20
بوونی مام له شام، چانسێكی مێژوویی بوو بۆ ئه‌و، هه‌لی ئه‌وه‌شی بۆ ره‌خساند تۆڕێكی په‌یوه‌ندیی گرنگ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عه‌ره‌بیدا دروست بكات، كه دواجار مامی گه‌یاند به قاهیره له ساڵی 1963دا وه‌كو نوێنه‌ری كورد، هەروەک دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب جه‌مال عه‌بدولناسردا بۆ رەخساند كه چه‌ندین دیداری تری به‌دوادا هات، مام جه‌لال توانی سه‌رنجی عه‌بدولناسر به‌لای خۆیدا رابكێشێت و سۆزی به‌لای مه‌سه‌له‌ی كورددا به‌ده‌ستبهێنێـت.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌بدولناسر به‌رامبه‌ر به كورد
مام جه‌لال توانی كاریگه‌ریشی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌بدولناسر به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی عیراق و قه‌ناعه‌تپێكردنی له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و به شێوازی ئۆتۆنۆمی له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی قووڵی به‌سه‌ر ناوه‌ندی سیاسیی و كه‌لتوریی عه‌ره‌بییه‌وه به‌جێهێشت، رۆڵیشی هه‌بوو له ده‌رخستنی وێنای راسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ناو ئه‌و ناوه‌نده‌دا و پاڵی پێوه‌نان چاو به هه‌ڵوێسته سلبییه‌كانی پێشوویاندا بخشێننه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد كه پێشتر به «جوداخواز و ئیسرائیلی دووهه‌م» وه‌سفیان ده‌كرد.
مام جه‌لال له كتێبی «دیداری ته‌مه‌ن»دا له‌و رووه‌وه ده‌ڵێـت: «ئه‌وكات -واته كاتی دیداری له‌گه‌ڵ عه‌بدولناسردا- به‌رپرسانی سوریا كه گه‌نج بوون و دواتر هه‌ندێكیان پێیان وتم: خۆشحاڵ بوون به دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌بدولناسردا، هه‌ر ئه‌وان پێیان وتم: زۆر خۆشحاڵ بوون كاتێك له رۆژنامه‌كاندا ئه‌م مانشێته‌یان خۆێندۆته‌وه: «جه‌لال تاڵه‌بانی چاوی به عه‌بدولناسر ده‌كه‌وێت».
یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره گه‌نجانه كه له هێزی ئاسمانی سوریای ئه‌وكات بوو، موقه‌ده‌م حافز ئه‌سه‌د (1930-2000) بوو، كه خۆشحاڵ بوو مام جه‌لال له‌گه‌ڵ عه‌بدولناسردا كۆبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار بووه كه ناوی مام جه‌لالی له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌كانەوە بیستووه، كاتێك هه‌واڵی ئه‌و دیداره مێژووییه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌سه‌د له‌و رووه‌وه له‌یه‌كێك له‌دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال پێی وتووه: زۆر خۆشحاڵ بووه به‌و هه‌واڵه، مام جه‌لال له‌كتیبی دیداری ته‌مه‌ندا ده‌ڵێت: «له‌یه‌كێك له‌دیداره‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حافز ئه‌سه‌د پێی وتم: «من ئه‌فسه‌ر بووم به پله‌ی موقه‌ده‌م له هێزی ئاسمانی‌دا، كاتێك تۆ سه‌ردانی عه‌بدولناسرت كرد و ئه‌وه‌م له رۆژنامه‌كاندا خوێنده‌وه، تۆ هاوڕێ و دۆستی عه‌ره‌بی و پاڵپشتی له په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌ب و كورد ده‌كه‌یت، ئه‌وەی ئێستاش ده‌یكه‌یت كاریگه‌ریی باش له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌جێده‌هێڵێت».
كاتێك ئه‌سه‌د و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران
تا ئه‌وكات مام جه‌لال-یش ناوی حافز ئه‌سه‌دی نه‌بیستبوو، كه تازه ناوی ده‌هاته سه‌ر زاران، دوای رووداوه‌كانی كه بوون به هۆی جیابوونه‌وه له 28/9/1961، ئه‌وه‌بوو ئه‌سه‌د و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری به‌عسیی سوریا که له‌قاهیره بوون، گیران و ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به‌هۆی ئیمزای حزبه‌كه‌یان (به‌عس)، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک حزبی تری سوریا له‌سه‌ر به‌یاننامەی جیابوونه‌وه، دوای ئازادكردن و گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ سوریا، له ریزه‌كانی سوپا دوورخرانه‌وه و خرانه سه‌ر وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، به‌هۆی هه‌ڵوێستیان دژبه جیابوونه‌وه‌كه.
ئه‌وكات حافز ئه‌سه‌د یه‌كێك له‌و پێنج ئه‌فسه‌ره بوو كه لیژنه‌ی سه‌ربازییان پێكهێنا له‌ناو لقی حزبی به‌عسدا له سوریا، به‌رده‌وامیش ریزه‌كانی خۆیان به نهێنی رێكده‌خسته‌وه و دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی به‌عس بوون و داوای دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی سوریا و میسریان ده‌كرد، تا له كوده‌تاكه‌یاندا دژ به حكومه‌تی جوداخواز سه‌ركه‌وتنیان بەدەستهێنا له 8/3/1963دا.
له‌و كاته‌دا سه‌لاح جه‌دید-ی هاوڕێی و هه‌ڤاڵی رێگای خه‌باتی له لیژنه‌ی سه‌ربازی، ئه‌سه‌دی گێڕایه‌وه ناو ریزەکانی سوپا و پله‌كه‌شی به‌رزبۆوه بۆ لیوا له 1964 دا و دواتر كرا به فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوریا.
هه‌ر له‌و پۆسته‌دا ئه‌سه‌د كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تدا کرد له 16/10/1970، كه به «الحركة التصحیحیة» ناوی ده‌ركرد.
دەستپێکی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا
دیداره‌كانی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌ددا، له كۆتاییه‌كانی شه‌سته‌كاندا و به دیایكراویش له 1967دا ده‌ستیپێكرد، كه ئه‌و دیداره‌ی دیدارێكی خێرا بوو و یه‌كترناسینێكی راسته‌وخۆ نه‌بوو، كاتێك له شام له‌گه‌ڵ وه‌فدی عیراقی‌دا كه له كۆنگره‌ی سۆشیالیستە عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه له جه‌زائیر، چاویان پێیكه‌وت، ئه‌وكات ئه‌سه‌د وه‌زیری به‌رگری بوو، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی ره‌سمی نێوان مام جه‌لال و ئه‌سه‌د له‌ساڵی 1970دا بوو، مام جه‌لال لە‌باره‌ی ئەو دیدارەوە ده‌ڵێت: «یه‌كه‌م دیداری نێوانمان كورت بوو، رێکەوتیش بوو له ساڵی 1967، به‌ڵام یه‌كه‌م دانیشتن و گفتوگۆی رووبه‌ڕوو له ساڵی 1970دا بوو، كاتێك ده‌مویست به‌ره‌و به‌یروت بچم له‌رێگه‌ی سوریاوه، له خاڵێكی پشكنینی سه‌ر سنوور رێگریان لێكردم، چه‌نده تكاشم لێی كردن، هیچ نه‌بێت رێگه‌م بده‌ن وه‌كو ترانزێت بڕۆم، به‌ڵام هه‌ر رازی نه‌بوون و پێیان راگه‌یاندم كه ده‌بێت له‌وێ بمێنمه‌وه تا سبه‌ی و ده‌بێـت به‌ڕێی خۆمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ عیراق»، مام به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی و ده‌ڵێت: «كاتێك له چاوه‌ڕوانیدا بووم، ئۆتۆمبێلێكی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین (فەتح) به‌وێدا تێپه‌ڕی كه پزیشكێكی فه‌له‌ستینی دۆستمی تێدابوو، پزیشكه‌كه هات بۆلام بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوم لێبكات، پێی وتم «بۆچیی لێره وه‌ستاوی؟» منیش ورده‌كاری بارودۆخی خۆم بۆ باس كرد، ئه‌و هه‌له‌شم قۆسته‌وه و نامه‌یه‌كم بەو پزیشکەدا بۆ حافز ئه‌سه‌د نارد كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بوو، هەروەها ده‌ڵێت: «ئه‌وكات ته‌نها كاغه‌زێكیشم پێ نه‌بوو كه نامه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنووسم، بۆیه كاغه‌زی نێو پاكه‌تی جگه‌ره‌كه‌م كه «جمهوری» بوو ده‌رهێنا و نامه‌كه‌م تێیدا نووسی و باسی باردۆخی خۆم بۆ ئه‌سه‌د كرد.
چه‌ند ساڵێك بوو بڕیاری «قه‌ده‌غه‌ی هاتنه سوریا»م له‌سه‌ربوو، بۆیه تكام لێ‌كرد فه‌رمان بكات به لابردنی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌رم، بۆئه‌وه‌ی بتوانم به‌ره‌و لوبنان بڕۆم.
مام به‌رده‌وام ده‌بێت له باسكردنی ئه‌و رووداوه له كتێبی «دیداری ته‌مه‌ن»دا و ده‌ڵێت: «له‌و خاڵه سنووریه‌دا تا رۆژی دواتر ده‌ستبه‌سه‌ربووم و تا نێوه‌ڕۆكه‌شی هیچم نه‌خوارد، به‌رده‌وامیش له هاتوچۆدا بووم، چونكه سه‌ربازانی خاڵه سنوورییه‌كه ته‌نانەت رێگه‌ی ئه‌وه‌شیان پێ نه‌ده‌دام له ژووره‌وه لایان دابنیشم»، بەڵام دەڵێت: «له‌پڕ كابرای به‌رپرسی خاڵه‌كه كه پێشتر به لووتبه‌رزییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردم، هات و بانگی كردم و وتی مامۆستا جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌وه هه‌ستم كرد شتێك روویداوه و نامه‌كه‌م گه‌یشتووه، بۆیه منیش به لووتبه‌رزییه‌وه وەڵامم دایه‌وه و وتم: به‌ڵێ فه‌رموو، به‌رپرسه‌كه وتی: فه‌رموو وه‌ره ژووره‌وه: سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه به لابردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌رتان و پێی راگه‌یاندووین: پێت بڵێین چاوه‌ڕوان بیت تا ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تت به‌دوادا ده‌نێرێت بۆئه‌وه‌ی بتگوازێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆری پێ نه‌چوو، ئۆتۆمبێلێكی مارسیدس هات و گواستمییه‌وه بۆ ئوتێلی سه‌میر ئه‌میس له شام».
یه‌كه‌م دیداری مام جه‌لال و حافز ئه‌سه‌د
مام جه‌لال رۆژی دواتر چاوی به حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م دیداری روبه‌ڕووی نێوانیان بوو، سه‌باره‌ت به‌وه مام ده‌ڵێت: «ئه‌سه‌د یه‌كسه‌ر پێی وتم: به‌خێر بێیته‌وه، داوكارم كه چه‌ند رۆژێك لێره بمێنیته‌وه، به‌ڵام من سوپاسم كرد و داوای لێبوردنم لێ‌كرد، له‌به‌ر كاری به‌په‌له زۆر ناتوانم بمێنمه‌وه و ئیزنی رۆیشتنم لێ وه‌رگرت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م دیداری ره‌سمیم بوو له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌ددا، ئه‌و پیاوه‌تیی له‌گه‌ڵمدا كرد و ناوی لابردم له لیستی ئه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتنیان له‌سه‌ره بۆ سوریا».
له‌وه به‌دواوە مام جه‌لال په‌یوه‌ندیی باش و پته‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا دروستكرد و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «یه‌كێك له باشییه‌كانی ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌یه له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حزبی به‌عسدا، دوای كوده‌تای «بزووتنه‌وه‌ی ته‌سحیحی» كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تی دەكرد، ئه‌وه‌بوو، وایكرد حزبه‌كه دان بنێت به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورددا له كوردستانی عیراق و هه‌روه‌ها رازی بوو له‌سه‌ر پێدانی ئۆتۆنۆمی به كورد له كوردستانی عیراق، پێش ئه‌ویش هیچ كه‌سێك بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، ته‌نها كه باس لە مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد بكات و ئه‌وان ده‌یانوت: كورد ده‌یه‌وێت جیاببێته‌وه و عیراق دابه‌ش بكات و ئه‌وان دوژمنی میلله‌تی عه‌ره‌بن».