جێگەی شه‌رمه‌زاری و مایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت رێڕە‌وی مێژوو بگۆڕن به‌لای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی، یاخود كه‌سی خۆیانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌كیان به‌خشیبێت و به رۆڵی خۆیان هه‌ستابن به‌رامبه‌ر به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسی، كه ئه‌ویش بێگومان به‌رگریكردنه له خاك و گه‌ل و نیشتمان .
چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان پووچگه‌رایی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت كه له تیشكی هه‌تاو و رووناكی راستییه چه‌سپاوه‌كان راده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ندە ئه‌م شه‌پۆله دوور له مۆڕاڵ و میتۆدە كه رووی له جیهان كردووه به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تی، ره‌نگه ئاسایی بێت كه هه‌ر ئه‌مانه‌یان لێ چاوه‌ڕوان بكرێت.
هه‌ر كه‌س ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه؟ چۆن ده‌ژی؟ له ئاست بازنه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا، به‌ڵام كاتێك كار بگاته هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی راستییه‌كان و چه‌واشه‌كردنی رووداوه سیاسی و مێژوویی و نیشتمانییه‌كان، ئه‌مه به‌زاندنی هێڵی ئه‌خلاقی نیشتمانییه كه بێگومان سزاكه‌ی مایه‌پووچییه.
سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ، ئاشبه‌تاڵ بوو به هه‌وێنی شكستی شۆڕشی كورد، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێ‌ئومێد بوون و كورد و خاكی نیشتمان كه‌وتنە ژێر پیلانگێڕیی ئیقلیمی و رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر، ئه‌وه بوو سه‌ركردایه‌تی كورد به رابه‌رایه‌تی مام جەلال سه‌ر له‌نوێ شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرسانه‌وه و رۆح و ئومێد و خوێنی نوێیان خسته به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتیمانه داگیركراوه.
ئه‌مه‌یه یه‌كێتی كه به درێژای مێژووی سیاسی خۆی له نێو چه‌قی سه‌رجه‌م ململانێی هاوكێشه سیاسیه‌كان و رژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌نگاوه و خه‌باتی كردووه بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له ئاشتی و دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین.
له‌و پێناوه‌دا به درێژایی نزیكه‌ی نیو سه‌ده، رووبارێكی له خوێن به‌خشیوه به‌م خاك و نیشتمانه و بۆ سه‌رجه‌م داستان و قارەمانێتییه‌كانی، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌واهی ئه‌م راستییه حاشاهه‌ڵنگره‌ن، به‌ڵام لێره و له‌وێ چه‌ند كه‌سانێك كه ته‌نها ئه‌ركیان خۆفرۆشتن و ناپاكییه له خاك و گه‌ل و نیشتمان، ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه پرشنگدارانه بشێوێنن به لێدوان و قسه‌ی نابه‌رپرسانه، كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی ناپاك و په‌روه‌رده نه‌كردنی حزبی و سیاسی و نیشتمانی خۆیه‌تی و هیچی تر.
مام و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌یان ته‌نیوه به قوربانیدانی بێ وێنه و داستانی نه‌مرانه كه ئێستا به‌هه‌مان شێوه جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ ئه‌جێندای سیاسی و دیموكراسی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژوویانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتووه.
بۆیه سه‌رۆك بافڵ حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان و عیراق له گفتوگۆ و وتوێژ و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه و له سه‌ردانی شاند و میوانه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ده‌باشان پێداگیری له مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كات له ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و به‌ده‌ست هێنانی شایسته نیشتمانییه‌كان له به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدڕاڵ‌دا كه بێگومان یه‌كێتی و فه‌خامه‌تی مام ئه‌ندازیاری عیراقی نوێ و داڕێژەری ئه‌و ده‌ستوورەن كه مافه‌كانی كوردی تێدا پارێزراوە.
ئێستا سه‌رۆك بافڵ پێشمه‌رگه ئاسا له شه‌ونخونیدایە بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی و گه‌ل و نیشتمان، بۆیه ئێمه كاتمان نییه بۆ لێدوانی بریق و باقی سه‌ر شاشه و لێدوانی نابه‌رپرسانه.
ئه‌وه مه‌یدانه فه‌رموو بجه‌نگن ئه‌مه ده‌نگی نه‌شازانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان و گاڵته‌جاڕییه ده‌رهه‌ق به نیشتمان كه نه یه‌كێتی و نه گه‌ل و نه مێژوو لێتان قبووڵ نا‌كات و دڵنیابن كه گۆزه‌تان له رێگه‌ی كانی شكاوه.