بەشی حەوتەم و كۆتایی
رەوای شەهید جەعفەر عەبدولواحید
لە نێوان چركە ساتێكدا توانیم لەوە تیبَگەم كە ئەو ژنە ئەشرافزادەی گەرمیانە و دایكی كاك جەبارە، بە روویەكی زۆر خۆشەوە پێشوازیمان لێیان كرد و تۆزە تۆزە بەرەو بنەبانی ماڵەكەمان پاڵیانمان دەدان و دایكم بەدەم رێگاوە پێیانی وت داوای لێبووردنتان لێدەكەم ئێمە زروفەكەمان تۆزێك تایبەتە و ناتوانین یەكسەر دەرگا بكەینەوە و پێشوازی لە خەڵك بكەین و ئەوانیش گەواهیان بۆ مان هێناوە و وتیان حەقی خۆتانە، هەتا گەیشتنە هۆڵەكە و هەموویان باوەشیان بە سەبیحە خاندا كرد و ماچیان كرد و چاك و چۆنی بە زمانی گەرمیانیان لە یەكتری و كەوتنە قسەكردن و منیش هەر سەرم سوڕما بوو لەو زمانە تازەیەی كە گوێم لێ دەبوو، سەبیحە خان بۆم بووە كەسێكی بیانی وەكو وابێت یەكەم جارم بێت سەبیحە خان بناسم و هیچیش تێنەدەگەیشتم لە قسەكانیان دواتر تۆزە تۆزە لەوەندە تێگەیشتم كە وشەی وەگیان جەبار مانایەكی زۆر دەدات و لە شێوەی سوێندێكی زۆر پیرۆزە بۆ هەر هەموویان بە خوشك و برا و دایكی كاك جەبارەوە، خوشكێكی ناوی شیرین بوو و خوشكییكی ناوی سەنا بوو كوڕە پاشە بەرەكەشیان كە بە چەند ساڵێك لە من گەورەتر بوو ناوی عەلی بوو، خێزانێك كە جێگای فەخر بوون بۆ هەموو گەرمیانییەك و كوردیكی ئەو دونیایە، هەتا بڵێی بە شەرم و حەیا و سەنگین، لە سێبەری خۆیان شەرمیان دەكرد، خاوەن ئەدەب و رێز و حورمەتێك بوون كە هەموو ئینسانێك فەخر بە ناسینیانەوە دەكات، بە مسقاڵ گوێت لە دەنگیان دەبوو و هەڵسو كەوتیان هەمووی بە حیساب بوو بەرادەیەك ئەتوت بە ئاوی حەیا ئاودراون و پەروردە كراون، كوڕیان لە كچیان بەحەیا تر و كچیان لە كوڕیان پیاوتر، ئینجا منیش دەچوومە بەردەم سەبیحە خان بۆ سەیركردنی ئەو ئافسانەیەی كە لە شكڵ و شێوەی ژنێك لێمان هەتبووە ژوورەوە كە دایكی كاك جەبار بوو و ئەویش وەكو بازێكی بەرزەفڕ دوو باڵی بۆم لە باوەشی دەكردوە و بە هەناوی خۆی دەنووساندم و دەیوت پیم بڵێ نەنە وەكو بڵێسە، ئەوەندە منی خۆشویست ئەگەر لە بڵێسە زیاتر نەبووبێت كەمتریش نەبوو، كاتێك ئەو پەریەم بینی و ناسی ئینجا زانیم ئەو سەنگ و قورس و گرانییەی كاك جەبار لە كوێوە هاتووە، ئینجا تێگەیشتم كە پیاوی وا ئازا و مەرد و قارەمان ئەستەمە لە ژنی ئاسایی لە دایك بێت پیاوی وەكو جەبار فەرمان هەر دەبێت لە هەناو و منداڵدانی شێرەژنێكی ئاوها لە دایك بێت، پیاوی مەزن هەر دەبێت دایكی مەزنی هەبێت، هەتا دەتناسی زیاتر خۆشت دەویست رۆح نەبوو ئاوێتەی رۆحی ئەو خانمە نەبێت، هەموو فریشتەكان لەسەر دامەنی كراسە پیرۆزەكەی ئەو نوێژیان دەكرد ئەو ژنە قارەمانەی كە كەم ژن هەیە بتوانی چاكەی ئەوها لەگەڵ نیشتمان بكات و رۆڵەی وای بۆ پەیدا بكات، دوو دانە رۆژ تێپەڕی بەسەر ئەو میوندارییەدا كەموێنەیە و وەكو هەموو جار ئامادەكاریمان دەكرد بۆ نانی بەیانی، هەر دەستمان بۆ نان خواردن درێژكرد دیار بوو سەبیحە خان هەموو گیانی بوو بە ئاو، ئەو نێوچەوانە بلوورییە بوو بە یەك پارچە زەنگیانەی ئاوی، سوور هەڵگەڕا و زەوی ژێر قاچەكانی و ئاسمانی سەرسەری بوو بە ئاگار و هەموو نوتقی بوو بە ناڵە ناڵ هەتا ناڵە ناڵەكەی بوو هاوار و بوو بە قیژە، هەموو هەستاینە سەرپێ وەكو پاسەوانی دڵسۆز هەریەكەمان بۆ لایەك هەنگاومان دەناو شڵەژابووین، دایكم وتی دایكی كاك جەبار ئێوە سەبیحە ببەن بۆ خەستەخانە، منیش هەر ئێستا خواردن ئەدەم بە رێباز و دێم، ئەوان رۆیشتن بۆ نەخۆشخانە كە دوو شەقاو لێمانەوە دوور بوو، ئینجا دایكم كەوتە گیانلەرزین و هاتوچۆ دەستی بۆ هەر شتێك دەبرد لە دەستی بەردەبۆوە و دەڕژا، ئەوەندی بەزەییم بە دایكم دەهات ئەوەندە بە سەبیحە خان نەدەهات، دایكم پێش چاوی خۆی نەدەبیینی، هات خواردن بدات بە رێباز هەمووی لێی كەوتە خوارەوە و چای دەدایە هەمووی بە جلی دەهاتە خوارەوە، منیش شتەكانم لە دایكم وەرگرت و وتم دایە ئەتوو بڕۆ كن داكی بڵێسەی ، ئەمن نانی دەدەمە رێبازی، دایكم وەكو گوڵ گەشایەوە و وتی توخوا بەرَاستیتە؟ بەس كچم ئەگەر بە دەستی توو نانی نەخوارد؟ وتم هەوڵی خۆم دەدەم هەتا دەتانم ئەویش برسییە مەجبورە نانی دەخوا ئەتوو هەستە بڕۆ، ئیتر دوعای خێری زۆر بۆم كرد و رایكرد بۆ نەخۆشخانە كە رۆیشتبوو بەپەلە بۆ قاوشی منداڵبوون، وتی دایكی كاك جەبار بەرەو پیرم هات و وتی دایك رێباز سەبیحە مناڵی بوو، دایكیشم زۆر دڵخۆش ببوو و زۆر دەستی بەرز كردبۆوە بۆ ئاسمان شوكرانەی خوای كردبوو، ئینجا وتبووی دایكی كاك جەباری سەبیحە چی بووە وتبووی (دۆیت) دایكیشم وتبووی ( دۆیت)؟ چییە، ئەویش وتبووی دۆیت، دایكم وتبووی كوڕ یان كچ ؟ وتبووی كچ كچ، دایكیشم وتبووی خوا چی بدات ماڵی ئاوەدان بێت هەر سەبیحە و منداڵەكەی سەلامەت بن بەسە، ئیتر وتبووی دایكی كاك جەبار بەپەلە دەچمەوە ماڵەوە ژەمێك نانتان بۆ دەهێنم و سەبیحەش ئێستا زۆر بێ تاقەتە، بەپەلە دایكم گەیشتە ماڵ و عەبایەكەی دانا و بەرەو تەباخەكەی مەتبەخ رۆیشت قاپێكی گەورەی فافۆنی هێنا و خستیە سەر ئاگر و یەك قاڵب كەرەی كوردەواری خستە ناوی و نیو سەبەتە هێلكەی خۆمانەی ئەشكاند یەك لە دوای یەك و ئەیخستە ناوی دوای كە جوان سوور بۆوە نیو كیلۆ هەنگوینی بۆن خۆشی شاخی پێدا كرد وەكو رۆژێكی ناو ئاسمان بە ئاوی زێڕ رووپۆش كرابێت شەوق و زەوقی هەموو ئینسانێكی دەجووڵاند بۆ خواردن ئینجا مستێك گۆیزی رەنگ ئاڵتوونی خۆشناوەتی خستە ناو قاپێكی گەورەی قەیماغی عەرەبی و سەماوەرەكەی هەمووی بەتاڵ كردە تەرمۆزێكی گەورەی بریقەدار و سەرەكەی توند داخست و چەند دانە كوپێكی شووشە و باوەشێك نانی تەندووری گەرم هەمووی خستە ناو سەبەتێكی جوان و بە سەرچەفێكی گوڵداری دایپۆشت و بەپەلە پەل منیش وەكو داریكی چەقیو لە شوێنی خۆم وەستا بووم هەر سەر و چاوەكانم بوون ئەجووڵان و وتم دایە ئەوە چییە وتی ئەوە دایكی بڵیسەی منداڵی بووە ئەو خواردنانەی لۆ دەبەمە خەستەخانەی، منیش بە دڵیكی پڕ ترس پرسیارم لە دایكم كرد و وتم دایە ئەی تۆ كەی مناڵیكت دەبێت ؟ دایكم زۆر داما و موتەئەسیر بوو وتی حەیاتم من بۆ مناڵم ببێت ئەو مناڵە دایكی بڵێسە هی هەموومانە ئەی ئەوە نییە بڵیسە خوشكتە؟
ئەوەی ئێستاش هەر خوشكی تۆیە، وتم ئەی بۆچی نامبەیت هەتا بیبینم، وتی حەیاتم مناڵان نابێت بڕۆنە شوێنی وا وتم ئەدی لۆ بڵێسە رۆیشتیە؟ وتی بڵێسە لەبەردەرگا دانیشتووە دەرگاوانەكەی خەستەخانە ناهڵێت منداڵ بڕواتە ژوورەوە منیش باوەڕم كرد، دایكم پیشبڕكێی لەگەڵ كات دەكرد بۆ ئەوەی زوو بگاتە لایان رۆیشت و ماوەیەكی زۆری پێچوو و گەڕایەوە و بۆ ئێوارە هەموویان هاتنەوە ماڵەوە زۆر بەدڵخۆشی لەگەڵ میوانێكی بچووكی ئێسك سووك هەتا سەیرت دەكرد جوانتر دەهاتە پێش چاوت ناوی كڵپە بوو، ئیتر من و بڵێسە لەوەتەی هەبووین خۆشەویستی یەكتری بووین هەتا ئەو مەلۆتكەیە پەیدا ببووینە شەریكی موخالیف هەموو كات كێشەمان هەبوو لەسەر كڵپە ئەو دەیوت تۆ بۆت نییە دەستی لێبدەیت ئەوە خوشكی منە، منیش دەموت دایكم پێی وتومە خوشكی منیشە.
هەتا كاتی هات بارو و بارگەیان لەناو یەك دانا و ئەو منداڵە بچووكە خرایە باوەشی دایكی كاك جەبار و بردییەوە بۆ خانەقیین لەوێ بەخێوی بكەن هەتا دەگاتە ئەو تەمەنەی كە بەكەڵكی شاخ و ژیانی پێشمەرگایەتی دایك و باوكی دێ، سەبیحە خان و بڵیسەش بەڕێكران بۆ سلیمانی لەوێش بۆ لای كاك جەبار ، كڵپە نە بۆ من بوو نە بۆ بڵێسە و هەردووكیشمان یەكتریشمان لێ رۆیشت بەو لێكدابڕانە سەختەی كە ئێستاش برینی قەتماغەی نەكردووە لەناو دڵم، ئێستاش خواسەبووری نەداوم لە نەتیجەی ئەو باركردنەیان هەروەك چۆن دایكم وەكو دێوانەی لێهات بۆ سەبیحە خان هەتا دوا نەفەس سەبیحە خان هەر ئەزیزی چاو و دڵی بوو قەت ئەو خوشكایەتییەی بە گیانی خۆشی نەدگۆڕییەوە.
خواتان لەگەڵ شێرە ژنانی شۆڕشی نوێ، قارەمانی شار و شاخ ژنانی رۆژی تەنگانە و بەیەك شادبووبن و دونیای ئێستاتان خۆشتر بێت، خوات لەگەڵ شاژنەكەی گەرمیان ئۆغرت خێیر بێت و خوایە ئەوەی ژیان بۆتی نەكرد مردن بۆت، بكات كە ئەویش شادبوونەوەیە بە خۆشەویستی هەموو تەمەنت كە كاك جەبار بوو لەگەڵ كوڕە نازدارەكەت دەستلە ملانێی یەك بن.سەبیحە خان ژنێکی ماندوو مەگەر تەنیا مردن مرازی حاسڵ بکات چونکە ژیان هیچی پێنەدا

خواتان لەگەڵ شێرە ژنانی شۆڕشی نوێ، قارەمانی شار و شاخ ژنانی رۆژی تەنگانە و بەیەك شادبووبن و دونیای ئێستاتان خۆشتر بێت، خوات لەگەڵ شاژنەكەی گەرمیان ئۆغرت خێیر بێت و خوایە ئەوەی ژیان بۆتی نەكرد مردن بۆت، بكات كە ئەویش شادبوونەوەیە بە خۆشەویستی هەموو تەمەنت كە كاك جەبار بوو لەگەڵ كوڕە نازدارەكەت دەستلە ملانێی یەك بن.