(ئێمه پێویستمان به جوگرافیایه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێركاریگه‌ری هه‌سته‌كانمانه‌وه) ئیمانوئێل كانت
ده‌روازه:
مادام زه‌وی نیشتیمانی مرۆڤه، كه‌واتا هه‌مووان میوانی خوانی جوگرافیاین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوگرافیا كێڵگه‌یه‌كی فراوانه و ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێدا ده‌ژی، به‌سروشت و بوونه‌وه‌ره‌وه به گه‌ردون و سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویه‌وه. هه‌روه‌ها راستتر وایه ئه‌وه بڵێین زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان لینكیان له‌گه‌ڵ جوگرافیادا هه‌یه و كۆمه‌ك له جوگرافیاوه وه‌رده‌گرن هه‌ر له فه‌لسه‌فه و مێژوو و سایكۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا و ئه‌نترۆپۆلۆژیا و.... زانسته پزیشكییه‌كان ته‌نانه‌ت به زانسته په‌تی و سروشتی و مرۆیه‌كانیشه‌وه.
ره‌نگه بیری جوگرافیا له‌و بابه‌تانه بێت كه هه‌ر له كۆنه‌وه به‌جۆرێك ره‌گی داكوتیوه و تێكه‌ڵ به زۆر بابه‌تی وه‌ك فه‌لسه‌فه و گه‌ردوونزانی... هتد كرابێت، هه‌تا له‌دوای چه‌ندین چه‌رخ، ئه‌م بابه‌ته وه‌ك یه‌كێك له لقه‌كانی زانستی جوگرافیا له چوارچێوه‌ی جوگرافیایی مرۆیدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند.
دروستتر رانان و كه‌ینونه‌كردنی چه‌مكی ئایدیۆلۆژیا ده‌چێته چوارچێوه‌ی بیری جوگرافیا و جیۆپۆله‌تیك، یه‌كێك له ئیمتیاز و داهێنانه‌كانی جوگرافیا له‌وه‌دایه سیفه‌تێكی ئیسفه‌نجی و مه‌تاتی هه‌یه به ئاسانی ئاوێته به بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و سایكۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا... هتد ده‌بێت. مادام ئایدیۆلۆژیا شوناس به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری مرۆڤ هه‌یه، مرۆڤیش به سروشت كائینێكی بیركه‌ره‌وه‌یه، ئاساییه ئه‌م چه‌مكه ببێت به كێڵگه‌یه‌ك له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه و بیری جوگرافیا و ته‌نانه‌ت جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆله‌تیكدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جوگرافیا نه‌خشه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدان و دابه‌شبوونی ئایدیۆلۆژیا باوه‌كانی سه‌رده‌میش دیاریده‌كات.
چه‌مكی ئایدیۆلۆژیا:
ئایدیۆلۆژیا بیروباوه‌ڕێكه كه ده‌ست به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێت به‌ره‌و ئه‌و شوێنه كه‌مه‌ندكێشی ده‌كات كه ئاڕاسته‌ی پێ وه‌رده‌گرێت. له فه‌رهه‌نگی زاراوه جوگرافیه‌كاندا هاتووه، ئایدیۆلۆژیا (بریتیه له كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕ و یاسا كه هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه بڕوایان پێیه‌تی، زۆرجار ئایدیۆلۆژیا ده‌بێته ئامرازێك ماسكێكی ساخته ده‌پۆشێت، بۆ بابه‌تێكی نهێنی كه حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێت. هه‌روها ئه‌م بابه‌ته زۆرجار سه‌رده‌كێشێت بۆ لایه‌نه‌كانی ئابووری و سیاسه‌ت و....هتد). ئایدیۆلۆژیا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به‌كارده‌برێن كه (ده‌یانه‌وێت جیهان كۆنترۆڵ بكه‌ن، مرۆڤایه‌تی بخه‌نه ژێرباری رێبازێكی بیركردنه‌وه‌ی دیاریكراو و ره‌فتاری چه‌قبه‌ستوو. ئایدیۆلۆژیاكان نه‌خشه‌ی جیهانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان بۆ ده‌كێشن).
بوونیاده‌كانی ئایدیۆلۆژیا:
1- بیروباوه‌ڕێكه رێسایه‌كی دووباره‌بوه‌وه پیشانده‌دات.
2- سه‌رده‌سته‌ی گروپی زاڵ هه‌ڵیان گرتووه، واتا كاره‌كته‌رێك یان كۆمه‌ڵێك ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر گشت‌دا.
3- بۆ به‌دیهێنانی ئامانجێك یان چه‌ند ئامانجێك تێده‌كۆشن، پلان ره‌نگڕێژی كاره‌كه ده‌كرێت و رۆڵی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ت پێكردنی به‌رامبه‌ر و كۆمه‌ڵگه.
4- به‌مه‌به‌ستی پاساودان یان له‌پێناو مانه‌وه‌دا به‌كار ده‌برێت، یان ئاله‌تێكه بۆ ململانێ ، یاخود چه‌كێكه له‌پێناو گۆڕینی سیسته‌می سیاسی‌دا كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كار ده‌هێنرێن.
5- چه‌مكی ئایدیۆلۆژیا له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤه. واتا بیرۆكه و به‌رنامه‌یه‌كه گروپێك له مرۆڤی سه‌رده‌سته و لێزان به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی باوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ژیان له جیهانێكی به ئایدیۆلۆژیا كراودا:
ته‌ونه‌كانی ئایدیۆلۆژیا له جیهان و ناوچه‌كه‌دا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر ترسناك ئه‌وه‌ی له سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی ئاینی و سیاسی و حزبی و ته‌نانه‌ت رۆشنبیریشدا ره‌واجی پێده‌درێت، به‌جۆرێك مرۆڤی كه‌رت كردووه و جیا له‌وه‌ی به‌جۆرێك ئه‌پیده‌یت كراوه و جوگرافیا و سنووری بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی له قاڵبدراوه و رۆئیا و بینینی ته‌سك كردۆته‌وه كه جگه له هێڵه ئاسۆیه‌كانی ئایدیۆلۆژیا و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی گروپیه سه‌پێندراوه‌كانی، چی دیكه نابینێت، وه‌كو مرۆڤێكی زه‌ین كوێر هیچی تری بۆ ناخوێنرێته‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م دیده مایه‌ی كاره‌ساته مرۆڤ كراوه به ئاله‌تێك؛ رۆبۆت ئاسا جڵه‌وگیری كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن چۆن بیانه‌وێت به‌كاریده‌هێنن له رێگه‌ی كه‌ره‌سته به‌رده‌سته‌كانیان، ستراتیژ داده‌ڕێژن و به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه كار له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی زاڵكردنی دیده ئایدیۆلۆژیاكانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی وه‌ك جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه ئایدیۆلۆژیا له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤه، به‌ڵام به تێڕوانینێكی ساده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ئایدیۆلۆژیادا به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی ونه، چونكه ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌نته‌ره، ماكی به‌رژه‌وه‌ندییه كار له‌سه‌ركراوه‌كانه نه‌وه‌ك به‌هاكان. لێره‌دا زۆر به ئاسانی كۆمه‌ڵگه دابه‌شده‌كرێت بۆ دوو گروپی یار و نه‌یار كه له واقیعدا ده‌بن به دوو كائینی خه‌یاڵی، ئه‌وانیش سیفه‌تی شه‌یتانی و سیفه‌تی ره‌حمانی(فریشته ئاسا)یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌نێوان به‌رداشی ئه‌م دوو هێڵه ئایدۆلۆژیه‌دا په‌ناگه‌یه‌كی دیكه هه‌بێت بۆ مرۆڤ هه‌تاكو ببێت به هێڵی سێیه‌م یاخود رێگای ئارام. له‌م دوو دیده ئایدیۆلۆژیا خنكێنه‌ره سیفه‌تی مرۆڤایه‌تی نادیاره له كاتێكدا مرۆڤ خاوه‌ن كاره‌كته‌رێكی بێ لایه‌نه له نێوان ئه‌و دوو سیفه‌ته‌دا، خودی مرۆڤ پێكهاته‌یه‌كه به سروشت سیفه‌تی ره‌حمانی و شه‌یتانی تێدایه. واتا له ژیاندا هیچ مرۆڤێك نادۆزیته‌وه سیخناخ بێت له سیفه‌تی ره‌حمانی و پڕ بێت له سیفه‌تی شه‌یتانی یان به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌وه‌ی له دوونیایی ئه‌مڕۆدا مایه‌یی نیگه‌رانییه له‌بری به‌سه‌نته‌ركردن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی رۆح و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، كار له‌سه‌ر فه‌رزكردن و به‌سه‌نته‌ركردنی ئایدیۆلۆژیا ده‌كرێت.
بێگومان ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له مێژوودا كاره‌ساتی بێوێنه‌ی خوڵقاندووه و مرۆڤایه‌تی به‌خه‌ستی و به قورسی باجه‌كه‌ی داوه و هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه.
له گرنگترین ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی ته‌ونه‌كانی ئایدیۆلۆژیا:
1- زاڵكردنی بیروبۆچوونی كاره‌كته‌رێك، گروپێك، رێبازێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. لێره‌دا واقیع ون ده‌بێت و زۆرینه ده‌بێت به قوربانی كه‌مینه.
2- كه‌رتكردنی كۆمه‌ڵگه و دابه‌شكردنی بۆ ره‌ش و سپی، لێرده‌دا راستی ون ده‌بێت و سیفه‌تی ئینسانییه‌ت له مرۆڤ ده‌سه‌نرێته‌وه، له‌كاتێكدا مرۆڤ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له چاكه و خراپه.
3- مرۆڤ له ژێر هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژیای زاڵدا خودموختاری له‌ده‌ست ده‌دات، كۆمه‌ڵگه ده‌بێت به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌وام و راعی.
4- مرۆڤ له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری سێبه‌ری حه‌قیقه‌ت و حه‌قیقه‌تی لێ ون ده‌كه‌ن.
5- به‌هاكانی متمانه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا نامێنێت، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كرێت به پێوه‌ر، ره‌نگه تاكه‌كان بزانن ئه‌و رێگایه‌یی كه گرتویانه‌ته‌به‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ره به‌رژه‌وه‌ندیگه‌راكه ڕێگه‌كه‌یان لێ ون ده‌كات.
6- بۆ ره‌واجدان به نانه‌وه‌ی ته‌ونه‌كانی ئایدیۆلۆژیا، ستراتیژ و پلان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ جێبه‌جێكردن ده‌ست بۆ زۆر كه‌رەسته‌ی جۆراوجۆری وه‌ك میدیا و سۆشیاڵ میدیا و هه‌ستی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ...هتد، ده‌به‌ن.
7- دروستكردنی قه‌یران و ژاوه‌ژاو، بۆ ره‌واجدان و به‌سه‌نته‌ركردنی ئایدۆڵۆژیاكانیان، هه‌ندێكجار وا پێویست ده‌كات دنیایه‌ك له قه‌یران و ژاوه‌ژاو دروست بكرێت له كۆمه‌ڵگه‌دا و بابه‌ت به بابه‌ت بسپێردرێت له پێناو تێكدانی سه‌لامه‌تی پشووی كۆمه‌ڵگه، چونكه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێراو به ژاوه‌ژاو ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له ته‌ونه‌كانی ئایدیۆلۆژیای باو بكاته‌وه.
8- تێكشكاندنی یاسا و نۆرم و به‌هاكان(ئه‌ساڵه‌ت)ی كۆمه‌ڵگه.
گروپی زاڵ له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئایدیۆلۆژیاكه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو به‌هاپێدراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بخاته ژێر مۆله‌قه‌كانی چه‌ندین پرسیاری پڕوكێنه‌ر تا به‌وشێوه‌یه ئاڕاسته‌ی ویژدان و هه‌ست و نه‌ستیان بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت.
9- یه‌كێك له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ته‌ونه‌كانی ئایدیۆلۆژیا ئه‌وه‌یه، ده‌رفه‌ت به عه‌قڵ و بیركردنه‌وه نادات سه‌راپای ژیانی مرۆڤ له نێوان ختوكه‌دانی عاتیفه‌دا غه‌رق ده‌كات.
ژێده‌ره‌كان
1- د. هاوڕێ یاسین محمد امین، په‌ره‌سه‌ندنی بیری جوگرافیا(فه‌لسه‌فه‌ی جوگرافیا)، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2021.
2- حسامه‌دین جاد الرب، فه‌رهه‌نگی زاراوه جوگرافیه‌كان، و: محه‌مه‌د چیا، خانه‌ی چاپ و بڵاوكراوه‌ی چوارچرا، سلێمانی 2012.
3- مایكڵ فریدێن، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئایدیۆلۆژیا، و: كارزان كاوسێن، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر، 2012.
* ماسته‌ر له جوگرافیا