2-2 و كۆتایی
دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ساڵی 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تیرۆری جیهانی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه تونده‌ڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه بنلادن و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان و دواتریش كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ره‌ی دژه تیرۆری جیهانی له ئه‌فغانستان و عیراق و ته‌واوی جیهاندا، جارێكی تر جیهان دابه‌شبۆوه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌كدا، ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ش به‌ره‌ی تیرۆریستان و به‌ره‌ی دژه تیرۆریستان‌دا. هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه جارێكی تر ئه‌مریكا و دۆلار هه‌ژموونی خۆیان سه‌پانده‌وه به‌سه‌ر هه‌موواندا، شه‌ڕی داعش‌یش كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی سه‌له‌فی ئیسلامییه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌رده‌وامبوونیشی تا ئێستا به‌هه‌مان شێوه له رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكای كاڵنه‌كرده‌وه.
قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی دژایه‌تی دۆلار
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی باڵاده‌ستیی ئه‌مریكا رێگه‌ی له‌وه نه‌گرت كه له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت و دامه‌زراندنی ده‌یان وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌ی بلۆكی سۆسیالیستی كۆندا كه ره‌خنه و گازنده و توڕه‌یی و بێزاربوون له سیاسه‌ت و بڕیار و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێسته لوتبه‌رزانه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رهه‌ڵنه‌دات، ته‌نانه‌ت له ناوجه‌رگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاشدا له ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانی تریش له جیهاندا ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبۆوه و داوای جیهانێكی زیاتر دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسانی و دیموكراتی و فره جه‌مسه‌رییان ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو هه‌ریه‌كه له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له ئه‌وروپا و روسیا و چین و هندستان له ئاسیا و ئه‌فریقای باشوور له ئه‌فریقا و به‌ڕازیلیش له ئه‌مریكای لاتین هه‌موان پێكه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكرده‌وه و داوای جیهانێكی فره‌جه‌مسه‌رییان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و بچووكردنه‌وه و قه‌تیسكردنی كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ئه‌مریكا بوو له جیهاندا له رووی سیاسی و ئابووری و دارایی و ئه‌منییه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بلۆكبه‌ندی و خۆڕێكخستنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا بوونه دیارده‌یه‌كی سه‌رده‌مه‌كه بۆئه‌وه‌ی گه‌ر به‌ته‌نهاش نه‌توانن رووبه‌ڕووی هه‌ژموونی ئه‌مریكا ببنه‌وه ئه‌وا پێكه‌وه و به‌هێزێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و دانیشتوانییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكا بده‌نه‌وه و چیدی رێگه نه‌ده‌ن بڕیار و هه‌ڵوێست و هه‌ژموونی خۆیی بسه‌پێنێت به سه‌ریاندا.
ركابه‌ره‌كانی دۆلار كێن؟
ئاینده‌ی دۆلاری ئه‌مریكی له‌سایه‌ی ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایی و دژایه‌تیكردن و ململانێ توندانه‌ی جیهاندا وه‌ك 70 ساڵی رابووردوو دره‌وشاوه و گه‌شاوه نامێنته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه و بێهێزی و لاوازی ده‌چێت، چونكه هه‌موو پێشبینی و بۆچونه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه سه‌ده‌ی ئه‌مریكا نابێت و به‌پله‌ی یه‌كه‌م چین و دواتریش هندستان و ..هتد، ده‌بنه وڵاتانێكی به‌هێز و كێبڕكێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هێزانه‌ش هه‌ریه‌كه خاڵی لاوازی خۆی هه‌یه.
چین كه له‌ساڵی 2019وه دراوه‌كه‌ی، واته (یوان) كه‌وته كێبڕكێی دۆلاره‌وه، به‌ڵام یوان له‌لایه‌ن سیستمێكی سیاسی ئۆتۆكراسییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه بازاڕێكی قووڵ و ئازادی نییه و بانكی مه‌ركه‌زیشی سه‌ربه‌خۆ نییه و سیستمه سیاسییه‌كه‌شی تاك حیزبییه، ناشه‌فافی هه‌یه و گه‌ره‌كیشی نییه بكه‌وێته به‌ر سزا لاوه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا، تا ئێستا نه‌یتوانیوه رێژه‌ی %25 یەدەک جیهانی تێبپه‌ڕێنێت له كاتێكدا دۆلار له‌ساڵی 2002دا رێژه‌ی %71 یەدەک بانكه جیهانییه‌كان بووه و ساڵی 2021 دابه‌زیوه بۆ رێژه‌ی %59.
دواتر یۆرۆی ئه‌وروپیش كه له قۆناغێكدا وه‌ك كێبڕكێكارێكی به‌هێزی دۆلار خۆی ده‌نواند، ئه‌ویش به‌هۆی به‌هێزی و فراوانی رووبه‌ری ئاڵ‌وگۆڕكردن به یۆڕۆوه، به‌ڵام نه‌یتوانی تاسه‌ر خۆڕابگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی چین و ئێران له‌ساڵی 2009دا داوای دروستكردنی دراوێكی نوێیان كرد بۆ یەدەک جیهانی، ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌ریه‌كه له رێكخراوه‌كانی شانگهای و بریكس و ..هتد، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا و پێكه‌وه له‌هه‌وڵدان بۆ رووبه‌ڕونه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تیش له‌بواری ئابووری و بازرگانی و دارایدا و یه‌كێكیش له‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویانه، بریتییه له مامه‌ڵه نه‌كردنیان به دۆلاره‌وه له مامه‌ڵه بازرگانی و گرێبه‌سته‌كانیاندا و هه‌ریه‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا به‌دراوه نیشتیمانییه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی چیدی به‌دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه نه‌كه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر به‌زه‌یی و هه‌ژموونی دۆلار و خۆیان رابپسكێنن له‌و ته‌وقه‌ی كه دۆلاری ئه‌مریكی خستویه‌تییه گه‌ردنیان و ئابووری و بازرگانییه‌كانیان رزگاربكه‌ن.
رێكخراوی بریكس
له‌و كاته‌وه كه جه‌نگی روسیا و ئۆكراینا هه‌ڵایساوه و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانیان گه‌مارۆی ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی‌یان سه‌پاندووه به‌سه‌ر روسیا وه‌كو وڵاتێكی گه‌وره و به‌هێز و جه‌مسه‌رێكی ململانێ جیهانییه‌كه، هه‌ریه‌كه له روسیا و چین و هندستان و ئه‌فریقای باشوور له رێكخراوی بریكس (BRICS)دا كه رێكخراوێكی به‌هێزی ئابووریه، بڕیاریانداوه كه چیدی مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن له‌ناوخۆیاندا و ته‌نها به‌دراوی نیشتیمانی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا (بانكی بریكس)یان دانا له‌به‌رامبه‌ر بانكی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپییه‌كان هه‌ژموونیان هه‌یه به‌سه‌ریاندا.
له هه‌نگاوی دووهه‌میشیاندا بڕیاریان داوه دراوی بریكسیش چاپبكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكه‌ن و سه‌رۆكی پێشووتری به‌ڕازیل خاتوو دیلما فانا روسیف كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه و سه‌ردانه‌كه‌پ لۆلا دیسیلڤیا سه‌رۆكی به‌ڕازیلیش بۆ چین له 15/4/2023دا وه‌كو دوو وڵاتی گه‌وره و گرنگ و پیشه‌سازی و پێشكه‌وتوو كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا. له په‌راوێزی ئه‌م هه‌وڵانه و شانبه‌شانی هه‌ڵوێستی ئه‌و پێنج وڵاته زلهێزه، وڵاتانی تری هه‌رێمیشی بچووكتریش وه‌كو ئێران، توركیا، سعودیه، میسر و مه‌كسیك و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپاش هه‌مان هه‌ڵوێستیان نواندووه له مامه‌ڵه و گرێبه‌سته بازرگانیه‌كانیاندا، ئه‌وه‌تا فه‌ڕه‌نسا و چین مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانیان بۆ گازی سروشتی له نێوان خۆیاندا به یوانی چینی ئیمزا كردووه، جا له‌سایه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه و دژایه‌تیكردنه‌ی دۆلاردا ده‌بێت ئاینده‌ی دۆلار به‌كوێ بگات؟
هه‌مه‌جۆركردنی یەدەک دراو
سێ هۆكاری گرنگ هه‌ن كه بونه‌ته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی دۆلار كه به دراوی یەدەکی به‌هه‌ژموونی جیهانی بمێنێته‌وه له ئاینده‌دا ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا ئێستا به‌زۆری په‌نا ده‌باته به‌ر سزاكان و گه‌مارۆ ئابووری و داراییه‌كان به‌سه‌ر وڵاتاندا و زیندووترین نموونه‌ش گه‌مارۆكانی سه‌ر روسیایه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاتان بیر بكه‌نه‌وه كه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن له هه‌ژموونی دۆلار بۆئه‌وه‌ی زیانیان پێنه‌گات.
دووه‌م: وڵاتان هه‌وڵده‌ده‌ن كه به ته‌نها پشتنه‌به‌ستن به دۆلار وه‌ك دراوی یەدەک بانكه مه‌ركه‌زییه‌كانیان و له‌هه‌وڵدان بۆ هه‌مه‌جۆركردنی دراوه یه‌ده‌گه‌كانیان.
سێیه‌م: وڵاتێكی وه‌ك سعودیه كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكاشه له گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ چیندا مامه‌ڵه به یوانی چینی ده‌كات له جیاتی دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌م شێوه‌یه ره‌نگه دۆلاری ئه‌مریكی وه‌كو تاكه دراوی جیهانی به‌هێز نه‌مێنێته‌وه كه هه‌موان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و پشتی پێببه‌ستن، به‌ڵكو هه‌روه‌ك چۆن جه‌مسه‌ره سیاسییه‌كانی دژ به ئه‌مریكا سه‌ریانهه‌ڵداوه ئاوهاش جه‌مسه‌ره ئابووری و دارایی و دراوه‌كانیش سه‌ریان به‌رزكردۆته‌وه دژی دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌ربۆیه پێده‌چێت له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا دۆلار ئه‌و هێز و بڕشته‌ی ئێستای نه‌مێنێت كه ماوه‌ی 100ساڵی رێكه بۆته تاكه دراوی به‌هێزی جیهانی و هه‌ژموونه‌كه‌ی به به‌راوورد به دراوی پێنج ئیمپراتۆریی گه‌وره‌ی جیهانی كه‌له سه‌ده‌ی پانزه‌وه دراوی به‌هێزیان هه‌بووه و ته‌نها 94 ساڵیان خایاندووه، درێژترین ماوه‌ی خایاندووه، ره‌نگه ده‌یان ساڵی تریش بخایه‌نێت و پاشان به‌ره‌و پاشه‌كشه بچێت، هه‌ركاتێك ئه‌مریكا وه‌كو هێزێكی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجی پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر چین، بێگومان هێز و هه‌ژموونی دۆلاره‌كه‌شی به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت.
خه‌توخاڵیان ده‌ركه‌وتووه
هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه ته‌مومژاوییه‌دا هێشتا روون نییه كه ئاینده‌ی جیهان به‌ته‌واوه‌تی و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین چی به‌سه‌ر دێت له‌سایه‌ی ئه‌م ئاڵنگاری و گۆڕانكاریانه‌دا كه سه‌ره‌تا و خه‌توخاڵیان ده‌ركه‌وتووه و كۆتاییه‌كه‌شی هێشتا دووره له پێشبینیكردنه‌وه.
بۆیه پێویسته وڵاتان و كۆمه‌ڵگانی جیهان هه‌ر له ئێستاوه خۆیان رابێنن و بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسی و گۆڕانكاریانه‌دا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سه‌ركه‌وتوودا رێكبخه‌ن، هه‌روه‌كو قۆناغ و سه‌رده‌می دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و بلكۆی سۆسیالیستی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوودا، بۆئه‌وه‌ی بتوانن درێژه مانه‌وه‌یان بده‌ن، چونكه ره‌نگه گۆڕانكاری له ناوچه جوگرافییه‌كانی جیهانیشدا رووبدات هه‌روه‌كو چۆن له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگه جیهانی و جه‌نگی ساردیشه‌وه روویدا.