یه‌كێتی نابێته‌ پاشكۆی هیچ حزبێك

09:44 - 2023-06-13
گۆڤەند رەجەب
318 خوێندراوەتەوە

‏‎وه‌كو رابه‌ری رۆحی و نه‌ته‌وه‌ییمان جه‌نابی مام جه‌لال ده‌یفه‌رموو: «ئه‌وه‌ی كراوه‌ یه‌كێتی كردویه‌تی ئه‌وه‌یشی نه‌كراوه‌ هه‌ر یه‌كێتی ده‌یكات».
‏‎بوونی گله‌یی و گازنده‌كان له‌ ئێستا و رابردوودا له ‌یه‌كێتی، جێگای رێز و قبووڵه‌ كه ‌له ‌ئاستی داوای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه،‌ چونكه‌ راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره،‌ هه‌میشه‌ یه‌كێتی زیاتری لێ چاوەڕوان ده‌كرێت و پێی ده‌كرێت، بۆیه‌ دروشمی دوای دیداری یه‌كێتی: «چاكسازی ناوخۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قووتی بڕاوی خه‌ڵك و چاكسازیی بووه‌» كه‌ چه‌ند ساڵە‌ حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی راگرتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ داهاتیشی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه،‌ تیمی یه‌كێتیش بۆ پاراستنی ناوخۆی نێوماڵی كورد و دروستنه‌بوونی گرژی و ئاڵۆزی و دروستنه‌بوونی دوو ئیداره‌یی له‌نێو ماڵی كورددا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ، هه‌وڵی داوه‌ رێبكه‌وێت، ده‌نا هه‌رگیز پاشكۆ نه‌بووه ‌له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ خۆسه‌پێنه‌كه‌ی پارتیدا.
 دواجار تێنه‌گه‌شتنی ده‌سه‌ڵات و زوڵم كردن له سلێمانی و پارێزگاكانی تر، وای كرد كێشه‌كه‌ له ‌به‌غداده‌وه‌ چاره‌ بكرێت و تیمی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و دڵسۆزیه‌یان سه‌لماند بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ ئه‌وانن له ‌به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتمانن، خه‌می راستییان هاووڵاتیانه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌له‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت.

وتارەکانی نوسەر