا. لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەت بۆ وڵاتێکی بێلایەن دەڕەخسێنن کە هیچ بەرژەوەندییەکی دەسەڵاتی تایبەت بە خۆی پەیڕەو ناکات. سویسرا ئاستێکی بەرزی متمانەی هەیە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و  پەیوەندییەکی باشی هەیە. باڵیۆزخانەی سویسرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئامێرێکی دیپلۆماسی گەورەی نییە کە بکەوێتەوە سەری، وەک نوێنەرایەتیکردنی زلهێزەکان. بەڵام بە دڵنیاییەوە شارەزایی و دیپلۆماتکاری شارەزا لە بێرنی فیدراڵیدا دەدۆزرێتەوە، کە بە تایبەتی بۆ ئەو پرسانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، بەنرخن.
کەواتە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سویسرا لە دوو ساڵی داهاتوودا لە فۆکسی جیۆپۆلیتیکدا خۆی بترسێت یان خۆی بچووک بکاتەوە. مەترسییەکان بۆ دەوڵەتێکی بێلایەن لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بە روونی زیادە خەمڵێندراون. هەروەها دەوڵەتە بێلایەنەکانی دیکە، وەک ئێرلەندا و سوید لە رابردووی نزیکدا، رۆڵێکی ئەوپەڕی ئەرێنییان لە نیویۆرکدا گێڕا. مەسەلەکە ئەوە نییە کە بە غەریزە هەڵوێستی دەوڵەتە زلهێزەکان یان کۆمەڵە دەوڵەتەکان وەربگرن، بەڵکو بۆ بنەماکانی سویسرا ئاڕاستە کراوە کە ئەوانیش بریتین لە: یاسای نێودەوڵەتی، مافەکانی مرۆڤ، رێکەوتننامەکانی جنێڤ. بۆیە دەنگ بە لایەنگری ئەمریکا نادات، بەڵکو دەنگ بە لایەنگری یاسای نێودەوڵەتی دەدات ئەگەر دەنگ بدات. بەدڵنیاییەوە تاقیکردنەوەی گوشاریش دەبێت. بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووە کە بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبنەوە ئەگەر ئەندامێکی ناهەمیشەیی بیسەلمێنێت کە ناتوانرێت هاوبەشی هەڵبژێردرێت.
سویسرا دەتوانێت خۆی بکاتە وڵاتێکی بەسوود
لەداهاتوودا سویسرا دەبێت بەخێرایی خۆی لەسەر دەیان پرسی گەورەی ململانێ جێگیر بکات. تا ئێستا خێرایی تایبەتمەندییەکی بەرچاوی سیاسەتی سویسرا نەبووە. لە داهاتوودا ئەنجومەنی فیدراڵی دەبێت بۆ دانیشتنی تایبەت کۆببێتەوە، کە رەنگە زۆربەیان مەجازی بن، کاتێک بڕیارە گرنگەکان سەبارەت بە سزاکان یان جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێزی هەڵپەسێردراون.
هەروەها گرنگە پەرلەمان بەشدار بێت لە رێگەی کۆمیسیۆنەکانی سیاسەتی دەرەوە، بەڵام ئەمە فێربوونە و دەتوانرێت بکرێت. تەنانەت لە ئەنجومەنی ئاسایشیشدا بە دەگمەن بڕیارە سەرەکییەکان لە ماوەی چەند سەعاتێکدا دەدرێن. هەروەها شاندەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت داوای رەزامەندی لە حکومەتەکانیان بکەن.
بۆیە ئاسۆی ئامادەبوونی سەرکەوتووانە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک خۆی ماوەتەوە. سویسرا دەتوانێت خۆی بکاتە شتێکی بەسوود. لە باشترین سیناریۆدا تەنانەت جیاوازیش دروست بکەن، بە مەرجێک ئامانجی واقیعی، واتە ئامانجی بێگەرد بۆ خۆیان دابنێن.

*سویسرا- زویرخ

سەرچاوکان:
//www.nzz.ch/international
://www.tagesschau.de/ausland/europa

 

 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

وتارەکانی نوسەر