کلیلی ئاشتی لای قوباد تاڵەبانی و هێزی نەرمی ئەوە

10:25 - 2023-05-10
رێبین عومه‌ر‌
398 خوێندراوەتەوە

دوا ناکۆکی و گرژیی حەوت مانگی رابردوو؛ کە ناتەبایی گەیشتە سەرئێسک؛ دواجار سەردانێک و نیوەڕۆخوانێک ئاوی بە ئاگری فیتنە و ئاشوبدا کرد. خەڵک زۆر بە روونی هاواری ئاشتی و پێکەوەیی دەکەن، رەواج لەسەر یەکێتی و تەبایی هەردوو هێزەکەیە، دەریشکەوت بەتەبایی دەستکەوت زیاتر بۆ گەل دەستەبەر  دەکرێت.
هەر ئاشتی و پێکەوەیی باشترە لە ناکۆکی و پەرتەوازەیی و نارێکی یەکێتیی ناوماڵی کورد.

ئەم ئەزموونە بێگومان پێویستی بە پاراستنە؛ زۆر کاری جددی و پێکەوەیی گەرەکە

لە زۆر وێستگەی گرژی و داڕمانی سیاسی و کۆمەڵایەتی قوباد تاڵەبانی بە دیدی حەکیمانەی خۆی و وەک خاوەن هێزی نەرم زۆر ترازانی گۆڕی بە یەکگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆ؛
بە روونی دەرکەوت دوای بگرەو بەردەیەکی زۆری سیاسی، ئەزموونەکە پێویستی بە پارێزگاری لێکردنە.
 ئەوەش پێویستی بەوەیە کە کێشەکان بە دیالۆگ چارەبکرێن و رێگەی دووری ئاشتی بگیرێتەبەر نەک رێگە کورتەکەی ئاڵۆزیی و ئاشوب.
حەوت مانگە ناکۆکی قووڵ هەبوو لە نێوان یەکێتی و سەرۆکی حکومەت و پارتەکەیدا، دەرکەوت لەو ناکۆکییەدا هیچ لایەک تێیدا سودمەند نەبوو، نە هەردوو بلۆکی سیاسی کە هاوتەریبن لە دەسەڵاتدا؛ نە خەڵکی کوردستان؛ نە خواستی میللەتی کوردیش بەگشتی کە تینووی یەکێتیی ناوخۆیین.
هەموو لەگەڵ کۆدەنگی و هاوشانیی سیاسید بووین. 
ئەم ئەزموونە بێگومان پێویستی بە پارێزگارییە؛ زۆر کاری جدی و پێکەوەیی گەرەکە. 
پێستر و لە وێستگە جیاجیاکانی مێژووی کۆن و نوێدا؛ بەهۆی ناتەبایی هۆز و میرەکانی کوردەوە میللەتێک بۆتە قوربانی و سەدان کارەساتی بەسەردا هات و رووبارێک خوێنی لەبەر رۆیشت و لەسەر زەوی خۆی بێ وڵات کرا، ناتەبایی ناونیشانی نەهاتییەکان بووە کە روویداوە.
چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ مەسرور بارزانی-دا گەورەییە و هەر لەو دەوەشێتەوە کە دوای دابڕان و گرژی رابردوو ئاوێک بە ئاگری فیتنەدا بکات و خەڵکی کوردستانیشی خۆشحاڵ کرد.

وتارەکانی نوسەر