94
هه‌میشه باوه‌ڕم وابوه هاوڕێكان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بتوانیت پشتیان پێ ببه‌ستیت، هه‌رچه‌نده كه‌میش بن، ئه‌مانه به‌رده‌وام مه‌به‌ستیانه بتبینن ده‌م به پێكه‌نین بیت. هه‌ر هاوڕێیه كه راوێژی پێده‌كه‌یت و داوای یارمه‌تی لێده‌كه‌یت كه پێویستت بوو، بێئه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌كت له‌گه‌ڵدا بكات هه‌واڵت بپرسێت. هه‌رچه‌ند له‌م ده‌ور و زه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر به هاوڕێیه‌كی راسته‌قینه و بێ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچیت ئه‌وه پێویستی به‌وه‌یه ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رزكه‌یته‌وه و شوكری خودای بۆ بكه‌یت.
من ئاوا بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌چی هاوڕێیه‌كم ده‌یگوت ئاخر ئه‌وه جۆرێكه له خۆپه‌رستی، كه تۆ هه‌میشه چاوه‌ڕێ بیت هاوڕێكه‌ت یارمه‌تیت بدات، بیری چوو بوو من مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندییه‌كی دوو لایه‌نه‌یه، نه‌ك تاكلایه‌نه. چونكه به خۆت و هاوڕێكه‌ت ژیان دروستده‌كه‌ن. ژیان بۆ خۆی به‌سه‌رهاتێكی سه‌خته ئه‌گه‌ر هاوڕێت نه‌بێت، هه‌ساره‌ی زه‌وی جێگه‌یه‌كی ترسناك و سامناكه بۆ ژیان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی دڵسۆزدا ژیانی تیادا به‌ڕێنه‌كه‌یت.
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه دوو هاوڕێی له ده‌وربێت، له‌ویش به‌خته‌وه‌رتر ئه‌و كه‌سه‌یه كه یه‌ك هاوڕێی دڵسۆزی هه‌یه. چونكه هاوڕێ دڵسۆزه‌كان له یه‌كه‌م چركه‌وه كه ده‌تناسن وه‌كو ددانی مه‌كینه‌ی ناوه‌وه‌ی كاتژمێر جێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه ته‌واوكه‌رت، ئه‌وان له هه‌موو كه‌س باشتر و قووڵتر لێت تێده‌گه‌ن و ده‌تناسن، مه‌رجیش نییه له‌یه‌كتر بچن، مه‌رجه یه‌كترتان قبووڵ بێت.
كه هاوڕێیه‌تی راسته‌قینه ده‌بێت، ئه‌وه‌ی نێوانتان ئیتر شووشه نییه به بچووكترین شت درز به‌رێت یان له خراپترین ئه‌زموونتدا ببێت به هه‌زار پارچه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێته پۆڵا و كه‌س ناتوانێت بیله‌قێنێت. جا ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی له‌وجۆره‌ی نه‌بێت ئه‌ندامێكی له‌شی كه‌م ده‌بێت.
محه‌مه‌د عه‌لی كلای ده‌ڵێت: «هاوڕێیه‌تی سه‌ختترین شته له جیهاندا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت، شتێك نییه له خوێندنگا فێری بكرێیت، ده‌بێت خۆت فێری بیت، ئه‌گه‌ر فێری نه‌بیت، وه‌كو ئه‌وه وایه فێری هیچ نه‌بووبیت». هاوڕێ راسته‌قینه‌كان ئاوه‌هان، ئه‌وان ئاماده‌ییان تیادایه كه ون بوویت بتدۆزنه‌وه، كه دوور بوویت مه‌وداكان ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی بتبینن، كاتت بۆ ته‌رخان بكه‌ن، پالپشتیكردنت به ئه‌ركی سه‌رشانیان بزانن. پێویستیان به‌وه نییه به ده‌م پێت بڵێن «من هاوڕێتم»، به كردار پیشانت ده‌ده‌ن هاوڕێن.
ئه‌مڕۆ كه بیرم له‌مانه كرده‌وه لیستی هاوڕێكانم دروستكرد، بزانم چه‌ندیان ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یان تیادایه. هه‌ڵبه‌ت خۆشمم له لیسته‌كه‌دا دانا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم خۆشم ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌م تیادایه.
سه‌ختترین چركه ئه‌و چركه‌یه‌یه كه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت زۆرێك له هاوڕێكانت وه‌كو كه‌فی سه‌ر كوپی قاوه‌كه‌ت وان، به فوویه‌ك دیارنامێنن، یان وه‌كو بڵقی سه‌ر ئاو وان، له چاوتروكانێكدا دیارنامێنێت. چونكه هاوڕێ كه راسته‌قینه بوو، وه‌كو ئاڵتوونی رووكه‌ش نابێت له ده‌ره‌وه ببریقێته‌وه و له‌ناوه‌وه كانزایه‌كی تر بێت، هاوڕێ ئه‌وه نییه به‌رده‌وام ده‌سخه‌ڕۆت بكات، ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی خۆی بێت له تۆدا و تۆ بیت له‌ودا. له ته‌واوی لیسته‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی هێڵی سوورم به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا هێنا، ته‌نها دوو هاوڕێم مانه‌وه، هێشتا خۆم به به‌خته‌وه‌رترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر ئه‌م زه‌ویه زانی، تێگه‌یشتم چۆن تا ئێستا به‌رگه‌ی ژیانم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه گرتووه.