(8)
ئه‌و زاته‌ی ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بنووسم زۆر جیاوازتره له‌و نووسینانه‌ی به‌م دواییه ده‌یاننووسم، چونكه خه‌ریكه نووسینه‌كانم تایبه‌ت ده‌بێت به كه‌سانی (كۆچكردوو) بۆیه بڕیارمدا ئه‌مجاره بۆ كه‌سێك بنووسم هه‌م جوامێری هونه‌ره و هه‌م له ژیاندایه و هه‌م هونه‌رێكی گه‌وره‌ی شاراوه‌ی پێیه‌و وا بۆ (20) ساڵ ده‌چێت ونبووه، به‌ڵام له‌و ده‌گمه‌نانه‌یه كه هونه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه نه‌مره و نه‌ك جیلی ئێمه‌ی دوای (40) ساڵ، بگره جیلی (30) ساڵ و (20) ساڵه‌كانیش له ئێمه زیاتر عاشقی هونه‌ره‌كه‌ین!.
ئه‌و زاته زیاد ئه‌سعه‌ده، بێگومان به‌رزیی هونه‌ر له زۆریی به‌رهه‌م نییه، به‌ڵكو له كوالێتیی و ئه‌و رۆحیه‌ته‌یه كه هونه‌رمه‌نده‌كه پێی ده‌به‌خشێت... زیاد-یش هه‌م رۆح هه‌م هه‌موو تواناكانی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆیه هه‌میشه نه‌مره.
له كۆڕ و مه‌جلیسێك باسی هونه‌ری گۆرانی جوان بكرێت ناوی ئه‌و دێت، به‌ڵام هه‌مووان بۆی به داخن كه ته‌نیا هونه‌رمه‌ند و رووناكبیره (ون) بووه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌مووان حه‌ز به بۆنی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌یف بۆنه‌كه‌شی كز و خه‌فیف بووه.
تۆی خوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی من بخوێنیته‌وه، حه‌تمه‌ن شه‌یدای ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نازداره‌یت، بۆیه پێش ئه‌م نووسینه، سۆراخی ته‌واوی ته‌ندروستیی و ژیانی (زیاد)م كرد، له هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكیی ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه دڵنیایی ئه‌وه‌ی پێدام كه (زیاد) هه‌م ته‌ندروستیی باشه‌و هه‌م خه‌ریكی به‌رهه‌مێكی تازه‌یه‌و له‌وانه‌ش گرنگتر خه‌ریكی وه‌رزشكردنه .
ئه‌و، جگه له گۆرانی و ئاواز، شاعیرێكی لیریكی زۆر ناسكه و ئه‌وه‌نده شیعرناسه، وه‌كو ته‌ڵعه‌ت تاهیری شاعیری هاوڕێی ده‌ڵێت: زیاد رۆشنبیریی شیعریی زۆر به‌رزه و زیاد شتێكی تێدایه به‌هره‌ی خوداییه و هونه‌رمه‌ندێكی تێگه‌یشتووه و ده‌زانێت شیعر له‌كوێ و چی ده‌وێت ئه‌وه ده‌كات.
ئه‌و هه‌ست و بێده‌نگییه‌ی له گۆرانییه‌كانی زیاد هه‌یه، له كه‌م گۆرانیبێژی تر هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من زانیارییم هه‌بێت زۆرینه‌ی شیعریی گۆرانییه‌كانی هی خۆیه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاواز و شیعری بۆ ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تر داناوه و من خۆم ستایل و هونه‌ره‌كه‌ی هه‌ر كه‌سێك بیڵێته‌وه ده‌یناسمه‌وه، ئه‌م سیقه و هاوڕێیه‌تی و راستگۆییه‌شی بوو، كه چه‌ند به‌ناو گۆرانیبێژێك له هونه‌ر تۆراندویانه و برینداریان كردووه، بۆیه به‌هیوام ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌م (هونه‌ره) گه‌وره‌یه هه‌ر بمێنێت بۆمان .