رژێمی به‌عس هاوشێوه‌ی سه‌ركێشی و ملهوڕی بۆ چوونه نێو جه‌نگی عیراق ئیران (1980-1988)، هه‌ر دوای دوو ساڵ له‌و جه‌نگه و له ساڵی 1990دا، به فه‌رمانی سه‌دامی دیكتاتۆر، له هێرش و جووڵه‌یه‌كی شۆكهێنه‌ردا، هێرشی كرده سه‌ر كوێت و ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد، ئه‌وه‌ش ده‌رگای دۆزه‌خی به‌ڕووی عیراقییه‌كاندا كرده‌وه و بووه هۆی وێرانكردنی سوپا و ژێر خانی ئابووری عیراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌رچه‌ند بۆ ئێمه‌ی كورد، بووه هۆكارێك بۆ ئازادبوون له ژێر ركێفی ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی شۆكهێنه‌ر
داگیركردنی كوێت وه‌كو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی شۆكهێنه‌ر وابوو لای وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، هه‌موو جیهانیشی به‌ئاگاهێنایه‌وه له مه‌ترسیداریی ئه‌و رژێمه‌ی حوكمڕانی عیراقی ده‌كرد، به ئاگر و ئاسن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش گوێی له تاوانه‌كانی خه‌واندبوو.
داگیركردنی كوێتیش له‌لایه‌ن رژێمیش به‌عسه‌وه، به پاساوی ده‌ستگرتنی كوێـت بوو به‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌ی رمێله كه له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهاندا، كه عیراق ده‌یویست سوود له داهاتی خۆی له نه‌وت ببینێت دوای ساڵانێك له جه‌نگ، به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه، خۆبه‌زلزانینی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی بوو، دوای كۆتایی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێیدا، ئه‌مه چ جای بێده‌نگی لێكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌تاوانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد، هه‌ر له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه تا ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و شوێنبزركردنی فه‌یلییه‌كان و بارزانییەکان.
كوێت له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی عیراق
دیوێكی تری مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه، عیراق و حكومه‌ته‌كانی پێشتریش كوێـتیان به‌به‌شێك له خاكی عیراق ده‌بینی، ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و هه‌روه‌ها دواتریش له سه‌رده‌می كۆماری و عه‌بدولكه‌ریم قاسمیشدا زیاتر به‌ده‌ركه‌وت، جگه له‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، كێشه‌ی سنووری له‌نێو عیراق و كوێت و له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1830 و 1994، ململانێی هه‌ردوو وڵاتیش سه‌باره‌ت به هه‌ردوو دوورگه‌ی بۆبیان و وربه‌یه كه له‌ژێر ده‌ستی كوێتدا یه، یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ململانێی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، كاتیك به‌ریتانیا له ساڵی 1961 كۆتایی ئه‌ركی پاراستنی كوێتی راگه‌یاند و ئه‌و وڵاته سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عیراق، راگه‌یاند كوێت به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌عیراق، چونكه به‌شێك بووه له ویلایه‌تی به‌سرای سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان، حكومه‌تی عیراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره گرتنه‌وه‌ی كوێتی كرد، بۆیه هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌و كاتدا له وەڵاتانی كه‌نداو بڵاوه‌یان پێكرا ئه‌وه‌ش عیراقی ناچار به كشانه‌وه له‌داواكه‌ی كرد.
هه‌رچه‌ند حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی دواتر وازیان له‌و داوایه هێنا له‌رێگه‌ی داننان به سه‌ربه‌خۆیی كوێت، به‌ڵام حزبی به‌عس كه دواتر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، دانی به سنووره ره‌سمییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا نه‌نا، به‌ڵام هیچ رووداوێكیش له‌و رووه‌وه رووینه‌دا تا مانگی ئابی 1990 كاتێك كه عیراق به قه‌یرانێكی ئابووری قورس‌دا تێده‌په‌ڕی دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی ئیران عیراق، هێرشی كرده سه‌ر كوێت.
واتا كاریگه‌ری قه‌یرانی ئابووری وایكرد عیراق كوێت و ئیمارات، تۆمه‌تبار بكات به پابه‌ند نه‌بوون به پشكه‌كانیان له به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ئۆپێك و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خام بۆ جیهان، كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و عیراقیشی بێ به‌ش كرد له سوود وه‌رگرتن له داهاتی نه‌وتی خۆی، سه‌دام هه‌روه‌ها كوێتی تۆمه‌تبار كرد به دزینی نه‌وتی خاویی كێڵگه‌ی رمێله كه له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵاته، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی سه‌دام داوای له كوێت كرد ده‌ست له هه‌ردوو دوورگه‌ی بۆبیان و وربه هه‌ڵگرێت بۆ عیراق.
هێرش بۆ سه‌ر كوێت
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزی سیاسیی له‌نێوان عیراق و كوێت، هه‌روه‌ها دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكانی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، سوپا و یه‌كه‌كه‌كانی گاردی كۆماری و هێزه تایبه‌ته‌كانی عیراق به‌فه‌رمانی سه‌دام، به 100 هه‌زار سه‌ربازه‌وه له 2ی ئابی 1990 سنووره‌كانی كوێتیان بڕی و له‌چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا گه‌یشتنه پایته‌ختی كوێت و ئه‌و وڵاتیان داگیركرد، سوپای عیراق هه‌روه‌ها چووه نێو هه‌ردوو دوورگه‌ی وربه و بۆبیانه‌وه.
هه‌ر دوای ئه‌وه عیراق كوێتی وه‌كو پارێزگای 19 هه‌م له عیراق راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی و جیهانی، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ رازی كردنی عیراق به‌كشانه‌وه له‌و وڵاته، رژێمی سه‌دام سوور بوو له‌سه‌ر داگیركاری بۆ ئه‌و وڵاته.
بڕیاری 660 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 2ی ئابی 1990دا، بڕیاری 660 تایبه‌ت به داگیركاری عیراق بۆ كوێت ده‌ركرد، تێیدا سه‌ركۆنه‌ی داگیركردنی كوێتی كرد، داوای له‌عیراقیش كرد هێزه‌كانی به‌بێ مه‌رج له‌و وڵاته بكشێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆی له 1 ئابی 1990.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دواتر 12 بڕیاری تری له‌باره‌ی داگیركردنی كوێت و كێشه‌ی نێوان عیراق و كوێت ده‌ركرد.
هێرشی هاوپه‌یمانان و تێكشكاندنی سوپای عیراق
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شكستیان هێنا، بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای عیراق له‌كوێت، هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێكهێنرا، له رێگه‌ی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر هه‌موو پێگه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عیراق له‌ناو كوێت، زیانێكی گه‌وره له‌سوپای عیراق درا، كه به سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی كوژران و برینداربوون و به‌دیل گیران، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی هه‌زاران تانك و تۆپ و زریپۆشی له‌ناوبران به‌درێژایی رێگای كشانه‌وه‌ش بۆ ناو خاكی عیراق.
له شوباتی ساڵی 1991 داگیركاری عیراق بۆ كوێت كۆتایی پێهێنراو هه‌ر زووش، راپه‌ڕین ناوچه‌كانی باشووری عیراق و دواتریش شاره كوردییه‌كانی كوردستانی گرته‌وه، هه‌رچه‌ند به‌عس به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو راپه‌ڕینه‌كه‌دا كرد، به‌ڵام دواجار راپه‌ڕینی كوردستان بووه هه‌وێنی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان له‌عیراق.
وێرانەی سوپای عیراق بەهۆی بۆردوومانی هاوپەیمانانەوە