دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بووه قۆناغێكی جیاواز له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، قۆناغی خێڵ و ناوچه‌یی تێپه‌ڕاند و بووه بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیمچه‌به‌ره‌یی، كه‌وا زۆرینه‌ی كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كانی سه‌رجه‌م پارچه‌كان و تێكۆشه‌ره ئازاكانی زیندان و دڵشكاوه‌كانی دوای شكستی شۆڕشی ئه‌یلولی له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه.
سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌كو خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بووه چه‌تری بیروباوه‌ڕه نوێیه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد، ئه‌وه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بڵێسه‌سه‌ندنی زیاتری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان بوو كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره‌ی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوێشت.
یه‌كێتی له هه‌موو روویه‌كه‌وه نوێ بوو، بیركردنه‌وه‌ی نوێ، سیاسه‌ت و ستراتیژی نوێ، سه‌ركرده و رێبه‌رایه‌تیكردنی نوێ، تاكتیكی نوێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هێزی دوژمن‌دا، تا ئه‌وه‌ی ئیتر سات و رۆژ و شه‌وه‌كان پڕبوون له چالاكیی پێشمه‌رگانه و رژێم به ته‌واوی لێی تۆقی بوو.
یه‌كێتی گوڕی نوێی شۆڕش بوو، هێزی زۆر هاتن و چوون، پیلانی زۆری لێكرا، بۆسه له‌دوای بۆسه بۆی نرایه‌وه، گه‌له‌كۆمه‌ی زۆری لێكرا، به‌ڵام چونكه هێزی یه‌كێتی له خه‌ڵكه‌وه و بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی نیشتمان بوو، به‌سه‌ر هه‌موویاندا سه‌ركه‌وت و سه‌ره‌نجام بووه ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین و رزگاریی عیراق و تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌رنا.
یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه، ئێستاش به‌هه‌مان گوڕ و تینه‌وه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی تێده‌كوشێ، ئه‌مه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات مادام وایه و یه‌كێتی به‌هێزه، كه‌واته كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پارێزراو ده‌بن و داهاتوویان روونه.
قۆناغ گۆڕاوه، یه‌كێتی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌یه و دایناوه، به‌ڵام شتێك لای یه‌كێتی نه‌گۆڕه ئه‌ویش خه‌باتی نیشتمانی و پاڵپشتیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورده له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان و پاراستنی شكۆی تاكی كورد و پێکهاتەکانی لای یه‌كێتی هێڵی نه‌گۆڕی خه‌باتی بێ وچانێتی.