100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دابه‌شبوونێكی بنه‌ڕه‌تی له نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبوو، نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای له گۆڕنانی رێكه‌وتننامه‌ی سێڤر و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی به‌شێك له دیدگاكانی دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی قاهیره له ساڵی 1920 داڕێژرایه‌وه. كورد بووه قوربانیی یه‌كه‌م و خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی دابه‌شكرا به‌سه‌ر وڵاتانی تازه دروستبوودا.
خه‌ونی كورد له لۆزان سڕایه‌وه
به‌ر له 100 ساڵ به‌بێ ئاماده‌یی هێزێكی سیاسی كاریگه‌ری كوردستانی، بیرۆكه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد گه‌ڵاڵه بوو، به‌ڵام توركیا ئه‌و خه‌ونه‌ی به پیلان و كه‌مپه‌ینی دیبلۆماسی گۆڕی بۆ سڕینه‌وه‌ی خه‌ونی كورد له چواچێوه‌ی لۆزاندا. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بیرۆكه‌ی دروستبوونی كۆماری سووری كوردستانیش له سۆڤیه‌ت له‌لایه‌ن توركیا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیەت به‌تاڵ كرایه‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ماركسیزم و چه‌په‌وه دروشمی به‌رگریان له خه‌باتی چه‌وساوه‌كان و گه‌لانی بنده‌ست هه‌ڵـگرتبوو، بوونه به‌شێك له په‌رتكردن و راگواستنی كورد.
لۆزان ده‌وڵه‌تێكی نوێی به‌ناوی توركیا دروستكرد، ده‌وڵه‌ت بۆ توركه‌كان و زیندانێكی گه‌وره بۆ كورده‌كان.
سڕینه‌وه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له توركیا سه‌پاندنی زمانی تورك به‌سه‌ر گه‌لانی ناو وڵاته‌كه.
بۆچی كورد پرسی پێ نه‌كرا له لۆزان؟ كورد خۆی به‌چییه‌وه سه‌رقاڵكردبوو ئه‌و ده‌مه؟ بۆچی ئه‌رمه‌نه‌كان و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ئه‌وروپاییه‌كان هاوسۆزنه‌بوون بۆ كورد؟ له 143 ماده‌ی لۆزاندا بۆ ناوی كورد نه‌هاتووه و رێكه‌وتنی له‌تكردنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان دراوه؟ لێكه‌وته‌كانی لۆزان بۆ هێشتا به‌رده‌وامه؟ هۆكاره‌كانی پشت رێكه‌وتنی لۆزان چی بوو؟
پرسیارێكی زۆر له‌م پرسه‌دا هه‌ن و پێویستیان به گفتوگۆی هێمن و زانستی هه‌یه، دوور له سۆزگه‌رایی و خۆدزینه‌وه له راستییه مێژووییه‌كان.
لۆزان به بێ كورد كرا
له زانستی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا چه‌ند كاره‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی كارتێكه‌ر هه‌ن له‌وانه كاره‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی و كاره‌كته‌ری نا ده‌وڵه‌تی، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێتی ده‌ركه‌وتوو كاره‌كته‌ری كه‌سی، له سه‌روه‌ختی لۆزاندا كورد ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ی نه‌بووه له گۆشه‌یه‌كدا، گه‌ر هه‌بووبن سه‌رقاڵكراون به كاری لاوه‌كییه‌وه.
هه‌ر بۆیه لۆزان به‌بێ ئاماده‌یی كورد كرا، نه‌ك مافی كوردی نه‌سه‌لماند، به‌ڵكو ده‌رفه‌تیدا به داگیركه‌رانی كوردستان به نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له دێرین و گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌كه له‌ناو ئه‌و نه‌خشه نوێیه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی زیلان و كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی لۆزان و داگیركاری به‌ركوڵی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و توركیای نوێ بوو.
له دوای سه‌د ساڵ له لۆزان، ئه‌وسا كورد په‌رت و په‌رش و بڵاو بوو، ئێستا كورد ئاماده‌یی هه‌یه سه‌رباری درمه دێرینه‌كه‌ی خۆخۆریی.
ئه‌وسا كورد نه‌ناسراو بوو پێگه‌كه‌ی نه‌ده‌خوێنرایه‌وه، ئێستا كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ناسراوه و پێگه‌ی سیاسی هه‌یه له رۆژئاوای كوردستان كانتۆنی هه‌یه له باشوور هه‌رێمێكی فیدراڵی هه‌یه له ناو ده‌وڵه‌تی عیراق پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له‌وه‌ش دڵخۆشكه‌ر تر ره‌وه‌ندێكی به‌هێزی كوردستانی له‌تاراوگه هه‌یه.
له‌باكوور فراكسیۆنی په‌رله‌مانی هه‌یه و سه‌نگه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه له‌ناو زیندانه‌كانی توركیا.
له‌ناو حكومڕانی كوردستاندا له باشوور و خۆرئاواش تا راده‌یه‌ك بوونی گه‌نده‌ڵی و پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌بوونی یه‌ك گوتاری له پرسه سیاسییه‌كاندا به خراپ بۆ پێگه سیاسییه‌كه‌ی كورد كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر هێزه و ئەگه‌ر به‌باشی بۆ پرسه باڵاكانی نیشتمان و خه‌ڵك به‌كاربهێنرێ زۆر به‌ده‌سكه‌وت ده‌بێ، به‌ڵام گوڕه سیاسییه‌كه خراوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ و ناوچه و هێزی ته‌قلیدی كه داگیركه‌رانی كوردستان به سانایی ده‌توانن له خشته‌یان به‌رن یا ده‌لاقه‌ی زیاتری تێبخه‌ن.
ئێستا دۆخی كورد گۆڕاوه
ئه‌وسا له ئاستی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه كه‌مترین كوردی لێ بوو، ئێستا چه‌ندان لۆرد، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شار و سه‌دان مامۆستای زانكۆ له زانكۆ گرنگه‌كانی دونیادا هه‌ن.ئێستا دۆخی كورد گۆڕاوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كانی لۆزان هه‌ر به‌رده‌وامه.توركیای دوای 100 ساڵ له لۆزان توركیایه‌كی هێشتا ملهوڕه دان به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كورددا نانێت و راسپارده‌ی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌باره‌ت به پێدانی مافی مه‌ده‌نی و كه‌لتوریش به كورد ره‌تده‌كاته‌وه.
له ساڵی 1999 له لووتكه‌ی هلسنكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، توركیا پاڵێورا بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ند مه‌رج و رێكاری به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌كێتیی ئه‌وروپای خرایه به‌رده‌ست، به‌ڵام توركیا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ریخست كه به‌ده‌نگ ئه‌و داخوازیانه‌وه ناڕوات، بۆیه له لووتكه‌ی برۆكسل له ساڵی 2006 وه‌ك پالێوراویش ناوی سڕایه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه له 96 ساڵه‌ی لۆزاندا ئه‌ردۆغان گوتارێكی دا و رایگه‌یاند: كه شانازی به لۆزان و ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ن.
باسی له لابردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له باكووری سوریا و عیراقیش كرد، دیاره مه‌به‌ستی قه‌واره‌كه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كوردستان بوو كه به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیانی ده‌زانن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه عه‌قڵییه‌تی به‌ڕێوه‌بردن له توركیا له‌ماوه‌ی 100 ساڵدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ر هیوایه‌ك به حكومڕانانی ئێستای توركیا بێسه‌مه‌ره.
لۆزان هه‌ر ماوه
لۆزان هه‌ر به‌ركاره و هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه بۆ كۆتایی پێهێنانی، به‌ڵام له‌ناو هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانیشدا هێز و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌توانن گۆڕانكاری بنچینه‌یی دروستبكه‌ن. لۆزان بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه و دابه‌شكردنی كوردیش بوو به پله‌ی یه‌كه‌م و به‌و دابه‌شكارییه كێشه‌یه‌كی قووڵیان بۆ ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه به‌جێهێشت.
هه‌موو پڕۆسه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ده‌رهه‌ق به كورد كراون له لۆزانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
به ئاوڕدانه‌وه له 100 ساڵی رابردوو بۆ دونیا ده‌ركه‌وت كه كورد موعجیزه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به به‌رگه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو زلهێزه مرۆڤكوژ و بێبه‌زه‌ییانه.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاسایی نییه و گه‌وره و كاریگه‌ره، له‌باری كه‌لتوور و زمان ره‌سه‌نایه‌تی و په‌یوه‌ستی به نیشتمانه‌وه.
لۆزان ره‌گێكی قووڵی له مێژوودایه و ئێستاش هێشتا هه‌ر تۆز ده‌كات، باسكردن له‌و مێژووه‌ش بۆ ده‌رس وه‌رگرتنه، بۆ ئه‌وانه‌ی ئێستا كه خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گروپێكی بچووك و به رێگایه‌كی نانیشتمانی له رێگه‌ی یاریكردن به سۆزی به‌شێك له خه‌ڵكه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌م جۆره له كوردایه‌تییه بێ پێزه به جوانی وێنا بكه‌ن.
له‌سه‌ر ده‌ستی خودویستی و ره‌چاوكردنی داگیركه‌رانی كوردستان، وا ئه‌زموونی 30 ساڵه‌ی هه‌رێم به‌تاریكترین قۆناغه‌كانی سیاسی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستیانه ده‌نگه نیشتمانییه‌كان وزه نوێ و زانستییه‌كانی كوردستان له ماوه‌ی لۆزانه‌وه به‌رده‌وام بن له ره‌خنه‌ی زانستی ئه‌م قۆناغه و روونكردنه‌وه‌ی تاریكایی دۆخی ئێستا، ئه‌و ئێستایه‌ی ده‌رفه‌ته گه‌وره‌كانی شاردۆته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی گروپی سیاسی بچووك.
سه‌ده‌ی نوێ سه‌ده‌ی كورد و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان ده‌بێت، حه‌تمیه‌تی مێژووه، دره‌نگ یا زوو ئه‌وه روو ده‌دات.
تا ئه‌و ساته‌ی جیهان و ناوچه‌كه به ده‌وڵه‌ت و گه‌لانه‌وه ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، به‌بێ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مێژوو له‌ناویشیاندا لۆزان، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌رگیز ئۆقره‌یی به خۆوه نابینێ و كه‌س له‌ناو ئه‌م هاوكێشه و لێكه‌وتانه‌ی لۆزان وه‌ك چۆن سه‌ش ساڵه براوه نه‌بووه ئاوه‌هاش براوه نابێت.
له ئاوێنه‌ی لۆزاندا كورد وه‌كو نوخبه‌ی باڵاده‌ستی سیاسی خۆی نابینێ و داگیركه‌ریش ناناسێ، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی گیانی خۆخۆری بۆ خۆشكاندن ئازا و ئاماده‌ن ئه‌وه‌نده دوژمن و داگیركه‌ر ناخه‌نه ناو نیشانه‌ی ستراتیژ و كاره‌وه.
له ئاستی گه‌لدا، كورد له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك هۆشیار و به‌ئاگاتره و باش و خراپ جیا ده‌كاته‌وه و چیتر به په‌یامی بێ كردار و به به‌ناو تێزی بێپێز ناچێته ژێر باری رۆمانسییه‌تی فریوده‌رەوە.
شاری لۆزان