رائید به‌رهه‌م سه‌راوی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌موو رێكخراوێكی دیكه‌ی سیاسی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، ئامانجه دوور و نزیكه‌كانی خۆی راگه‌یاندووه، له شۆڕشی نوێ‌دا چه‌ندین رێكخراو و حزب به‌شدارییان كرد، به‌ڵام داینه‌مۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ ی.ن.ك بوو كه له 1/6/1975دا دامه‌زرا.
له یه‌كه‌م ساڵیادی دامه‌زراندنیدا خه‌باتی چه‌كداریی ده‌ستپێكرد و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بۆ دۆست و نه‌یار رۆڵی خۆی هه‌بوو.
له‌ڕووه سیاسییه‌كه‌وه رێكخستنێكی پۆخت و چۆنایه‌تی و پۆڵاینی هه‌بوو، له‌ڕووی
پێشمه‌رگه‌ییشه‌وه هێزێكی فیداكار و جه‌سووری هه‌بوو، به ژماره بچووك و به وره گه‌وره. هه‌رزوو و به هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش پیلانه گڵاوه‌كانی حزبی به‌عسی پووچه‌ڵ كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی ئه‌و رۆژگاره بۆ شۆڕشكردن زه‌حمه‌ت و بگره ئاسته‌میش بوو، به‌ڵام یه‌كێتی مه‌حاڵی گۆڕی به واقیع و شۆڕش و هه‌ڵسانه‌وه‌ی كرده به‌دیلی ته‌سلیم بوون و چۆكدادان.
هه‌ر به‌پێی گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌كان، یه‌كێتیش له‌ڕووی هێزه‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندد و له‌ڕووی رێكخراوه‌ییشه‌وه باشتر خۆی رێكده‌خسته‌وه و گه‌شه‌ی زیاتری به بازنه‌ی رێكخستنه‌كانی ده‌دا.
له‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ییه‌وه به مه‌فره‌زه‌ی بچووك ده‌ستیپێكرد كه له‌ڕووی چه‌كه‌وه به چه‌كی شاردراوه‌ی پاشماوه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستیپێكرد كه له ئاستی پێویستدا نه‌بوون بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی سوپایه‌كی پۆشت و پرچی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش له رێی سیخوڕه‌كانییه‌وه سوسه‌ی بوونی چه‌كی له هه‌ر شوێنێك بكردایه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرت و خاوه‌نه‌كه‌ی گولله‌باران ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له گونده‌كان، خه‌ڵك له شار و گونده‌كانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بوون به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، یان زۆرێك له‌وانه‌ی چه‌كی شاردراوه‌یان هه‌بوو پێشكه‌شی شۆڕ‌شیان ده‌كرد.
ئه‌م كاروانه به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی په‌ڕاگه‌نده‌وه ببنه سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه و چالاكییه‌كانی ئه‌و هێزه له مه‌فره‌زه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بوونه‌وه، ببێته هێزێك كه كۆنترۆڵی سه‌دان گوند و چه‌ندین ناحیه بكات و ناوچه‌یه‌كی ئازادكرا‌و بكات.
رۆڵ و گرنگیی سه‌رۆك مام جه‌لال له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی شۆڕشگێرانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی بوون.
سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی كورده‌واری، نه‌خشه‌ی پێكهێنانی یه‌كێتیی له حزبێكی ته‌قلیدییه‌وه كرده رێكخراوێكی نیمچه به‌ره‌یی، ئامانجیشی له‌م بیرۆكه‌یه ئه‌وه بوو زۆرترین خه‌ڵك له كوردستان له ده‌وری شۆڕشه‌كه كۆببنه‌وه به فیكر و ئایدیۆلۆژیای جیاجیاوه، چونكه له‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌موو توێژه‌كانی كورده‌واریی هه‌بوو، بۆیه دۆخه‌كه وای ده‌خواست هه‌موو كورده‌واریش پێكه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تواندنه‌وه‌ی كورده‌واریی ببنه‌وه، هه‌ر ئه‌و فره مینبه‌ری و فره جه‌مسه‌رییه‌ش یه‌كێتیی كرده جێگه‌ی هیوا و ئومێد بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و بگره بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش.
رۆڵی مام جه‌لال له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه به درێژایی شۆڕشی ئه‌یلولیش په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ناوخۆ و عیراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش گۆڕێكی باشی بینی له‌ناساندنی شۆڕشه‌كه به جیهانی ده‌ره‌وه و هه‌ر ئه‌و ناساندنه‌ش یه‌كێتیی كرده ژماره‌یه‌كی قورس له هاوكێشه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهاندا و به جۆرێك ببێته توخمێكی كاریگه‌ری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له رووخاندنی رژێمدا له ساڵی 2003دا، ئه‌وه رۆڵه كاریگه‌ره‌ش وایكرد كه مام ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروبۆچوونه جیاجیاكان كه ئێستاش بۆشایی نه‌بوونی ئه‌و به‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی سیاسیی كوردستان و عیراقه‌وه دیاره.
سەرەڕای بەربەستەکان ورەی هێزی پێشمەرگە بەرز بوو