كه ژن له ״جه‌سته״ زیاتر هیچی تر نابێت،
(ماره‌یی)
93
400 وشه‌ی وتاری ئه‌م گۆشه‌یه كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌مجۆره‌ی تیادا بوروژێنرێ، به‌ڵام هه‌ندێجار به بیردۆزی كورت و پوخت ده‌كرێ قسه‌یه‌كی جدی بكرێ. جا مه‌به‌ستی من له‌م بابه‌ته دین نییه، چونكه نه له قورئان ونه له سوننه‌تدا باسی ماره‌یی نه‌هاتووه جگه له‌م ئایه‌ته (وآتوا النسا‌ء صدقاتهن نحلة فإن طبن لكم عن شي‌ء منه نفسا فكلوه هنيئا مريئا) سوره‌تی النسا‌ء، به‌ڵكو، مه‌به‌ستی من قسه‌كردنه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ مانایه‌كی تری نییه، جگه له‌وه‌ی ژنی كردۆته كاڵایه‌كی قابیلی كڕین وفرۆشتن و ده‌ساوده‌سكردن، و جه‌سته‌یه‌ك ته‌نها بۆ چێژ هاتۆته دونیاوه. ئه‌گه‌رچی ته‌نها یه‌ك ئاماژه بۆی له ئایه‌تێكدا رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ بڕێكی زۆر له ته‌ئویل و ته‌نزیر. ده‌شزانم قورسه ده‌ست بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رین و ره‌خنه‌ی لێبگرین و هه‌وڵی ده‌سكاریكردنی بده‌ین، چونكه هه‌روا هاتووه وهه‌رواش ده‌ڕوات. ئه‌مه بابه‌تی «ماره‌ییه«، كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌گوترێ «مهر، مٶخر الزواج» كه ئه‌گه‌ر به پێی پێناسه‌كه‌ی بێت مافێكی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر پیاودا ده‌بێته «قه‌رز»ێكه له ملیدا، له كاتی جیابوونه‌وه یان مردن‌دا ژن وه‌ریده‌گرێت. ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم «قه‌رز» ئه‌وه‌یه شتێكت وه‌رگرتبێت بیگێڕیته‌وه، نه‌ك له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ریدا، چونكه ئاوای ببینه: كچێك یان باوك و دایكی داوای بڕێك پاره یان ئاڵتوون ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر رازیبوونیان به پێدانی كچه‌كه‌یان به كوڕێك به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خێزان، ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی زیاتر له ئاماده‌سازی بۆ دروستكردنی ژیانی هاوبه‌شی نێوان دوو ئاده‌میزاد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌رع له هیچ ده‌قێكدا بڕی ماره‌یی دیارینه‌كردووه، به‌ڵام سه‌پاندوویه‌تی و خستوویه‌تییه ژێر دوو خانه‌وه، یه‌كه‌م مه‌رجی نیكاح، دووه‌م نرخی چێژبینین «متعة».
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كچان ئێستا له جاران زیاتر چاوكراوه و تێگه‌یشتوون، له جاران زیاتر سه‌رچاوه‌كانی زنایریان له‌به‌رده‌سته و شاره‌زا و ئاشنای دنیای پێشكه‌وتووی ده‌ره‌وه‌ن و له‌جاران زیاتر ده‌خوێنن و داده‌به‌زنه بازاڕی كاره‌وه كه‌چی هێشتا متمانه‌یان به ژیانی داهاتوویان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی خه‌یاڵیاندا نییه. كه‌سوكاریشیان به بڕێكی باشی ماره‌یی ده‌خوازن ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ كچه‌كانیان زامن بكه‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت له پرسێكی وه‌كو هاوسه‌ریشیدا بیریان لای ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یه و ترسیان له دوارۆژێكی نادیاره بۆ كچه‌كانیان. ئه‌وان پێناچێ بزانن كه ژن‌بوون نرخی نییه، ژن‌بوون واتا ئینسانبوون، واتا هیچ ژماره‌یه‌ك ناینرخێنێت. مه‌گه‌ر ژیانێكی پڕ له خۆشه‌ویستی و رێز و یه‌كتر ته‌واوكردن.
كه ژنه‌كه‌ی هاوڕێم به سنگێكی به‌رز و فراوانه‌وه به متمانه‌یه‌كی بێ سنووره‌وه گوتی: ماره‌ییه‌كه‌م 500 لیره‌ی ره‌شادییه، هه‌ردوو چاوم كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جوان لێی وردبمه‌وه، بزانم بۆچی هێنده خۆی به كه‌م و بێ‌نرخ زانیوه؟ ئاخر ئه‌مه ئافاتێكی بكوژه، مانای پێكه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، كه پیاو له ترسی بڕی گه‌وره‌ی ماره‌یی نه‌توانێ له ژنێك جیابێته‌وه كه به‌خته‌وه‌ر نییه له‌گه‌ڵی. یان بۆ ده‌ربازبوون له‌و كابوسه په‌نا بۆ ئابڕووبردنی ژنه‌كه به‌رێت. یان له‌سایه‌ی نه‌بوونی سیسته‌مێكی حوكمڕانی كه ئاماده نییه بژێویی ژیانی ژنێكی جیابۆوه دابین بكات ژنه‌كه ده‌چێته دادگا بۆ ده‌ستكه‌وتنی نرخی جه‌سته‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیانی بدات دوای جیابوونه‌وه.